کوردی           عربی

نەخۆشی ئایدز چیە؟‌

17/03/2017

Tuesday‌

ئایدز ( AIDS)،کورتکراوەی وشەی ئینگلیزی Human Immunodeficiency Syndrome،واتای ئەوەیە مۆرڤ دوچاری کەم بونەوەی بەرگری وەرگیراو دەبێت.،مرۆڤ لە رێگەی ڤایرۆسێکەوە دوچاری ئەو نەخۆشیە دەبێت کە پێیدەوترێت ھیڤ( H I V) ،کە کورتکراوەی Human Immunodeficiency Virus .
جیاوازی ئەم ڤایرۆسە لە ڤایرەسەکانی تر ئەوەیە، کاتێک ئەم ڤایرۆسە چوە ناو خانەکانی خوێنی لەشی مرۆڤەوە،ئتر نایەتە دەرەوە،ڤایرۆسەکانی تر کە دەچنە ناو خانەکانی لەشی مرۆڤ،بۆ ماویەک دەمێننەوە،کە سوری ژیانی خۆیان تەواو کرد، یان مت بون،لە کۆڵ نەخۆشەکە دەبنەوە.ئەم ڤایرەسە( H I V)،ھەر کە خۆی گەیاندە لەشی مرۆڤ، دەچێتە ناو جۆرێکی تایبەتی خرۆکە سپیەکانی خوێنی لەشی مرۆڤ،کە بە تی لیمفۆسایت ( CD٤ T Lymphocyt) ناسراوە.کاری سەرەکی ئەم خانانەی خوێنی لەشی مرۆڤ بەرگریکردنە لە توشبونی مرۆڤ بە نەخۆشی ھەوکردن و شێرپەنجە،کاتێک ڤایرۆسەکە ئەم خانانە لاواز دەکات و لە کاریان دەخات، بەرگری لەشی مرۆڤ لاواز دبێت و میکرۆبە لاوازە دەرفەتخوازەکان بە توشبوەکە دەوێرن و دوچاری نەخۆشی دەکەن.
لە سەرەتادا کە مرۆڤ ڤایرۆسەکە وەردەگرێت،نەخۆشیەک پێیدەوترێت ھەوکردن بە ڤایرۆسی ھیڤ(H I V) ،نەخۆش دوجاری نیشانەی بەرزبونەوەی پلەی گەرماو بێحەوسەڵەیی گەورەبونی گرێ لیمفەکانی مل و بنباڵ دەبێت،دواتر چاک دەبێتەوە. بەڵام کاتێک خرۆکە سپیەکانی ( CD٤ T Cell)ژمارەیان کەم بویەوە بۆ ٢٠٠ خرۆکە لە یەک ملیمەتری خوێندا،یان توشبوەکە دوچاری ھەوکردنێکی درێژخایەن بو،یان توشبو دوچاری شیڕپەنجە بو،ئەو کات بە نەخۆشیەکە دوترێت ئایدز( AIDS).
گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز: 
١.لە سەرەتادا ڤایرۆسەکە لە ناوەراستی ئەفریقاوە لە جۆرێکی مەیمونەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە و لە لەشی مرڤدا گۆرانکاری بە سەر خۆیدا ھێناوە.
٢.لە رێگەی خوێن بەخشینەوە ڤایرۆسەکە دەگوێزرێتەوە،واتە ھەر کەسێک ئەو ڤایرۆسە لە خوێنیدا بیت و خوێن ببەخشێت، ئەگەر ھەیە مرۆڤە ساخەکە کە خوێنە توشبوەکە وەردەگرێت،دوچاری نەخۆشیەکە ببێت.
٣.نەخۆشیەکە لە دایکەوە بۆ منداڵ دەگویزرێتەوە،ئەگەر دایکێک ھەڵگری ڤایرۆسی ھیڤ بێت،لە کاتی منداڵبونیدا،یان لە کاتی شیرداندا، ئەگەر ھەیە مندالەکە دوچاری نەخۆشیەکە بکات.
٤.لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا،ئەگەر ئەو نەخۆشەی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت ھەڵگری ڤایرۆسی ھیڤ بێت،یان توشبوی نەخۆشی ئایدز بێت و پزیشکی نەشتەرگەر و ھاوکارەکانی بە گوێرەی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستنی ئەو نەخۆشیە کار نەکەن،ئەگەر ھەیە لە ئەنجامی برینداربونی تیمی پزیشکیدا، ڤایرۆسەکە لە خوێنی نەخۆشەکەوە بۆ خوێنی تیمە پزیشکیەکە بگوازرێتەوە.بە ھەمان شێوە ئەگەر پزیشکی نەشتەرگەر یان یەک لە تیمە ھاوکارەکەی ھەڵگری ئەو ڤایرۆسە بن و لە کاتی نەشتەرگەریدا خۆیان بریندار بکەن،ئەگەر ھەیە ڤایرۆسەکەی لەشی خۆیان بۆ نەخۆشەکەیان بگوازنەوە و دوچاری نەخۆشی بکەن.
٥.لە رێگەی شلەکانی کۆئەندامی زاوزێوە،ئەگەر مرۆڤێک ھەڵگری ڤایرۆسی ھیڤ بێت،لە کاتی ئەنجامدانی کردەی سکسی لەگەڵ مرۆڤێکی ساخدا،لە رێگەی تێکەڵبونی شلە و ئاوی دەرچوی کردە سکسیەکەوە، ئەگەر ھەیە کەسە ساخەکە دوچاری ھەمان نەخۆشی ڤایرۆسی نەخۆشەکە ببێت.
٦.لە ریگەی بەکارھێنانی دەرزی و نیدلی ھاوبەشەوە ،ئەگەر دو کەس لە یەک کاتدا یەک سرنج و نیدل بۆ دەرزی لێدان بەکاربێنن،وەک لە ناو ئالودە بووانی مادەی ھۆشبەردا رودەدات،نەخۆشەکان ساخەکان دوچاری ئەو نەخۆشیە دەکەن.
٧.بەکارھێنانی یەک موس لە نێوان دو کەسدا وەک لە کاتی سەرتاشیندا رودەدات،یان بەکارھێنانی یەک فلچەی ددان شتن لە نێوان دو کەسدا بە تایبەتی ئەگەر ھات و لە کاتی ددان شوتندا پوک بریندار ببێت،ئەگەر ھەیە لە رێگەی ئەو موس و فلچانەوە ڤایرەسەکە لە کەسێکی نەخٶشەوە بۆ کە سێکی ساخ بگوازرێتەوە.
٨.لە کاتی چارەسەرکردن و ھاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە دوچاری نەخۆشی ئایدز بون،گرنگە کە کەس دەستی بەر خوێن و میز و پیاسایی و دەرچوەکانی تری مرۆڤە نەخۆشەکە نەکەوێت،نەوەک لە رێگەی برینی یچوک و قلیشی پێستەوە ڤایرۆسی ناو ئەو دەرچوانە بچێتە ناو لەشی مرۆڤە ساخە ھاوکارەکەی نەخۆشەکەوە و توشی بکات. 
*تا ئێستە نە سەلمێنراوە کە لە رێگەی ھەڵسوکەوت و ھاورێیەتی رۆژانەوە لەگەل نەخۆشدا، کەسانی ھاوریی نەخۆشەکە دوچاری نەخۆشی ئایدز ببن.
دۆزینەوەی نەخۆشیەکە: 
ھەر کەسێک گومان لە خۆی بکات،دەتوانێت لە رێگەی پشکنینی تاقیگەیی خوێنەوە دڵنیا ببێتەوە کە ھەڵگری ئەو ڤایرەسەیە یان سەلامەتە.لەم سەردەمەدا پێش ئەنجامدانی کاری نەشتەرگەری ھەمو نەخۆشیک پشکنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی ھیڤی بۆ دەکرێت،ئەو پشکنینە ئاشکرای دەکات ئەگەر کەسێک دوچاری ئەو نەخۆشیە بوبێت.
چارەسەری نەخۆشیەکە:
تا ئیستە دەرمانێکی تایبەت بە کوشتنی ڤایرۆسی ھیڤ نەدۆزراوەتەوە،بەلام برێک دەرمان ھەیەکە رادەی بەرگری لەشی مرۆڤ بەرز دەکاتەوە، نەخۆس دەتوانێت سودی لیوەربگرێت و کاریگەریە خراپەکانی دابەزینی بەرگری لەشی نەخۆشەکەی پێسنوردار بکات.ئەگەر نەخۆشەکە زو فریای خۆی بکەوێت و بە رێکوپێکی دەرمان بەکاربێنێت،دەتوانێت بە نەخۆشیەکیەوە تەمەنێکی ئاسایی بژیت.
د.فائیق گوڵپی ١-١٢-٢٠١٦
پسپۆری نەشتەرگەری گشتی 
M B Ch B.H D G S.
MRCS 
*ئەم وتارە بە بۆنەی رۆژی بەرنگاربونەوەی نەخۆشی ئایدزەوە نوسراوە کە رێکەوتی ١-١٢-یە.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پشتگوێخستنی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان...

‌دیدی قیزەونترین و بێ ئابڕووترین سیستەم کە بێ ویستی خۆمان زۆربەمان ئاڕا...

‌پانێلێك بۆ پێکه‌وه‌ژیانکردنی ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو...

‌دراما توركیەكان كۆمەڵگەی باشووریان داگیركردوە...

‌كاریگەری دراما توركیەكان لەسەر كۆمەڵگای كوردی...

‌سلێمانی؛ به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی توندووتیژی دژبه‌ژنان چه‌ن قات زیادی كرد...

‌هه‌ولێر، كه‌سێك خه‌سووه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كی خۆی كوشت...

‌زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زیانەکانی...

‌40%ی دانیشتوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە 70ملیۆن دۆلار دەده‌نه‌ جگە...

‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ له‌ساڵێكدا 65 پیاو 54 ژن خۆیان كوشتوه‌...

‌نیوه‌ی دانشتوانی هه‌رێم ناتوانن سێ ژه‌مه‌ خواردن دابین بكه‌ن...

‌(63)له‌سه‌دی ژنانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌...

12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك