کوردی           عربی

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی كورد كۆتایی هات و كۆمیته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری بۆكۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنان دروستكرا‌

09/07/2017

Wednesday‌


ئەنجامنامەی یەکەمین کۆبوونەوەی ژنانی چواربەشی کوردستان بۆ ئاماده‌كاریی سێیەمین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندارا و تیایدا بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری سێیەمین كۆنفرانس و به‌ڕێوه‌بردنی خه‌باتی ئاماده‌كاریی كۆنفرانس درا.
 
ئەمڕۆ،9ی ته‌موز دوای کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆبوونەوەی ژنانی چواربەشی کوردستان بۆ ئاماده‌كاریی سێهه‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد، لە کاتژمیر ٥ی سەر لەئێوارە لە هۆڵی گراند میلینیۆم-ی هۆتێل شاری جوان لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە لەلایەن ئاشتی عەزیز، نوێنەری ژنانی بزوتنەوەی گۆڕان-ەوە خوێندرایەوە.
 
لە ئەنجامنامەکەدا هاتبوو:"له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا له‌ سه‌ر پرس و دۆخی ژنان باس و گفتوگۆمان كرد، ژنان له‌ ژێر ئه‌قڵیه‌تی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و پیاوسالاریدا ڕووبه‌ڕووی داگیركارییەکی مه‌زن بووه‌ته‌وه، ژنانی كورد له‌ نێو كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ژیانێكی به‌ زه‌حمه‌ت ده‌بنه‌وه‌، له‌ ساڵی 2017دا له‌ هه‌موو كوردستاندا رێژەی مردنی ژنان، كوشتن له‌ ژێر ناوی ناموسدا، خۆكوشتن، توندو تیژی دژ به‌ژن، بازرگانی سیكسی به‌ ژنه‌وه‌ و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ڕێژه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه‌، ره‌نجی ژن له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بن پێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژنان له‌ لایه‌ن سیسته‌می پیاوسالاره‌وه‌ له‌ هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی سیاسی، خۆپاراستن و ئابووریی بێ به‌ش ده‌مێنن".
 
ئەوەش هاتبوو:"ژنانی كورد له‌ باكور و ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووی تیرۆر و قڕكردن ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه، له‌ توركیا به‌ سه‌دان سیاسه‌تمه‌دار، سەرۆک و ئەندامانی  ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، ئاكادیمیسیه‌ن و چالاكی ژن له‌ زیندان و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی مه‌زندان، سه‌ره‌تا له‌ سه‌ر سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی و هاوكات به‌ گشتی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ستكه‌وتی ژنان هێرشێكی جیدی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ڵام به‌شداربوونی ئازادانه‌ و یه‌كسانی ژنان له‌ سیاسه‌تدا به‌رچاوه‌، هه‌موو مافی ژنان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ بن پێ ده‌كرێت، له‌ ئێرانیشدا به‌ هه‌مان شێوازه‌، به‌رامبه‌ر به‌ هێزی لێگه‌ڕین و ئازادیخوازی ژنان، ده‌وڵه‌ت زۆر به‌ نه‌رمی هه‌وڵده‌دات ژنان پابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی پیاوان و مه‌حكومی ژیانێكی كۆیلایه‌تی‌ بكات".
 
سەبارەت بە ژنانی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان-یش لە ئەنجامنامەکەدا هاتبوو:"له‌ باشور رۆژ به‌رۆژ له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا ژنان زۆرتر دیار ده‌بن، سه‌ره‌ڕای ناسینی هه‌ندێك ماف بۆ ژنان، له‌ بواری چالاكبوون و دیار بوون له‌ سیاسه‌ت و ئابووریدا و له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا هێشتا كێشه‌ هه‌یه‌، له‌ شۆڕشی رۆژئاوادا پێویسته‌ ژنان بۆ پێكهانینی ژیاێكی ئازاد و نوێ چالاكتر و به‌ كاریگه‌رتر خه‌بات به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، شه‌نگال ئازاد كرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ هه‌زاران ژنی ئێزیدی هێشتا له‌ ده‌ستی داعشدا دیل گیراون، دڕنده‌ترین كرده‌وه‌ له‌ سه‌ده‌ی 21 دا له‌ شه‌نگالدا ڕووید، ژنانی ئێزیدی له‌ شه‌نگال ته‌ڤگه‌ری ژنانیان دامه‌زراند، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بابه‌تێك په‌یوه‌ست به‌ ژنانی شه‌نگاله‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو پەیوه‌ندی به‌ هه‌موو ژنانی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ كێشه‌یه‌كی هاوبه‌ش".
 
ئەوەش هاتبوو:"گرنگه‌ كه‌ گه‌لی كورد و ژنان چاره‌سه‌ری هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی ئازادی و دیموكراسی و یه‌كسانی پێشخستنی یه‌كێتی و سازدانی ڕێكخستنێكی هاوبه‌ش زۆر پێویسته‌، ئازادی ڕاسته‌قینه‌ له‌ كوردستاندا ته‌نیا له‌ ئه‌گه‌ری یه‌كێتی گه‌لی كورد و ژنانی كورددا مسۆگه‌ر ده‌بێت، ده‌بێت ئێمه‌ی ژنان زیاتر ئه‌زموونی خۆمان بۆ یه‌كتر بگوازینه‌وه‌ و تێكۆشانی ئازادی به‌ڕێوه‌ ببه‌ین".
 
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌دا بۆ سازدانی سێهه‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد، له‌سه‌ر پێكهێنانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس و به‌ڕێوه‌بردنی خه‌باتی ئاماده‌كاری كۆنفرانس بڕیار گیرا، کە ئامانج لەو کۆنفرانسە نەتەوییەئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمیته‌یكی باڵای ژنانی كوردی هه‌ر چوار به‌ش‌ بە دیارییکردنی ٢٢ نوێنەری حزب و ڕێکخراوەکان پێك بێت و له‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ خه‌باتی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ ببه‌ین".

رۆژ نیوز 

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەربازێكی تورك لەسەر سوچی گەڕەكەكەمان و خوێندنگەش لە پایتەخت ...

‌ له‌ بازیان بۆ پشتگیرى عه‌فرین چادر هه‌ڵدرا...

‌نەجیبە عومەر: ڕێبەر ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە...

‌رەژاک"شه‌ره‌ف و ناموس خاک و وڵاته‌، نه‌ک ژن"....

‌بێریڤان محەمە: ێکۆشانی عەفیرن سەرکەوتنی ژنە لە هەموو جیهاندا...

‌هۆکاری شکستەکانی گەلی کورد و سەرکەوتنی...

‌سه‌مای زه‌مه‌نی سوور...

‌با کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی بکەینە دروشم و بیدەین بەگوێی پاڵەوانەکانی ف...

‌بەسێ هۆزات:پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات...

‌ئەو فیشەکە!...

‌ شاندێكی ژنانی باكور بۆكۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد له‌باشوورن...

‌هه‌ڤاڵ زیلان، ئیرادەی ئازاد و هێزی ڕاستیینه‌ی جوانترکردنی ژیانە...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك