کوردی           عربی

نیوه‌ی دانشتوانی هه‌رێم ناتوانن سێ ژه‌مه‌ خواردن دابین بكه‌ن‌

25/04/2017

Tuesday‌


به‌ پێی‌ ئاماره‌كانی‌ ده‌سته‌ی‌ ئاماری‌ هه‌رێم له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردودا رێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ له‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادی كردوه‌ و (15%)ی تێپه‌ڕاندوه، نزیكه‌ی‌ (750) هه‌زار هاوڵاتی‌  له‌ هێڵی‌ هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و نیوەی هاوڵاتیانی هەرێم ناتوانن سێ ژەم خۆراک لە رۆژێکدا دابین بكه‌ن.
به‌رده‌وامی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و وه‌ستاندنی‌ پرۆژه‌كان له‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردودا هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بون بۆ زیادبونی‌ رێژه‌ی‌ بێكاری‌ و هه‌ژاری‌ له‌ هه‌رێمی‌ کوردستان، هه‌رچه‌نده‌ تا ساڵی‌ (2013) و دابینکردنی موچە و بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی بەغداوە، هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕوی‌ هه‌ژاری‌ و بێكاریه‌وه‌ به‌به‌راورد به‌ پارێزگاكانی‌ عێراق جیاوازیه‌كی‌ زۆر له‌ نێوانیاندا هه‌بو، به‌ڵام به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ برسی كردنی‌ خه‌ڵك له‌لایه‌ن دەسەڵاتدارانی هەرێمه‌وه‌ رۆژ به‌ڕۆژ هەژاریی له‌هه‌ڵكشاندایه‌ و ئێستا رێژه‌کەی‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ دیکەی‌ عێراق به‌رزتره‌.
زیادبونی‌ رێژه‌ی‌ هه‌ژاریی‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان:
*به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ ده‌سته‌ی‌ ئاماری‌ هه‌رێم رێژه‌ی‌ هه‌ژاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (15%)ی‌ تێپه‌ڕاندوه‌.
*داهاتی‌ خێزان له‌ ماوه‌ی‌ چوار  ساڵدا مانگانه‌ له‌ دو ملیۆن دیناره‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی‌ (700) هه‌زار دینار كه‌م بوه‌ته‌وه‌.
*تێكڕای‌ خه‌رجی‌ خێزان له‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵدا له‌ دو ملیۆن و (270) هه‌زاره‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی‌ (800) هه‌زار دینار كه‌م بوه‌ته‌وه‌.
*خه‌رجی‌ هه‌ر تاكێكی‌ خێزان مانگانه‌ له‌ (105.000) هه‌زار دینار كه‌متر بێت لە‌ژێر هێڵی‌ هه‌ژارییەوە‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت.
*به‌پێی‌ ئاماره‌كان نزیكه‌ی‌ (750) هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ژێر هێڵی‌ هه‌ژارییه‌وه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌پێی‌ نوێترین روپێوی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ ئاماری‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌هاوكاری‌ رێكخراوی‌ خۆراكی‌ جیهانی‌ ئه‌نجامدراوه ‌و ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكی‌ خایاندوه، له‌كۆی‌ (32) قه‌زای‌ هه‌رێم، پێنج هه‌زار و (600) خێزان به‌شداریان له‌ روپێویه‌كه‌ كردوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ دابین كردنی‌ خۆراكی‌ پێویستی‌ رۆژانه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ له‌ ئاستێكی‌ نزمدایه‌و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی‌ خۆراك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر دابینكردنی‌ خۆراك:
*به‌پێی‌ ڕوپێوییه‌كی‌ ده‌سته‌ی‌ ئاماری‌ هه‌رێم زیاتر له‌ (50%)ی دانیشتوانی‌ هه‌رێم ناتوانن رۆژانه‌ سێ‌ ژه‌م خۆراكی‌ ته‌واو بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.
* به‌پێی‌ روپێوییه‌كه‌ ته‌نها له‌ (38.5%) دانیشتوانی‌ هه‌رێم ده‌توانن سێ‌ ژه‌م خۆراكی‌ ته‌واو بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.
* له‌ عێراق ئاستی‌ دابینكردنی‌ خۆراك له‌ هه‌رێم به‌رزتره‌ و له‌ (41%) بۆ (53%)ی خێزانه‌كان ده‌توانن سێ‌ ژه‌م خۆراكی‌ ته‌واو دابین بكه‌ن.
به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم دابه‌زینی‌ ئاستی‌ دابینكردنی‌ خۆراك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌شێكی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆر داهاتیان له‌سه‌ر موچه‌ی‌ حكومه‌ت بوه‌ و به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ ئه‌و خێزانانه‌ دروست كردوه‌ ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ داهاتی‌ مانگانه‌ی‌ تاك به‌ڕێژه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ (65%) كه‌م ببێته‌وه‌.
*رێژه‌ی‌ له‌ (2.1%)ی هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ناتوانن خۆراكی‌ رۆژانه‌ بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.
*به‌پێی‌ روپێوییه‌كه‌ له‌ (1.1%)ی دانیشتوانی‌ به‌غدا خۆراكی‌ رۆژانه‌یان ده‌ستناكه‌وێت و (3.5%) دانیشتوانی‌ پارێزگاكانی‌ تری‌ عێراق خۆراكی‌ رۆژانه‌یان ده‌ستناكه‌وێت.
*به‌رپرسانی‌ ئامار هۆكاری‌ دابیننه‌كردنی‌ خۆراكی‌ پێویست بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ (52%)ی دانیشتوانی‌ هه‌رێم موچه‌خۆرن و موچه‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌.
*به‌پێی‌ روپێوییه‌كه‌ داهاتی‌ تاك له‌ ساڵی‌ (2013) له‌ مانگێكدا (406) هه‌زار دینار بوه، به‌ڵام پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌ ئه‌مساڵدا داهاتی‌ تاك نزیكه‌ی‌ (140) هه‌زار دینار بێت.


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پشتگوێخستنی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان...

‌دیدی قیزەونترین و بێ ئابڕووترین سیستەم کە بێ ویستی خۆمان زۆربەمان ئاڕا...

‌پانێلێك بۆ پێکه‌وه‌ژیانکردنی ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو...

‌دراما توركیەكان كۆمەڵگەی باشووریان داگیركردوە...

‌كاریگەری دراما توركیەكان لەسەر كۆمەڵگای كوردی...

‌سلێمانی؛ به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی توندووتیژی دژبه‌ژنان چه‌ن قات زیادی كرد...

‌هه‌ولێر، كه‌سێك خه‌سووه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كی خۆی كوشت...

‌زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زیانەکانی...

‌40%ی دانیشتوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە 70ملیۆن دۆلار دەده‌نه‌ جگە...

‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ له‌ساڵێكدا 65 پیاو 54 ژن خۆیان كوشتوه‌...

‌(63)له‌سه‌دی ژنانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌...

‌لە قەڵادزێ ژنێك كەدایكی سێ منداڵە گری لەجەستەی خۆی بەردا‌...

12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك