کوردی           عربی

شاندێكی ژنانی باكور بۆكۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد له‌باشوورن‌

06/07/2017

Wednesday‌

 
شاندێكی پێكهاتوو له‌پارله‌مانتار، نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك له‌رێكخراوه‌كانی ژنانی باكوری كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد له‌باشووری كوردستانن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین رێكخراوی ژنانیان له‌شاری هه‌ولێر به‌سه‌ر كرده‌وه‌. 
ئه‌مڕۆ 7ی ته‌مووز شانده‌كه‌ی ژنانی باكور، كه‌ پێكهاتبوو له‌ 'مزگین ئیرگەت' پەرلەمانتاری بتلیسی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە، خەدیجە شاهین، ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد - تەژا، موزەین گونەش و مزگین ئاری، ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشور، زنجیرە چاوپێکەوتنێکی جیاوازیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌رێكخراو كه‌سایه‌ته‌ ژنه‌كانی شاری هه‌ولێر ئەنجامدا.
شانده‌كه‌ چاویان کەوت بە هه‌ر یه‌كه‌ له‌هاژە سلێمان ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستان، قومری بەرزنجی سکرتێری رێکخراوی خوشكانی ئیسلامی، سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، ژنانی زەحمەتکێشان، نیاز عەبدوڵڵا بەرپرسی رادیۆی نەوا، و نوێنه‌ری یه‌كێتی ئافره‌تانی سه‌ر بارتی/ ئێراق ڤیان سڵێمان. شانده‌كه‌ ڕاشیانگەیاند کە خەباتەکانیان بۆ سازکردنی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد بەدەوام دەبن.
بڕیارە لە 9ی تەمووز، لە هوتێلی شاری جوان لە شاری سلێمانی، کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد بەڕێوەبچێت، لەو کۆنفرانسەدا پرسەکانی یەکێتی نەتەوەیی کورد ڕێگەچارەکانی بخرێنەڕوو، لە لایەن ژنانی کورد کە لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات و پرسە نەتەوەییەکان و رێگاچارەکانیان تاوتوێ دەکرێن، ئەو کۆنفرانسە بە بەشداری نوێنەرانی هەموو بەشەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەربازێكی تورك لەسەر سوچی گەڕەكەكەمان و خوێندنگەش لە پایتەخت ...

‌ له‌ بازیان بۆ پشتگیرى عه‌فرین چادر هه‌ڵدرا...

‌نەجیبە عومەر: ڕێبەر ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە...

‌رەژاک"شه‌ره‌ف و ناموس خاک و وڵاته‌، نه‌ک ژن"....

‌بێریڤان محەمە: ێکۆشانی عەفیرن سەرکەوتنی ژنە لە هەموو جیهاندا...

‌هۆکاری شکستەکانی گەلی کورد و سەرکەوتنی...

‌سه‌مای زه‌مه‌نی سوور...

‌با کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی بکەینە دروشم و بیدەین بەگوێی پاڵەوانەکانی ف...

‌بەسێ هۆزات:پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات...

‌ئەو فیشەکە!...

‌كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی كورد كۆتایی هات و كۆمیته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری بۆكۆنف...

‌هه‌ڤاڵ زیلان، ئیرادەی ئازاد و هێزی ڕاستیینه‌ی جوانترکردنی ژیانە...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك