کوردی           عربی

هه‌ڤاڵ زیلان، ئیرادەی ئازاد و هێزی ڕاستیینه‌ی جوانترکردنی ژیانە‌

29/06/2017

Wednesday‌


به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 21ساڵ به‌سه‌ر چالاكیه‌ فیداییه‌كه‌ی ژنه‌ تێكۆشه‌ری كورد زه‌ینه‌ب كناجی ناسراو به‌زیلان كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ به‌لێدوانێك ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مانی به‌بیرهێنایه‌وه‌.
ده‌قی لێدوانی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌:

لە ٢١. ساڵوەگەری ئەنجامدانی چالاکی فیدایی گەورە و ڕاگەیاندنی مانفێستۆی ژیانی ئازاد، ڕێز لە یاد و تێکۆشانی هه‌ڤاڵ زیلان دەگرین. 
هەڤاڵ زیلان – زەینب کناجی- ٢١ ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژی ٣٠ حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ دا بە ئەنجامدانی چالاکییە گەورەکەی واتادارترین وڵامی بە هێرشی ٦ گوڵانی ساڵی ١٩٩٦ دایەوە کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ کە لە کەسایەتی ئەو دا تێکرای نرخەکانی مرۆڤایەتی و ژیانی ئازاد کۆبوونەوەتەوە، ئەنجام درا. لەمێژووی تەڤگەری ئازادی دا قۆناغیکی نوێێ بوو. تەنیا بەوە نەما و لە هەمانکات دا بەو چالاکییەی کە ئەنجام دا بانگەوازی بۆچۆنیەتی وڵامدانەوەی و هەڵوێست وەرگرتن لە بەرانبەر پیلانگێرییە نێو دەوڵەتییەی کرد کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دا قڕکردنی گەلی کوردی بە ئامانج گرتبوو. لە دوای ئەوەی پیلانگێری نێودەوڵەتی لە ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٨ دا خۆی نیشان دا، بانگەوازییەکی ئەو لە چالاکییەکانی "کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمە تاریک بکات" لە لایەن گەلە وڵاتپارێزەکەمان وهەڤاڵانمانەوە وڵام درایەوە.
هەرچۆن لە ماوەی ٢١ ساڵی ڕابردوودا چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان بۆ دەسپێکردنی هەڵمەتە شۆرشگێرییەکان بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێریی ڕۆڵێکی چۆنی گێراوە، لە ئێستا دا بە داوەش هەمان ڕۆڵ دەگێرێ و وەکوو هێڵێکی تێکۆشان لە چالاکییەکانی هەڤاڵان ؛ئەرداڵ، دۆغا و زنار دا ڕەنگی داوەتەوە. لە کاتێک دا شۆرشی ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەسکەوتی زیاتر بە دەست دێنێ، ئەو بەرخۆدانەی کە شەڕڤانانی ئازادی لە بەرانبەر هێرشە دڕندانەکانی داگیرکاری ئەنجامی دەدەن و ئەو زەربە قورسانەی کە بە شێوەیەکی قارەمانانە لە دوژمنی دەدەن، سەلمێنەری ئەو ڕاستییە.
لە ئێستا دا ئەم تێکۆشانە تەنیا بۆ گەلی کوردستان دا ، بەڵکوو لە هەمانکات دا بووە بە سەرچاوەی هێز و باوەڕی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی و بە تایبەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. لە بەر ئەوەیە کە هەموو ئەو کەسانەی دژی مودێرنیتەی کاپیتالیسمن، سۆسیالیستن و خاوەنداری لە نرخەکانی مرۆڤایەتی دەکەن داهاتووی خۆیان تێدا دەبیننەوە و ڕاستی ئەم تێکۆشانە دەبینن. لە بەر ئەوەیە کە تەڤگەری ئازادی و دیموکراسیمان لە لایەن پیلانگێرانی نێودەوڵەتی و هاوکارەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، هێزە پاشڤەڕۆ و قەوارەپارێزەکانی هەرێمەکەوە ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە.
لە پشت هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی دەسکەوتەکانی باکوری کوردستان و ڕۆژئاوا کە بە نرخێکی زۆر بە دەست کەوتوون، ڕاستییەکی بەو شێوەیە هەیە، بەڵام دەبێ هەمووان باش بزانن، ئەو هێرشانەی کە بە پشتیوانی هێزە نێودەوڵەتییەکان، هاوکارەکانیان لە هەرێمەکە و هێزە پاشڤەڕۆکان ئەنجامی دەدەن، بە هیچ شێوەیەکی شانسی سەرکەوتنیان نییە. دوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەر هێرشەکانی دا بۆ سەر باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا زەربەی قورسی بەرکەوتووە و لە هەمانکات دا پەلەقاژێکانی لە بەرانبەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و لە بەرانبەر دا پێشکەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن.
بێگومان سەرەڕای هەموو زۆری، زەحمەتی و هێرشەکان تەڤگەری ئازادی و دیموکراسی کوردستان، بە شێوەیەکی بە بڕیار تێکۆشانی خۆی هەر وەکوو ساڵانی ڕابردوو درێژە پێدەدات و ئێستاش هێڵی چالاکی فیداییانە و پێشەنگی هەڤاڵ زیلان شوێنێکی تایبەتی لەم تێکۆشانەدا هەیە. بەڵام سەڕەڕای ئەو ڕاستییە دەبێ ئەوە بزانین کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێشتا لەو هێرشەی کە بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەلئ کوردستان دەستی پێکردووە پاشگەز نەبۆتەوە. تەنانەت دەیەوێ بە شێوەی جیاواز پەرەی پێبدات. لە کاتێک دا پەرەی بە هێرشەکانی قڕکردنی سیاسی و جەستەی لە باکوری کوردستان داوە، هەوڵی داگیرکردنی باشووری کوردستان و ڕۆژئاوا دەدات و ئامادەکاری دەکات لە دژی دەسکەوتەکانی گەلەمان لەو بەشانەی کوردستان هێرش ئەنجام بدات. 
ئەوهێرش و ئامادەکارییانەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامی دەدات، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەو سیاسەتەوە هەیە کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەیڕەوی دەکات. ئەو هێرشانە وەکوو هێرشەکەی ٦ی گوڵانی ساڵی ١٩٩٦، لە چوارچێوەی کۆنسێپتێکی گشتی دا پلانی بۆ دانراوە. ئەو کاتەش لە چوارچێوەی پیلانەکەیان دا، لە دوای تەقاندنەوەی بۆمب لە شام، هێرشی بەرفراوان بۆ سەر هێزەکانی گەریلا دەستی پێکردبوو. لە ئێستاش دا ئەو گۆشەگیرییەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەیرەوی دەکەن وەرچەرخاندووتە  گۆشەگیرییەکی ڕەها و هەموو دەرفەتەکانی پەیوەندی وەگرتنیان لەگەڵ پچڕاندووە و لە دوای ئەوە هێرشی داگیرکاری قڕکردنیان دەستپێکردووە. لە بەر ئەوە ئەو هێرشەی لە ٦ی گوڵانی ساڵی ١٩٩٦ دا پێکهاتوو و ئەو هێرش و ئامادەکارییانەی بە ئامانجی قڕکردن لە ئێستا دا پێکدێن لە ناوەڕک دا یەک شتن و هیچ جیاوازییەکیان نییە. 
هه‌ڤاڵ زیلان، ڕاستی ڕێبەر ئاپۆی لە کەسایەتی خۆی دا گەیاندبوو بە لوتکە و لە هەلومەرجی ئەو سەردمەدا لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وڵامی پێویستی دایەوە. لە ئێستا دا گەل و ئەرتەشێکمان هەیە کە زیلانانە  لە دژی هێرشەکان بە ئەمانجی لەناوبردن و قڕکردن ئەرکی سەرشانی خۆیان پێکدێنن و خاوەنداری لە بەرپرسیارییەکانیان دەکەن. لە چیای ئازادەکانی کوردستان، لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، لە ڕۆژئاوا و لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان چیاگەرەکا، زەریانەکان، محەمەد تونجەکان، فرات پیرسووسەکان، سێوێ دەمیرەکان، باران دێرسمەکان، ئازاد سیسەرەکان، نالین موشییەکان و هێلین مورادەکان لە ئاستی هەرە بەرز دا خاوەنداری لەو ئەرک و بەرپرسیارییە دەکەن.
بیست و یەکەمین ساڵوەگەری چالاکییە فیداییەکەی هه‌ڤاڵ زیلان بە ڕاستییەکی بەو شێوەیە پێشوازی دەکەن. هەرچۆن هه‌ڤاڵ زیلان هه‌ڤاڵ زیلان بە چالاکییەکەی خۆی قەڵەمبازێکی نوێی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کوردستان دا دەستپێکرد، لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنەی داومانە، لە ژیانمان دا هه‌ڤاڵ زیلان بە زیندووی دەهێڵینەوە و لە شەڕ دا هێڵی ئەوە دەکەین بە مانیفستۆی خۆمان و تێکۆشان بە سەرکەوتن دەگەیەنین. لەم تێکۆشانەدا جارێکی دیکە بە ڕێزە یادی و بیرەوەیی ئەوان بەرز ڕادەگرین و ئەو بەڵێنی پابەندبوونەی کە بە هه‌ڤاڵ زیلان و تێکرای شەهیدانی شۆرشمان داوە، لە درێژەی ڕێگامان دا هەموو کاتێک ئیرادەی ئازادی و هێزی جوانترکردنی ژیان و ئافراندنی وەکوو چرایەک ڕێگامان ڕوون دەکاتەوە. 

٢٠١٧.٠٦.٣٠

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە                                                                                                                                


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەربازێكی تورك لەسەر سوچی گەڕەكەكەمان و خوێندنگەش لە پایتەخت ...

‌ له‌ بازیان بۆ پشتگیرى عه‌فرین چادر هه‌ڵدرا...

‌نەجیبە عومەر: ڕێبەر ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە...

‌رەژاک"شه‌ره‌ف و ناموس خاک و وڵاته‌، نه‌ک ژن"....

‌بێریڤان محەمە: ێکۆشانی عەفیرن سەرکەوتنی ژنە لە هەموو جیهاندا...

‌هۆکاری شکستەکانی گەلی کورد و سەرکەوتنی...

‌سه‌مای زه‌مه‌نی سوور...

‌با کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی بکەینە دروشم و بیدەین بەگوێی پاڵەوانەکانی ف...

‌بەسێ هۆزات:پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات...

‌ئەو فیشەکە!...

‌كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی كورد كۆتایی هات و كۆمیته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری بۆكۆنف...

‌ شاندێكی ژنانی باكور بۆكۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد له‌باشوورن...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك