کوردی           عربی

ئەو فیشەکە!‌

16/08/2017

Wednesday‌

لەتورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی

لە زاری ڕێبەر ئۆجالان خۆیەوە.

هەمیشە بە چڕی پرسیاری پرۆسەی ١٥ ئاب لە خۆم دەکرد ؟ چی بوو پرۆسەی ١٥ ئاب؟ لە لایەک هەزاران کەس و لە هەڤاڵانم کە گیانیان دەکێشرا، نەخاسمە بۆ وەڵامدانەوەی وەسیەتی و بەجێگەیاندنی ئاوات و ئامانجەکانی ئەو هەڤاڵانەی کە لە مانگرتنی تا مردن دا بوون، لەوەش خراپتر رژێمی ١٢ ئەیلول کە ئامانجی لەناوبردوومان بوو دەبوو پێشی پێ بگرین ئەگەر نا دوایی بە گەلی کورد دەهات، دەبوو رێی رزگاری ببینینیەوە. لە دوای ٨٠کانەوە کاریگەری زیاتر بوو. ١٥ ئاب بژار نەبوو ناچاری بوو. هۆکاری دیکەی تایبەتی هەبوو بەڵام ئیتر ئێمە پارت و بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێر بووین و دەبوو ئەرکی سەر شانمان بەجێ بهێنایە. لە رۆژهەڵاتی ناوین دەرفەتێک هاتبووە پێشەوە دەبوو هەڵیسەنگێنین. هەلومەرجەکەش بوێری پێویستی پێدەداین و وشیاری مێژووییشمان پێی دەگوتین و ئەو هەستەی لامان دروست کردبوو کە ئەنجامی پێویستی لێدەکەوێتەوە. ئەو هەنگاوە نەک وەک بژارێک یان بڕیارێکی سەرپێی بۆ دەست پێکردنی شەڕ، بەڵکو لە بەرپرسیارێتی ویژدانیەوە، دەبوو هەنگاوێک بنێم کە کاریگەری لەو راستیە بابەتیەی ژیانی گشتیمان بکات کە راستی سەردەم بوو لە رۆژهەڵاتی ناوین دا. ئەو هەنگاوەم نا، بە رای من درەنگیش بوو، دەبوو ساڵی ١٩٨٣ ئەو هەنگاوەمان بنایە و تەنانەت زۆر لەوە فراوانتر بوایە.

نمونەیەکی تری مادییش دەکرێت بدەم. هەرچۆن تەقینەوەی پارچەکانی ئەتۆم وزەیەکی زۆر گەورەی لێدەکەویتەوە. ئەو فیشەکەی یەکەم، کاریگەریەکی هاوشێوەی هەبوو. ئەوەی لەو فیشەکەدا کۆببوه‌وە، ئەو کینە گەورەیەیە لە بەرامبەر داگیرکاری و فاشیزم لە پشت ئەو فیشەکەدا کەڵکە ببوو، هەروەها راستی گەلێکی کە پەراوێز کرابوو کاتێک لە فیشەکێک دا چڕ بکرێتەوە، کە لەهەمان کات دا پاشخانی راستیەکی مێژوویی هەبووە، تەقینی ئەو فیشەکە تەنانەت لە دەستی شێتێکیش دا بوایە هەر ڕێی لەسەر پێشکەوتنی گەورە دەکردەوە. گرنگ ئەو فیشەکە نیە، بەڵکو گرنگ ئەو هزر، چەمک، ئامادەکاری وبەرپرسیارێتیە بوو. بۆ ئەوەشە کە ئەو فیشەكه‌ هێندە بەکاریگەر بووە و کاریگەریشی هەر بەردەوام دەبێت.

هیوادارم راوەستە لەسەر لایەنی مێژوویی، فەلسەفەیی، سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئەو گرنگترین فیشەکە بکرێت، هەروەها جێگەی لە مێژووی سوپای شەڕی شۆڕشگێڕی گەلان دا هەڵسەنگێندرێت، کار لەسەر لەسەر واتاکەی و پێشکەوتنەکانی دوای ئەو فیشە بکرێت.

زانایانی سیاسی و پسپۆران کە دەلێن فیشەک و چەک چڕکراوەی سیاسه‌تە؛ راست نیە، چونکە سیاسەت لە ئارادا نەبوو تا فیشەک و چەکی هەبێت. ئەوەی دەبێ لێی بپرسرێتەوە کاریگەری سەرنج راکێشی چەکە لەسەر ئەوەی کە چۆن بووە مایەی پێشکەوتنی سیاسی. کۆمەڵگەیەک نەک هەر پاراستن و چەکی نەبوو، بەڵکو وتنی دوو وشە دەبووە هۆکاری سزادان کە کەمتر نەبوو لە مردن، چۆن گەیشتە ئەو ئاستەی کە سیاسەتێکی بەکاریگەر و لەوەش زیاتر شەڕی چەکداری بەرێوەببات. مێژووی سەرهەڵدانەکان شایەتی دەدات کە تەنانەت ئەو راپەڕینانەی سەدان هەزار چەکدارییان هەبووە چۆن لە ماوەی چەند هەفتە تەنانەت، چەند رۆژ دا چۆن کەوتونەتە دۆخێکی خراپەوە، کەسێکی وەک من کە لە بێ دەرفەتیەوە و لە سفرەوە بە دەستپێکردنی شەڕی ئیرادە و ئەو پێشکەوتنەی تا رۆژی ئەمرۆ هاتووە، داخۆ ناوی چی لێ بنێم ناوی موعجیزەی لێ بنێین؟ لەوانەیە بپرسن کە کێ توانیویەتی ئەوە بکات. لەوانەیە بلێین ئەو شەڕە شەڕی ئیرادە نیە، لەوانەیە ڕاستیەکانی بشاردرێتەوە، هەندێ چۆن گوزارەیان لێکرد؟ دەرهەقی ئێمە زۆر شتیان دەگوت. دەیانگوت شانس یاوەریان بووە، دەیانگوت هەندێ لایەن هاوکاریان کردون، تەنانەت هەندێ دەیانگوت هێزی تایبەتی دوژمن و بە هاوکاری ئیستخبارات، هەندێ وەک کەڵک وەرگرتن لە هاوکاری هێزی دەرەوە، کە دەیانگوت کەڵکیان لە نەزانی کورد وەرگرتووە و هێزەکانی رکاربەری خۆیان لەناوبردووە بە زۆر گوزارەی ناڕەوا و ناحەق و دووری راستی گوزارەیان لێدەکرد، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی ئەو هێز و ئیرادەیەمان بکەن. راستیەکەی زۆر سادەیە ئەگەر مرۆڤ لەئاست راستی ژیان دا خیانەت لە جه‌وهەری خۆی نەکات، خیانەت لە سروشتەکەی و راستی کۆمەڵگەکەی نەکات، کەرامەت و ئابڕوی هەبوایە و نایەوێ دەست بەرداری بێت، دەبوو وەک منی بکردایە.


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەربازێكی تورك لەسەر سوچی گەڕەكەكەمان و خوێندنگەش لە پایتەخت ...

‌ له‌ بازیان بۆ پشتگیرى عه‌فرین چادر هه‌ڵدرا...

‌نەجیبە عومەر: ڕێبەر ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە...

‌رەژاک"شه‌ره‌ف و ناموس خاک و وڵاته‌، نه‌ک ژن"....

‌بێریڤان محەمە: ێکۆشانی عەفیرن سەرکەوتنی ژنە لە هەموو جیهاندا...

‌هۆکاری شکستەکانی گەلی کورد و سەرکەوتنی...

‌سه‌مای زه‌مه‌نی سوور...

‌با کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی بکەینە دروشم و بیدەین بەگوێی پاڵەوانەکانی ف...

‌بەسێ هۆزات:پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات...

‌كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی كورد كۆتایی هات و كۆمیته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری بۆكۆنف...

‌ شاندێكی ژنانی باكور بۆكۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد له‌باشوورن...

‌هه‌ڤاڵ زیلان، ئیرادەی ئازاد و هێزی ڕاستیینه‌ی جوانترکردنی ژیانە...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك