کوردی           عربی

زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زیانەکانی‌

01/06/2017

Wednesday‌


ئه‌رده‌ڵان ره‌فیق

هەڵبەتە زۆرێک لە ئێمە ڕۆژانە تۆرەکۆمەڵەتیەکان بەکار دەهێنین کە ئەمەش کەم  و زۆر کاریگەری هەیە یان بڵێم کاریگەری دروست کردوە لەسەر ژیانی ڕۆژانەماندا.
من دەمەوێت لەم بابەتەمدا بە ووردی تیشک بخەمە سەر بەکار هێنانی ئینتەرنێت کە هەریەکێک لە ئێمە  ڕۆژانە ئینتەرنێت بەکار دەهێنێت.
دیارە لە بنەڕەتدا هۆکاری  داهێنانی ئینتەرنێت بۆ  یەکەمجار پڕۆژەیەک بوو بە ناوی ئارپانێت (ARPANET)، بۆ وەزارەتی ناوخۆی ولایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٩، ئەم پڕۆژەیە بەتایبەتی دروست کرابوو بۆ یارمەتیدانی سەربازی ئەمریکایی بەھۆی تۆڕی کۆمپویوتەرەوە. یان تۆڕی جاڵجاڵۆكەی جیهانی كەكورتكراوەكەی WWW  و بەهۆیەوە جیهان و مرۆڤایەتی هەنگاوێكی گەورەو بێ وێنەی بەرەو پێشەوەنا. 

مێژوو بیرۆکەی داهێنانەكەی بۆ ساڵی 1969  دەگەڕێتەوە كەلەپڕۆژەیەكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ەوە بوو،  بەشێوەیەكی فەرمی  لە8ی ئابی ساڵی 1991 دا تۆڕی جاڵجاڵۆكەی جیهانی یان ئینتەرنێت دامەزراو ڕاگەیەنرا.

ئاشکرایە چەند ساڵێک دەبێت کە ئەو پێشکەوتنە گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و بەشێکی زۆری خەڵکی سودی لێدەبینن بۆنمونە  لە  دام و دەزگاکانی حکومەت و لە ناو ڕێخراوەکان و لە بازاڕ و شوێنەگشتیەکان و لە هەموو شوێنێک سودی لێدەبینرێت بۆ مەبەستی ڕایی کردنی کاری ڕۆژانەیان کە ئەمەش کار ئاسانی زۆری کردوە بۆ هەموو چین و  توێژەکان و تەواوی دام و دەزگاکان .
بەڵام ئەوەی کە جێی پرسیارە و پیویستە ڕاست بکرێتەوە ئەوەیە کە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ئەم تەکنە لۆژیایە بۆ مەبەستی کاری خراپ بەکار دەهێنن کە تیایدا خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە شێوەیەکی نا دروست و نا تەندروست زیان بۆ کەسەکە و بۆ دەورووبەریشی دەبێت.
بۆنمونە :- هەریەکێک لە ئێمە ڕۆژانە زیاد لە پێویست ئینتەرنێت لە بەرنامەکانی ( گوگڵ  و فەیسبووک و ڤیدیۆ چات و ڤایبەر و مەسەنجەر و سناپ چات و ئینستاگرام  هتد.....) بەکار دەهێنێت) ئەوبەرناماشی  کە بەکارهێنەری زۆرە  وەک ( فەیسبووک   و   گووگڵ   ڤیدیۆچاتە  ) ئەو کەسە لە ئەنجامی زیاد بەکار هێنانیان یان خراب بەکارهێنانیان بەهۆی ئەو تەکنەلۆژیایەوە کە بۆ خزمەتی ئێمە دروست کروە زۆرێکمان بە فەیسبووکی نەخوازراوەوە  کیشە بۆ کەسانی تر دروست دەکەین و کە ئەمەش زۆر جار دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی کۆمەلایەتی و بەو هۆیەوە چەندین کەس بۆتە قوربانی خراب بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایەو چەندین ژن و مێرد کێشەیان بۆ دروست بوە بەو هۆیەوە یان خەڵکی تر کێشەی خستۆتە نیوانیانەوە بە هۆی دروستکردنی شتی گوماناوی و کە ڕەنگە لە بنەڕەتدا واش نەبێت بەڵام بەهۆی خراپ بەکارهێنانی  ئینتەرنێتەوە تۆمەتیان خراوەتە پاڵ ئاشکرایە بەشێکی زۆری خێزانەکان بەدەست ئەو کێشەیەوە داناڵێنن.

بۆنمونە سیرەکەی  پیاوێک کە خاوەنی هاوسەرەو چەندین مناڵیشی هەیە لە ئەنجامی بێ پلانی و لە ئەنجامی خراب بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە دەکەویتە داوی کەسێکی ترەوە و توشی کێشە دەبێت بە وهۆیەوە و دواتر دەبێتە هۆی جیابوونەوەیان لە هاوسەرەکەی کە بەداخەوە نمونەی وا زۆرە لە کوردستان یان بە پێچەوانەوە ئافرەتەکە تەکنەلۆژیایەکە بە خراپی بەکاردەهێنێت و توشی کێش دەبێت.
یاخود زۆرێک لە گەنجان بەدەست وێنە و ڤیدیۆی پۆڕنەکانەوە  داناڵێنن و وەک خویەکی لێ هاتوە ناتوانن خۆیانی لێ بپاریزن وئالوودە بوون بە هۆی زیاد سەیرکردنی ئەو پۆڕنە قێزەونانە کە لەبنەڕەتدا هەبوونی ئەو سایتە خراپانە بۆ تێکدانی کۆمەڵگاو شیرازەی خێزان دانراون.
ئەمە لەلایەک لە لایەکی ترەوە :-
منداڵانی خوار تەمەن ١٨ سالان کە زۆرێکمان هیچ باکمان پێ نیە و بە بێ ڕێنوێنی و بە بێ بەرچاو ڕونی ئامێری کۆمپیوتەر و مۆبایل و ئایپاد دەخەینە بەردەستیان کە زۆر بەیان ئەنتەرنێتیان ئەکتیڤە و یان خۆمان بۆیان دەکەینەوە بێ ئەوەی چاودێریان بکەین و ئامۆژگاریان بکەین کە ئەگەر هاتوو منداڵان و هەرزەکاران کە لەو تەمەنە کەمە ئەگەر بێت و  سەیری هەر وێنەیەک یان ڤیدیۆیەکی خراپ بکات ئەوە ڕاستوخۆ کاریگەری دەبێت بۆ سەر میشکی ئەو مناڵە بە منالانی چوار دەوریشی نیاشان دەدات و بەو هۆیەوە مناڵەکانمان لەدەست ئەچێت بۆیە پیویستە زۆر بە وریایی چاودێریان بکەین یان وریابین کە بەهیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی شەڕو خوێناوی نیشانی مناڵەکانمان نەدەین بۆ ئەوەی مندڵێکی تێگەیشتوو زیرەک  ببن و ببنە مایەی شانازیمان.

لە کۆتایدا ئەمەوێت بڵێم کە پێویستە هەموو ئەوانەی کە گیرۆدەی ئەو کارانە بوون یان زیاد ئینتەرنێت بەکار دەهێنن پێویستە پلانێک و بەرنامە بۆ خۆ خۆیان دابنێنن و خۆیان ڕزگار بکەن لەدەست ئەو گرفتە کە بەرۆکی گەنجانی گرتوە یان بڕۆنە لای کەسی شارەزاتر تاکو پلانێکیان بۆ دابنێن تا ڕێگەی ڕاست بدۆزنەوە ئەمە سەرە ڕای ئەوەی کە زیاد بەکارهێنانان و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێچەوانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پشتگوێخستنی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان...

‌دیدی قیزەونترین و بێ ئابڕووترین سیستەم کە بێ ویستی خۆمان زۆربەمان ئاڕا...

‌پانێلێك بۆ پێکه‌وه‌ژیانکردنی ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو...

‌دراما توركیەكان كۆمەڵگەی باشووریان داگیركردوە...

‌كاریگەری دراما توركیەكان لەسەر كۆمەڵگای كوردی...

‌سلێمانی؛ به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی توندووتیژی دژبه‌ژنان چه‌ن قات زیادی كرد...

‌هه‌ولێر، كه‌سێك خه‌سووه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كی خۆی كوشت...

‌40%ی دانیشتوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە 70ملیۆن دۆلار دەده‌نه‌ جگە...

‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ له‌ساڵێكدا 65 پیاو 54 ژن خۆیان كوشتوه‌...

‌نیوه‌ی دانشتوانی هه‌رێم ناتوانن سێ ژه‌مه‌ خواردن دابین بكه‌ن...

‌(63)له‌سه‌دی ژنانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌...

‌لە قەڵادزێ ژنێك كەدایكی سێ منداڵە گری لەجەستەی خۆی بەردا‌...

12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك