کوردی           عربی

پڕۆژه‌‌ په‌‌سنه‌‌د کراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هەرێمی کەرکوک‌

01/02/2016

Wednesday‌

 ئه‌‌نجامنامه‌‌ی کۆنفراسی هه‌رێمی که‌‌رکوک راده‌گه‌یه‌ن
تەڤگەر- کەرکوک

ده‌‌قی بڕیاره‌‌کانی کۆنفرانس:

له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له‌باشوری کوردستان و عێراق هه‌‌یه‌ له‌لایه‌ک شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر چه‌ته‌کانی داعش و هه‌‌ڕه‌شه‌کانیان بۆ سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کان، هه‌مانکات ئه‌و ره‌وشه‌خراپه‌ی که ‌کۆمه‌ڵگه‌که‌مان له‌که‌رکوک و باشوور پێیداتێپه‌ڕده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێکه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ک له‌ که‌رکوک به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌ و پرۆژه‌کانی رابردووش ته‌واو نه‌کراون، هه‌‌مانکات خه‌ڵکی که‌رکوک هیچ سودێکی له‌به‌رهه‌‌‌مه ‌نه‌وتیه‌کانی نه‌بینیوه‌، له‌لایه‌کیتر که‌می خزمه‌تگوزاری و ململانێی سیاسی نێوان هێز و لایه‌نه‌کانی که‌رکوک ئه‌و قه‌یرانه‌ی قوڵترکردۆته‌وه‌.
ئێمه‌له‌ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی که‌رکوک و باشوری کوردستان، خۆمان ئه‌رکدار ده‌که‌ین که‌له‌سه‌ربنه‌مای دیموکراتی و به‌ئیراده‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ تواناکانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕو وه‌ک پێشنیار ده‌یخه‌ینه‌به‌رده‌م یه‌که‌مین کۆنفرانس:
بۆ ئه‌مه‌ش:
1- له‌پێناو به‌ره‌و پێشبردنی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتی و به‌جێکردنی، هه‌روه‌ها‌ ته‌وژمدان به‌ هێڵی سێیه‌م له‌سیاسه‌تی دیموکراتیدا، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێکخستن کردن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ینه‌بنه‌مای سه‌ره‌کی تێکۆشانی داه‌اتوومان.
2- له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا و به‌ڕێکخستن کردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، ئامانجمان ئاواکردنی ئه‌نجوومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی و کۆمیته‌ی رێکخستنی جه‌ماوه‌ری له‌گوند و شارۆچکه‌ و شاره‌دێ و گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کان و هه‌‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا ده‌ستمان پێنه‌گه‌یشتووه‌، به‌تایبه‌تی رێکخستنی پاراستنی مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ها رێکخسته‌بوونی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان.
3- له‌به‌رامبه‌ر بۆشایی هزری و ئایدیۆلۆژیدا په‌ره‌پێدان به‌خه‌باتی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری و راگه‌یاندنی و چاندی پێکه‌وه‌ژیان له‌هه‌‌رێمه‌که‌ماندا، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌‌موو ئه‌ندامان ده‌بێ ساڵانه‌په‌روه‌رده‌ ببینن.
4- له‌پێناو خاوه‌نداریه‌تی کردن له‌شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی چه‌ته‌کانی داعش و خانه‌واده‌ی ئه‌نفال و تاوانه‌کانی رژێمی به‌عس و ته‌واوی قوربانیه‌کانی له‌ هه‌‌موو پێکهاته‌کان، هه‌‌وڵدان بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خانه‌وه‌داده‌کانیان، هه‌روه‌ها‌ رێزگرتن و به‌رده‌وامکردنی رێبازی تێکۆشانیان و دروستکردنی په‌یکه‌رێکی یادگاری بۆیان.
5- له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌پاراستن و زامن کردنی ده‌سکه‌وته‌کان که ‌به‌خوێنی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کان به‌ده‌ستکه‌وتوون، پێکهێنانی فه‌رمانداریه‌تی هاوبه‌ش به‌مه‌رجێکی ده‌سلێبه‌رنه‌دراو ده‌بینین. هه‌‌مانکات یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزه‌‌کانی ئاسایش و پاراستنی هاوڵاتیان به‌ئه‌رکێکی به‌په‌له ‌ده‌زانین.
6- له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیبی پێکه‌وه‌ژیان و پێکه‌وه‌کارکردنی سیاسی له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێکه‌اته‌کانی که‌رکوک و ته‌واوی لایه‌نه‌سیاسی و رێکخراوه‌مه‌ده‌نییه‌کان، که‌سایه‌تییه‌ دیموکرات و ده‌نگه‌ ناڕازییه‌کان، خاوه‌نداریه‌تی له‌پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ین.
7- له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژییه‌یی که‌له‌به‌رامبه‌ر ژنان ده‌کرێ له‌هه‌رێمه‌که‌مان، به‌ هه‌موو ه‌ێز و توانامانه‌وه ‌رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه‌و پشتگیری ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژن خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ئاستی پێشه‌نگایه‌تی و خۆبه‌ڕێکخستن کردن.
8- له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌راوێزخستن و بێکاری و بێه‌یوایی و کۆچی به‌کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجان له‌ه‌ه‌رێمه‌که‌ماندا، ه‌ۆشیارکردنه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌کردن و به‌رێکخستن کردنیان و مه‌شق پێکردنیان له‌پاراستنی جه‌وه‌ه‌ریدا ده‌که‌ینه‌ئامانجی سه‌ره‌کی خۆمان.
8- تێکۆشان ده‌که‌ین له‌پێناو پاراستنی سامانه‌سروشتییه‌کان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت سامانی نه‌وت و غاز، ه‌ه‌روه‌ه‌ا پاراستنی شوێنه‌واره‌مێژوویی و مه‌زارگه‌پیرۆزه‌کان له‌ه‌ه‌رێمه‌که‌مان و ه‌اندانی ه‌اوڵاتیان بۆ زیاتر ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان و پێشخستنی به‌روبوومی خۆماڵی.
9- کارده‌که‌ین له‌پێناو جێبه‌جێکردن مادده‌ی 140 و بڕگه‌کانی و پرسی ریفراندۆم و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و لامه‌رکه‌زی و ئه‌نجامدانی ه‌ه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به‌قه‌زا و ناحیه‌کانیه‌وه‌، حکومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم ه‌اوکاربن و لایه‌نه‌سیاسیه‌یه‌ کوردستانیه‌کانیش دوو ئیداری ناو که‌رکوک هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌ و ته‌بایی و به‌ه‌ێزکردنی متمانه‌ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی که‌رکوک. 
                      ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان
29-1-2016

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌په‌یماننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌ئەنجومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی پرۆژە و پێشنیاری خۆی بۆ ساڵی داهاتو...

‌تێدەکۆشین بەڕۆحییەتی ئەو رۆژانەی کە راپەرینی پێنجی ئازاری تێدا سەرکەوت...

‌17 ی شوبات قۆناغێکی مێژوویی بوو له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی هه‌رێمی كوردست...

‌به‌ڕۆحى به‌رخودانى ئیمراڵى و عه‌فرین پلانگێری نێوده‌وڵەتى 15ی شوبات پو...

‌هه‌ڵوێستی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان...

‌پرۆژه‌ پێشنیاری په‌سه‌ندکراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته...

‌پرۆژه‌ پێشنیاری په‌سه‌ندکراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته...

‌په‌یره‌وى ناوخۆى په‌سه‌ندکراوى یه‌که‌مین کۆنفرانسى هه‌رێمى سلێمانى...

‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی راپه‌ڕین...

‌به‌ڵگه‌کانی یه‌که‌مین؛ کۆنگره‌ی"ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان" "...

‌په‌یماننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان (ته‌ڤگه‌ری ئازادی)...

1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك