کوردی           عربی

رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ له‌ساڵێكدا 65 پیاو 54 ژن خۆیان كوشتوه‌‌

23/05/2017

Wednesday‌


به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو رێژه‌ی خۆكوشتن له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌زیادبوون كردوه‌و له‌نیسانی ٢٠١٦ه‌وه‌ تا نیسانی ٢٠١٧ ه‌ ١١٩كه‌س كه‌ زۆرینه‌ی پیاون خۆیان كوشتوه‌. 

دوێنێ22ی ئایار ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی شاری سەقزی سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەناوی "ئا.ئا" خۆی هەڵواسیوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستداوەو هۆکاری خۆکوشتنەکەشی هێشتا نادیارە. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا گەنجێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بەناوی ڕەزا ڕوستەم زادە بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەر لە هەفتەی ڕابردووشدا دوو ژن لە دیواندەرەی سەربە شاری سنە خۆیان کوشتووە.

بەپێی ئامارێکیش کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی نیسانی ٢٠١٦ەوە بۆ نیسانی ٢٠١٧ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١١٩ حاڵەتی خۆکوژیی ڕوویداوە، کە ٦٥یان پیاوبوون و ٥٤کەسی دیکەشیان ژن بوون، کە لەم نێوانەدا حەوت ژن و دوو پیاو لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە خۆیان کوشتووە.
 
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، کە لە کۆی ئەم کەسانە ١٦ کەس تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵەوە بووە و لەوانیش یەکیان تەمەنی ٨ ساڵان بووە و سێ کەسی دیکەش ١٠ ساڵ و کەسێکیش تەمەنی ١١ ساڵان بووە، ئاماژەش دراوە کە یەک لەو منداڵە ١٠ ساڵانە خۆی سووتاندووە.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پشتگوێخستنی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان...

‌دیدی قیزەونترین و بێ ئابڕووترین سیستەم کە بێ ویستی خۆمان زۆربەمان ئاڕا...

‌پانێلێك بۆ پێکه‌وه‌ژیانکردنی ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو...

‌دراما توركیەكان كۆمەڵگەی باشووریان داگیركردوە...

‌كاریگەری دراما توركیەكان لەسەر كۆمەڵگای كوردی...

‌سلێمانی؛ به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی توندووتیژی دژبه‌ژنان چه‌ن قات زیادی كرد...

‌هه‌ولێر، كه‌سێك خه‌سووه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كی خۆی كوشت...

‌زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زیانەکانی...

‌40%ی دانیشتوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە 70ملیۆن دۆلار دەده‌نه‌ جگە...

‌نیوه‌ی دانشتوانی هه‌رێم ناتوانن سێ ژه‌مه‌ خواردن دابین بكه‌ن...

‌(63)له‌سه‌دی ژنانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌...

‌لە قەڵادزێ ژنێك كەدایكی سێ منداڵە گری لەجەستەی خۆی بەردا‌...

12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك