کوردی           عربی

بۆچی لەم کاتەدا ڕیفراندۆم؟ ‌

08/06/2017

Wednesday‌

پەروێز ڕەفعەت

 سەرەتا پێویستە ئەوە ڕون بێتەوە پرسی ڕیفراندۆم کە لە باشوری کوردستان ئێستا ڕۆژەڤە، واقع ئەوەیە پێویستە قسە لەسەر ئەوە بکرێت کە ڕیفراندۆم ئەنجام ئەدرێت یان نا؟ نەک بڕیار دان لە سەر(بەڵێ و نەخێر).
 ئایا ڕیفراندۆم بانگەشەیە یان هەر دروشمە و بۆ لە بیر بردنەوەی ڕۆژەڤە ئەساسیەکانە؟ بێگومان هەموان ئەزانن حزبی دەسەڵاتداری باشور لە شکستێکی گەورەدا ژیان ئەکەن و چارەسەریەکیان نیە بۆ ئەم ڕەوشەی کە خەڵک پێیدا گوزەر ئەکات. دیسانیش بۆ لە بیر بردنەوەی پرسە سەرەکیەکان و ئەو دەستکەوتانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە دەست هاتوە، ڕیفراندۆم ئامرازێکی باشە. ئایا ڕێفراندۆم لە ئێستادا، یان بڕیاردان لە سەر کاتی ڕیفراندۆم بە بێ پەرلەمان، لەگۆڕ نانی پەرلەمان نیە؟ ئەکرێت نوێنەری بەرەی تورکمانی بڕیار لەسەر سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بدات؟ (نوێنەری بەرەی تورکمانی لە کۆبونەوەکەدا بوە).
ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە پرسی ڕیفراندۆم چەند پەیوەندی بە ناوەوەی هەرێمی کوردستانەوە بێت، دوو هێندەیش دەستی دەرەوەی تێدایە و بەرژەوەندیشیا؟ بە بێ ئاوڕدانەوە لە مێژوو ناتوانین هەندێک بابەت هەیە هەقی خۆی پێ بدەین. کاتێک دەوڵەتی عێراق دامەزرا، پێک هاتبوو لە سێ ویلایەت. بەغداد و بەسڕە و موسڵ(باشوری کوردستانیش لەگەڵیا). لە درێژەی پەیمانی سانڕیمۆدا، هەر لە سەر ئەساسی ڕێککەوتن لە سەر ویلایەتی موسڵ پەیمانی:برۆکسڵ: بەسترا. لە خاڵێکی ڕێککەوتننامەکەدا دەڵێت: ئەگەر عێراق پارچە ببێت ئەوا ویلایەتی موسڵ ئەبێت بە هی تورکیا. بێ گومان باشوری کوردستانیش ئەوکات لەسەر ویلایەتی موسڵ بوو. لە ساڵی ٢٠٠٧یش ئەم خاڵە لە نێوان تورکیا و عێراقدا نوێ کرایەوە بە ئامادە بونی نوێنەری هەردوو وڵات و بە چاودێری ئەمەریکا، کە ئەوکات پۆڵبرێمەر ئامادە بوو. لێرەدا ئەوەمان بۆ دەر ئەکەوێت، کە تورکیا دەستی تەواوی هەیە لەم بابەتەدا، ئامادە بونی نوێنەری بەرەی تورکمانیش گەواهیدەری ئەوەیە. هەرچەندە ئەم کەشەی ئێستا نە هی ڕیفراندۆمە و نە هی هەڵبژاردنیشە، بەڵام گەر ڕیفراندۆم بکرێت و دەوڵەتیش ڕا بگەیرنرێت، ئەوا تورکیا تەدبیری خۆی گرتوە و لە هەر ئەگەرێکدا ڕیفراندۆم لە بەرژەوەندی ئەوە. بەڵام ئەو قەیران و شکستانەی کە لە دۆخیی هەییدا بونیان هەیە، جگە لە بانگەشەیەکی قەبەی وەک ڕیفراندۆم چی دیکە ئەیشارێتەوە؟ حزبەکانیش بە متمانەوە ڕیفراندۆمیان کردوەتە ئەڵتەرناتیڤی شکستەکانیان. ئەی ئەگەر ڕیفراندۆمیش شکستێکی دیکە بوو؟ ئەوکات چی ئەکەن بە ئەڵتەرناتیڤ. چۆن خەڵکی ڕازی ئەکەنەوە(هەرچەندە ئێستایش خەڵیان ڕازی نەکردووە). هەموومان باش ئەوە ئەزانین و حزبەکانیش باش ئەوە ئەزانن، کە ئامادەی نە ڕیفراندۆمن و نە سەربەخۆییش. ئەوەیش پێویستە ڕونبێتەوە کە سەربەخۆیی و دەوڵەت بۆ حاڵی ئێستای باشور دوو شتی جیاوازن.
 ئایا گەر ڕیفراندۆم کرا و زۆرینەی دەنگ بەڵێ بوو، خۆ پێویستە ڕێز لە ئیرادەی خەڵک بگیرێت و سەربەخۆیی بڕیاری لە سەر بدرێت و دەوڵەت(ڕا بگەیەنرێت یان دروست بکرێت). دەوڵەت دروست کردن و دەوڵەت ڕاگەیاندن دوو شتی تەواو جیاوازن، بەڵکو قۆناغن و بەدوای یەکیشدا دێن. سەرەتا دروست کردن ئینجا ڕاگەیاندن. ئەی با بپرسین کە چی دروست کراوە، دروست کردن چیە؟ بێگومان ئامادە بونە لە ڕوی سیاسی و ئابوریەوە و زۆر شتی دیکە، کە باشوری کوردستان نەک ئامادە نیە، بەڵکو نیازیشی نیە ئامادە بێت، هەموان ئەزانین هیچ هەنگاوێک نەنراوە بەرەو سەربەخۆ بوون. ئەی چی ڕا ئەگەیەنن؟ کە شتێک دروست نەکرابێ، ڕاگەیاندنی لەچی؟ لە بەر ئەم هۆکارانە ئەگەری هەرە مەزنە کە ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت، گەر ئەنجامیش بدرێت، تەنها درێژ کردنەوەی بێ دەنگی خەڵکە بەرامبەر بە شکستە سیاسیەکانی باشوری کوردستان. وە لە دواییشدا هیچ گرنگیەک بە ئیرادە و دەنگی خەڵک نادرێت، چونکە ئامادە نین بۆ سەر بەخۆ بون. پرسێکی دیکە کە ناوچە كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان(کەرکوک و خانەقین و دوزخورماتوو و شەنگال و هتد..). ئەم ناوچانە هەتا ئێستایش کاری جدیان بۆ نەکراوە، گەر بڕیاریش بێت کاری بۆ بکرێت، ئەوا ڕیفراندۆم ئەو پرۆسەیە لەبار ئەبات.
ئەمەیش دیسانەوە هیچ لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و خەڵکی ئەو ناوچانەش نیە. ئەم هەموو کێشمە کێشمە لە ئەنجامدا ئەوەمان بۆ دەر ئەکەوێت، لە هەردۆخێکدا قازانجی تورکیایە و بێگومان پارتیش ئەوە ئامانجیەتی، ئیتر ئەو حزبانەی دیکە کەلە دەوری پارتی کۆبونەتەوە یان بەرژەوەندی حزبی ڕایان ئەکێشێت بۆ ناو ئەو گەمەیەی ئاکەپە، یان ئەوانیش بە زانا بوون بەشداری بونە و ئاگادارن لە پلانەکانی توکیا و ئەوانیش پابەند بونی خۆیان ڕاگەیاندوە بەرامبەر بەرەی ئاکەپە. دیسانەوە پێویستە تیشک بخەینە سەر ئەوەی کە کەشی ئێستا لەبار نیە بۆ ڕیفراندۆم، پێویستە دامەزراوە شەرعیەکان بڕیار لە سەر ڕیفراندۆم بدەن، ئەگەر هەرێمی کوردستان لە سەر ئەرزی واقع ئامادەی ڕیفراندۆم بوو. وە سەر بەخۆیی ئەوەیە لە ژێر هەیمەنەی داگیر کەر و پاوان خواز دەر بچین، نەک سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بێت و هەمان کات گوزەرانی خەڵکی لە ڕەوشێکدا بێت کە گەیشتونەتە ئەوپەڕی بێزاری، بانگەشەی سەربەخۆبونیش بکرێت، لەکاتێکدا بچوک ترین هەنگاویشی بۆ نەنراوە، بەڵکوو هەنگاوەکانیش بەرەو دواوە براون. سەربەخۆیی یانی گوزەرانی باشی خەڵکو بڕیاردانی لەلایەن دامەزراوە شەرعیەکانەوە، کە گوزەرانی خەڵک بەو جۆرەیە بێگومان بە دەرەجەی یەک پارتی بەرپرسە، بە بە ناشەرعی کردنی دامەزراوەکانیش دیسانەوە بە دەرەجەی یەک پارتی بەرپرسە. ئەتوانین بڵێین کە پارتی گەورەترین لەمپەرە لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستاندا.



چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌ڕاستینەی ئیسلام لە دیدی ئۆجالان...

‌نێچیرڤان بارزانی ڕاستدەکات هەموو شتێ خەتای پەکەکەیە.!...

‌هاتنی تورکیا بۆ قه‌ندیل خیانه‌تیک به‌تامی31ئاب...

‌منبیج، کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆچی؟ ئامانج و پلانەکانی تورکیا چین؟...

‌داپڵۆساندنی کۆمه‌ڵگه‌... له‌ که‌سایه‌تی گه‌نجدا...

‌ئەوکاتەی شۆڕش دەبێتە پارە!...

‌هەڵوێستەیەک لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان...

‌مێژوو جارێکیتر مەیلی خۆ دوبارەکردنەوەی هەیە!...

‌عەفرین لەنێوان پشتگیری و دژایەتیدا...

‌گەنجان و حیزب...

‌گۆڕینی ڕۆژەڤ "بابه‌ت"...

‌ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر؛ ئیدی بەسە بۆ کوشتن و توندوتیژی لەسەر ژنان...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك