کوردی           عربی

كاریگەری دراما توركیەكان لەسەر كۆمەڵگای كوردی‌

08/07/2017

Wednesday‌


ن/ ئه‌رده‌ڵان ره‌قیق

ئاشكرایە  كە  دراما توركیەكان ،  چەند  ساڵێكە  زۆر  بە خێرایی خۆیان  دەخزێننە  نێو   هەموو  خێزانە  كوردیەكان ،  نایشارمەوە  كە ئەو  جۆرە درامایانە  خاوەنی  بینەرن ،  بەتایبەت  ئافرەتان ئاڵوودەبوون  زۆربەی  كات  سەیری  ئەو  درامایانە  دەكەن ،   بێ ئەوەی  بیر  لە لایەنە  سلبیەكانی  بكەنەوە   .

ڕەنگە  ئەگەر بێت  و لەگەڵ  هەر یەكێك  لە بینەری ئەو درامایانە  بكەویتە گفتوگۆ  و مناقەشە ، لایەنە  سلبیەكانی  ئەو دراما  توركیانەی بۆ  ڕونبكەیتەوە  ، لەوانەیە  باوەڕت  پێ نەكات  و  بەردەوام بێت  لە سەیركردنیان  ، ئەوان  دەڵێن بۆ  زیانی چی هەیە  كاتمان  هەیە  ئەگەر  سەیری درامایەك  نەكەین  چیبكەین ، كەناڵەكانی  تریش هەر سیاسەتە  و  هەڵبەتە  لە  دراماكانی  خۆشمان ڕازی  نین  ، یان  ئەوەتە  دراما  كوردیانە  كەمتر بەرهەم دەهێنرێن،   بڕۆ  پرسیار  لە دەرهێنەرانی دراما  كوردیەكان  بكە  ئەوانیش ڕێك  دەڵێن كە هیچ  هاوكاریەكی  مادیان  ناكرێت  لە لایەن  حكومەتەوە ،   ئەوەش  هەر  ڕاستە   یان  دەڵێن ئەكتەرمان  كەمە  و ئامادە نین  هەموو  ڕۆڵێك  وەربگرن .

بە  هەر  حاڵ   یان لێرەدا  پرسیارێكی تر  دروست  دەبێت  باشە  بۆچی  حكومەت هاوكاری  ئەو  جۆرە  كەناڵە  ڕاگەیاندنانە  دەكات  كە  درامای  توركی  دادەبەزێنن بۆ  ئەوان  پارە  هەیە و  بۆ كاری  درامای  كوردی  نی یە  ئایا  هدەفیان  چی یە  لێرەدا؟

 بە پێ ی ئەو قسەیە  بێت  حكومەتیش  هاوكارە  بۆ   پەخشكردنی  ئەو  دراما توركیانە،   بۆ بێ دەنگ كردنی خەڵك و بۆ ئەوەی مەجالی ئەوەیان  نەبێت بیر لەگەندەڵی و كەمتەرخەمیەكانی حكومەت بكەنەوە .  ئەگەر حكومەت  نایەوێت  شیرازەی  كۆمەڵگاو خێزانەكان  تێك بچێت  پێویستە  حكومەت  پلانی هەبێت  پێش  ئەوەی  پارەیان  بۆ دابین كات.  بەباشی  دەزانم  سەرەتا گرێبەستیان  لەگەڵ  بكات،   بەجۆرێك  كە درامای  توركی دانەبەزێنن  چونكە بەشێوەیەكی  ئاشكرا شیرازەی خێزانەكان  تێكدەدات و بەشێكی  زۆری  دراماكان  هی  ئەوە   نیە   لە ناو  خێزان  سەیری  بكەیت،  كۆمەڵگا بەرەو  ئاڕاستەیەكی  خراپ  دەبەن  و  دواتر ناتوانین  لێ ی دەر باز بین  و ئەمەش  دەبێتە   هۆی  لەناوچونی  كاری  درامای  كوردی.

یان  ئەوەتا  پێویستە  لە  ڕێگەی پێك  هێنانی  لیژنەیەكی  باش و  سەركەوتوو  مانگانە سەردانی  بارەگای ئەو  كەناڵانە  بكات كە درامای  توركی  پەخش  دەكەن  ، یان  شەرت نی یە  ئەو لیژنە یە   دەرچوونەكانیان  تایبەت  بكەن بە  دراماكان  با لێپێچینەوە  بكەن سەبارەت  بە هەندێ بەرنامە كە ئەوانیش بە هەمان  شێوە دەبنە هۆی تێك دانی  كۆمەڵگا.

((بەڵام  من دەمەوێت  زیاتر  زیانەكانی درامای  توركی  تان بۆ ڕوون  كەمەوە  بۆنمونە  :- بەهۆی  ئەو  درامایانە  

١ -  منداڵ بەكار هێنان بۆ كاری خراپ  و شێوازی بەكارهێنانیان  بۆ كاری نەشیاو  ڕفاندنی  منداڵ و دواتر داوای  وەرگرتنی بڕێكی زۆر پارە  لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی ئەمەش   دەبێتە  ڕێخۆشكەر  بۆ دوبارە  بونەوەی ئەو  دیاردەیە لە كوردستان  هتد...

٢ -   نواندنی هەندێ كاری توند و تیژی لەبەرچاوی منداڵان  ئەوەش دەبێتە هۆی خراپ بوونی ڕەوشتی منداڵان.

٣ -   هەروەها   دەركەوتنی 
ئەكتەرە توركەكانی ناو دراما توركیەكان  بە جل و بەرگێكی نیمچە ڕووت كە ئەوەش كاری  گەری زۆری  هەیە لەسەر  چینی گەنجان  بە  هەر دوو  ڕەگەزەوە   ئەمەش  دەبێتە جۆرێك  لە چاولێكەری و ئەوەش بۆ كۆمەڵگای ئێمە  شتێكی  نامۆیە  و هەروەها كۆمەڵگا  بەرەو بەدڕەوشی  دەڕوات  و ئاشكرایە  ئەوەش  پێچەوانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.

 ٤ -  دیاردەی جیابوو نەوەی  خێزانەكان و تەڵاقدان  لە دراما توركیەكان   چەند بارە دەبێتەوە  هەڵبەتە ئەوەش  هۆكارێكی ڕێگە خۆش  كەرە بۆ دوبارەبوونەوەی هەمان  حاڵەت لە كوردستان .

٥ - هەروەها  هۆكارێكی  تر كە زۆر گرنگە   ئەویش ئەویش ئەوەیە ئەو درامایانە جۆرێك  بێ ڕێزی و بێ متمانەیی  دروست  دەكات لە   نێوان  خێزانەكان   ئەمەش  وا دەكات  ڕێژەی. جیابوونەوەی  خێزانەكان  ڕوو   لە  هەڵكشان  بكات    ... 

٦ -  خواردنەوەی مەشروب  بە شێوەیەكی خێزانی  كە  ئەوەش   بە هیچ  شێوەیەك  لەگەڵ   لەگەڵ  داب  و نەریت ئێمە  ناگونجێت ...

لە كۆتایی دا بە باشی دەزانم سنورێك بۆ ئەو كەناڵانە  دابنرێت و لایەنی   پەیوەندی  دار بە  ئەركی  خۆی  هەڵسێت و كۆمەڵگای كوردی  بپارێزرێت لە پەلكێشی شتی خراپ  و  پێچەوانەی كۆمەڵگا ....

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پانێلێك بۆ پێکه‌وه‌ژیانکردنی ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو...

‌دراما توركیەكان كۆمەڵگەی باشووریان داگیركردوە...

‌سلێمانی؛ به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی توندووتیژی دژبه‌ژنان چه‌ن قات زیادی كرد...

‌هه‌ولێر، كه‌سێك خه‌سووه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كی خۆی كوشت...

‌زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زیانەکانی...

‌40%ی دانیشتوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە 70ملیۆن دۆلار دەده‌نه‌ جگە...

‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ له‌ساڵێكدا 65 پیاو 54 ژن خۆیان كوشتوه‌...

‌نیوه‌ی دانشتوانی هه‌رێم ناتوانن سێ ژه‌مه‌ خواردن دابین بكه‌ن...

‌(63)له‌سه‌دی ژنانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌...

‌لە قەڵادزێ ژنێك كەدایكی سێ منداڵە گری لەجەستەی خۆی بەردا‌...

‌نەخۆشی ئایدز چیە؟...

‌توێژینەوەیەك: ختوكەدان زیان بەمنداڵان دەگەیەنێت...

12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك