کوردی           عربی

40%ی دانیشتوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە 70ملیۆن دۆلار دەده‌نه‌ جگەرە‌

31/05/2017

Wednesday‌


توێژینەوەیەك ئاشكرایی كردوە كە 40% دانستوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە بڕی 70ملیۆن دۆلار بۆ جگەرە كێشان خەرج دەكرێت.
لەرۆژی بەرەنگاربوونەوەی جگەرە كێشاندا كە 31ی ئایارە لەشاری هەولێر دەستەی ژینگە و وەزارەتی تەندروستی سیمینارێكیان بۆ بۆهەریەكە لە د. سه‌رمه‌د ئیحسان، پسپۆری ده‌روونی و د. سه‌رهه‌نگ جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری ده‌سته‌ی پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر رێکخست، به‌مه‌به‌ستی هوشیارکردنه‌وه‌ی بەشداربوان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌ترسی به‌کارهێنانی جگه‌ره ‌و نێرگله‌.
 
د. سه‌رمه‌د ئیحسان، پسپۆری ده‌روونی لەلێدوانێكیدا كە بۆ رۆژنیوزییداوە, دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی خستۆتە روو رایگەیاندوە: له‌ هه‌رێمی کوردستان سالانه‌ ٧٠ ملیۆن دۆلار له‌ به‌کارهێنانی جگه‌ره‌ خه‌رج ده‌کرێت و هه‌روه‌ها ٤٠%ی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان جگه‌ره‌ ده‌کێشن که‌ تیایدا ژنان ١٨%ی ئەو ڕێژەیە پێک ده‌هێنن.
 
 
د.سه‌رهه‌نگ جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری ده‌سته‌ی پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سەبارەت بەهەمان بابەت لێدوانی بۆ ئاژانسەكەداوەو وتوویەتی: پێویسته‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشانی جگه‌ره‌ و نێرگله‌ باجی زیاتر بخرێته‌ سه‌ر هێنانی جگه‌ره‌ و رێکلامه‌کانیان، هه‌روه‌ها چاودێری زیاتر بخرێته‌ سه‌ر بازرگانان و خاڵه‌ سنورییه‌کان.
 

 
جێگایی ئاماژەیە له‌ ته‌واوی جیهان ته‌نیا لە ساڵیکدا شەش ملیۆن که‌س به‌هۆی ئەو نەخۆشیانەی، کە بەهۆی جگەرە کیشانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، گیان لەدەست دەدەن.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پانێلێك بۆ پێکه‌وه‌ژیانکردنی ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو...

‌دراما توركیەكان كۆمەڵگەی باشووریان داگیركردوە...

‌كاریگەری دراما توركیەكان لەسەر كۆمەڵگای كوردی...

‌سلێمانی؛ به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی توندووتیژی دژبه‌ژنان چه‌ن قات زیادی كرد...

‌هه‌ولێر، كه‌سێك خه‌سووه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كی خۆی كوشت...

‌زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زیانەکانی...

‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ له‌ساڵێكدا 65 پیاو 54 ژن خۆیان كوشتوه‌...

‌نیوه‌ی دانشتوانی هه‌رێم ناتوانن سێ ژه‌مه‌ خواردن دابین بكه‌ن...

‌(63)له‌سه‌دی ژنانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌...

‌لە قەڵادزێ ژنێك كەدایكی سێ منداڵە گری لەجەستەی خۆی بەردا‌...

‌نەخۆشی ئایدز چیە؟...

‌توێژینەوەیەك: ختوكەدان زیان بەمنداڵان دەگەیەنێت...

12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك