کوردی           عربی

(63)له‌سه‌دی ژنانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌‌

11/04/2017

Tuesday‌


ئه‌مڕۆ 11ی نیسان لە هۆڵی هوتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بە هاوکاری ڕێکخراوی NED ئەمریکی دەرەنجامی ڕاپرسی و ڕاپۆرتێک سەبارەت بە چاودێریکردن و جێبەجێکردنی یاسای( بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی) هەرێمی کوردستان-عێراق، خیە روو کە لە ئاستی هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان-دا ئەنجامدراوە.
 
شۆخان حەمە ڕەشید، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، لە بارەی ڕاپۆرتەکەوە  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەەنووسیدا وتی: ڕێژەی توندوتیژییەکان زیادی کردووە، لە ساڵی ٢٠١٦دا ٧٩٧ حاڵەت تۆمارکراوە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان/سلێمانی.
 
شۆخان، وتیشی: لە ڕاپۆرتەکەماندا ١٥٣ ژن بەشداری تێدا کردبوو لەگەڵ ٦٨ پیاو، وە پرسیار لەو کەسانە کراوە کە ئایا تا چەند زانیاریت هەیە لەسەر یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی، ١٢٤ کەسیان زانیاریان نەبوو، ٦٦کەسیان تاڕادەیەک زانیاری هەبوو وە ٣١ کەسیان زۆر زانیاری هەبوو.
ئاماژەی بەوەشدا: وە لە ڕاپۆرتەکەدا پرسیار کرابوو کە تاچەند زانیاریت هەیە لەسەر دادگای توندوتیژی خێزانی، ١٢٣زانیاری نەبوو، ٧٠تاڕادەیەک زانیاری هەبوو، وە ٢٨ کەس زۆر زانیاری هەبوو.
 
باسی لەوەشکرد: هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا پرسیار کرابوو کە ئەو کەسانەی کە توندوتیژی بەرامبەرت کردووە کێ بوون،  لەکۆی ١٢٧ وەڵام، ١٥ کەسیان وتویانە باوک، ١٦ کەس برا، نۆ کەس وتویانە ژن، ٨١ ژن واتا %٦٣ی ژنان وتویانە هاوسەر(پیاو)، دوو کەس وتویانە کچ، چوار کەس-یش وتویانە کەسانی پلە چوار.


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پشتگوێخستنی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان...

‌دیدی قیزەونترین و بێ ئابڕووترین سیستەم کە بێ ویستی خۆمان زۆربەمان ئاڕا...

‌پانێلێك بۆ پێکه‌وه‌ژیانکردنی ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو...

‌دراما توركیەكان كۆمەڵگەی باشووریان داگیركردوە...

‌كاریگەری دراما توركیەكان لەسەر كۆمەڵگای كوردی...

‌سلێمانی؛ به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی توندووتیژی دژبه‌ژنان چه‌ن قات زیادی كرد...

‌هه‌ولێر، كه‌سێك خه‌سووه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كی خۆی كوشت...

‌زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زیانەکانی...

‌40%ی دانیشتوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە 70ملیۆن دۆلار دەده‌نه‌ جگە...

‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ له‌ساڵێكدا 65 پیاو 54 ژن خۆیان كوشتوه‌...

‌نیوه‌ی دانشتوانی هه‌رێم ناتوانن سێ ژه‌مه‌ خواردن دابین بكه‌ن...

‌لە قەڵادزێ ژنێك كەدایكی سێ منداڵە گری لەجەستەی خۆی بەردا‌...

12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك