کوردی           عربی

نامەیەک لە عەفرینەوە‌

07/07/2017

Wednesday‌


ئەمڕۆ عەفرین
لوتکەیەکی لە چیاکانی پشتی خۆی 
گرتەدەست و
لاپەڕەیەکی کردەوە
لە ڕۆمانی 
سوری بەرخۆدانی سەدە
نامەیەکی
بۆ ئەردۆی ئەهریمەن نوسی،
بە چەندڕێک
سەرکەوتنی هەڵۆکان و
مەرگی گورگی
کەڵبە وشکی بیابان و
کون بەکونی
دەشت و دۆڵ و دارستانی 
ئەم جیهانەی
بۆ بیرخستنەوە لێی پرسی،
بیرت ماوە ؟
هەمو گورگە هارەکانی 
سەرگۆی زەوی
پەت کران و لە ناو حەوشە
کاولەکەی
ماڵی ئێوە بون بە گەلەو
کەڵبەکانیان
وەردایە جەستەی کۆبانێ؟
بیرت ماوە
دۆزەخ پڕکرا لەوانەی
ئێوە موژدی
حۆری و فیردەوستان ئەدانێ!!
چەن دەبەنگی
وەیشومەی خەیاڵەکانت
ئەم پێدەشتی
دارزەیتونە نالەرزێنێ،
بەچکە گورگی
ناو باخچەکانی ئەستنبوڵ
مویان نەرمە
پۆلە هەڵۆی چنگ بەگڕی 
ئەم دەڤەرە
چاویشی بۆ ناپرکێنێ.

کوردۆ شوانی
5\7\2017

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌٢٠ ساڵە لەبیر خەڵکی ئەبەنەوە، کەچی خەڵك هەر ئاپۆچیە!...

‌هەڵدانەوەی دیوێکی تری شۆرشی کوردی لەڕۆمانی وێرانەدا...

‌ئەوان لە کوێن؟...

‌کۆتایی پرۆژە...

‌شاجوانی نیشتیمان...

‌میرنشینی خاک و خۆڵ ...

‌نامەکانی فێرناردۆ هەوڵێک لە پێناو نوسینەوەی ئازارەکانی منداڵان و ژنان...

‌یاسا لاستیك...

‌جەستەی بارین بۆنی میسکی لێدێ......

‌ئێمەکوردین...

‌کچێک لەوکۆڵانەیە ...

‌فیدان چیتر وەڵامی تەلەفۆن ناداتەوە...

په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك