کوردی           عربی

سلێمانی؛ به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی توندووتیژی دژبه‌ژنان چه‌ن قات زیادی كردوه‌‌

15/06/2017

Wednesday‌

ته‌ڤگه‌ر - سلێمانی

له‌ئامارێكدا كه‌ ئاژانسی رۆژنیوز به‌دواداچوونی بۆكردوه‌ رێژه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌شاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٣٤ حاڵەتی توندوتیژی (کوشتتن، خۆکوشتن، سوتان، خۆسوتاندن و سێکسی) تۆمارکراوە و ٤٤٠ سکاڵاش هەبووە. كه‌به‌راورد به‌ساڵی پار چه‌ند قات زیادی كردوه‌. 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە شاری سلێمانی، بێجگە لە ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، دەردەکەوێت، کەوا ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵی پار توندوتیژییەکانی (کوشتتن، خۆکوشتن، سوتان، خۆسوتاندن و سێکسی) زیادیکردووە و سکاڵا تۆمارکردنیش بە سەدان جار زیادیکردووە.
ئاماره‌كه‌ی كه‌ده‌ستی ئاژانسه‌كه‌ كه‌وتوه به‌م جۆره‌یه‌‌؛ لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٢٧ حاڵەتی توندوتیژی (کوشتتن، خۆکوشتن، سوتان، خۆسوتاندن و سێکسی) تۆمارکراوە و ١٧٠ سکاڵاش تۆمارکراوە.
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٣٤ حاڵەتی توندوتیژی (کوشتتن، خۆکوشتن، سوتان، خۆسوتاندن و سێکسی) تۆمارکراوە و ٤٤٠ سکاڵاش هەبووە.
ئەگەر بەراوردێک بکەین لەنێوان ئاماری توندوتیژییەکانی چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ و چوارمانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ دەردەکەوێت، کەوا لە ساڵی ٢٠١٧دا توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان ٢٧٠ حاڵەت زیادیکردووە.

ئاماری 2016 له‌ماوه‌ی چوار مانگدا


ئاماری چوارمانگی 2017


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پشتگوێخستنی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان...

‌دیدی قیزەونترین و بێ ئابڕووترین سیستەم کە بێ ویستی خۆمان زۆربەمان ئاڕا...

‌پانێلێك بۆ پێکه‌وه‌ژیانکردنی ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو...

‌دراما توركیەكان كۆمەڵگەی باشووریان داگیركردوە...

‌كاریگەری دراما توركیەكان لەسەر كۆمەڵگای كوردی...

‌هه‌ولێر، كه‌سێك خه‌سووه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كی خۆی كوشت...

‌زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زیانەکانی...

‌40%ی دانیشتوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە 70ملیۆن دۆلار دەده‌نه‌ جگە...

‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ له‌ساڵێكدا 65 پیاو 54 ژن خۆیان كوشتوه‌...

‌نیوه‌ی دانشتوانی هه‌رێم ناتوانن سێ ژه‌مه‌ خواردن دابین بكه‌ن...

‌(63)له‌سه‌دی ژنانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌...

‌لە قەڵادزێ ژنێك كەدایكی سێ منداڵە گری لەجەستەی خۆی بەردا‌...

12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك