کوردی           عربی

بەسێ هۆزات:پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات‌

29/08/2017

Wednesday‌

ته‌ڤگه‌ر- سلێمانی

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنبسەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە، ڕایگەیاند، کە دژایەتی کوردستانی سەربەخۆ ناکەین، بەڵام تەنها کۆنگرەی نەتەوەیی دەتوانێت بڕیار لەو پرسە بدات، دەشڵێت: باشوری کوردستان بنەماڵەیەک بەڕێوەی دەبات و پۆستەکان لەناو بنەماڵەی بارزانیدا دابەشکراوە.

 

چونکە ٤٥ ساڵە بۆ گەیشتن بە کوردەستانێکی سەربەخۆ تێدەکۆشن،ڕاشیگەیاند: پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات لەو دۆخە تەنگەتاوەی لە ئەنجامی سیاسەتەکانی خۆیدا تێیکەوتووە.

 

بەسێ هۆزات ڕایگەیاند:"ئەنجومەنی شەنگال پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی شەنگالی بە ڕایگشتی ڕاگەیاند، پێمانوایە هەنگاوێکی گرنگە و ئەو هەنگاوە پیرۆزدەکەین، لە مێژوودا فەرمانی زۆر بە سەر خەڵکی ئێزدیدا هاتووە، ٧٣ جار بوونەتە قوربانی فەرمان، پەکەکە ڕێگای نەدا دووایین فەرمان سەربگرێت، زۆر هێرشێکی مەترسیداربوو، بەنیازبوون بە لەناوبردنی کلتوری ئێزدخان بەشێک لە مێژووی مرۆڤایەتی لەناوببەن، بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو تاوانەدا نائەخلاقی بوو".

 

بەسێ هۆزاتڤ دەڵێت:"پێویستە شەنگال خۆبەڕێوەبەر بێت، پێگەی سیاسیی خۆی هەبێت و بتوانێت خۆی بەڕێوەببات، جگە لە خەڵکی ئێزدخان هیچ کەسی دیکە نە دەتوانێت و نە بۆی هەیە بەرگری لە خەڵکی شەنگال بکات، ڕاگەیاندنی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیش بە جۆرێک سەلماندنی هەر ئەم قسەیەیە، پێویستە هەمووان بۆ پێکهێنانی پرۆژەی شەنگالی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی سەفەربەر بن و تێبکۆشن بۆ جێبەجێکردنی، بەو پرۆژەیەوە خەڵکی شەنگال دەتوانن لەلایەکەوە کۆمەڵگایەکی دیموکراتی دامەزرێنن و لەلایەکی دیکەشەوە هێزی بەرگری لە خۆیان پێکبێنن، سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە شەنگال دەبێتە هۆی بەدیموکراتیبوونی باشوری کوردستان و عێراق".

 

هاوسەرۆکی کەجەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا یەکێتی نەتەوەیی وەک بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی ناوزەدکردو وتی:"ئێمە دەستخۆشی لە کەنەکە دەکەین، بەڕاستی قۆناغێکی مێژژووییدا بە سەر دەبەین، ئەم قۆناغەی ئێستا بۆ کورد بەواتای مان و نەمانە، ئەگەر کورد یەکێتی نەتەوەیی پێکبێنێت دەستکەوتی زۆر گەورە بە دەست دێنێت، هەوڵمان ئەوەیە لە دەوری ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییە کۆببینەوە، لەم قۆناغەدا ئامادەین هەموو کارێک بکەین بۆ سەرکەوتنی، مێژوو بەرپرسیارێتییەکی قورسی خستووەتە ئەستۆمان، بەدرێژەی مێژوو لە ژێر زۆرداری و ستەم ڕزگار نەبووین بەهۆی ئەوەوە کە نەمانتواونیوە یەکێتی نەتەوەیی پێکبێنین، سەدان ساڵە کۆمەڵکوژی گەورەمان بە سەر دێنن، بەو هەموو بەرخۆدانە گەورەیەشەوە نەمانتوانیوە خۆمان ڕزگار بکەین لە چنگی زۆرداری داگیرکەران، ئاشکرایە بەرخۆدان بە تەنیا بەس نییە و پێویستمان بە یەکێتی نەتەوەییە بۆ سەرکەوتن".

 

"پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات لەو دۆخە تەنگەتاوەی لە ئەنجامی سیاسەتەکانی خۆی درست بووە"

 

بەسێ هۆزات ئاماژەی بە ڕیفراندۆمی باشوری کوردستانیش کردو وتی:"پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات لەو دۆخە تەنگەتاوەی لە ئەنجامی سیاسەتەکانی خۆی تێیکەوتووە، پارتی بۆ ئەوەی خۆی لە دەست ناڕەزایەتییەکان ڕزگار بکات ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ، لە باشوری کوردستان کێشە و قەیرانی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵگایی زۆر گەورە هەیە، ئەو کێشانە گەیشتوونەتە ئاستێک کە دەتوانن ئەنجامی زۆر مەترسیداریان لێبکەوێتەوە".

 

ناوبراو بەردەوامی بەقسەکانی دەدات:"ماوەی دوو ساڵە پەرلەمان لە باشوری کوردستان پەکی خراوە، ڕێگانادەن بە سەرۆکی پەرلەمان بچێتە هەولێر، یەکێتی سەرەڕای ئەوەی لە دەسەڵاتدا بەشدارە ناتوانێت ئیرادەی خۆی بنوێنێت و لە ژێر فشاری قورسدایە، دادگەری لە باشور تووشی قەیران بووە، هەموو پۆستەکان لەناو ئەندامانی پارتی و بنەماڵەی بارزانیدا دابەشکراون، لە باشوری کوردستاندا ببنەماڵەیەک دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە، هەموو ناڕەزاییەک بە توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە و کپ دەکرێت، لە دۆخێکی وەهادا ناتوانی باس لە پێکهێنانی سیستمێکی سیاسی بکەین".

 

لە بەردەوامیدا وتی:"گەلی کورد لە باشوری کوردستان زۆر تووڕەن لەو دۆخەی پێکهاتووە، سیاسەتەکانی پارتی لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستانیش ڕووبەڕووی ناڕەزایی گەلەکەمان دەبێتەوە، چونکە پشتگریی سیاسەتە داپۆسێنەرەکان، سیاسەتە فاشیستییەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە دەکات، ئاشکرایە هێرشەکانی ٣ی ئازار و ٢٤ی نیسان بۆسەر شەنگال و ڕۆژئاوا پلانی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و پارتی بوو، هاوکارییە ئاشکراکانی پارتی لەگەڵ تورکیا بوونەتە مایەی ڕووڕەشی پارتی".

 

بەسێ هۆزات زیادیشی کرد:"ڕیفراندۆم لە کەشوهەوایەکی سیاسی بەم جۆرە بانگەشەی بۆ دەکرێت، پاش ئەوەی پارتی باشوری کوردستانی خستە ئەو دۆخە ئاستەنگەوە، ڕیفراندۆمی کردە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی رزگاربکات و دەنگی ناڕەزاییەکان کپ بکات، دەیەوێت ئەوانەی دژی پارتین بە دژی 'ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان' لە قەڵەم بدات، وەکچۆن ئاکەپە بە ناڕازییەکانی دەڵێ تیرۆریست".
 

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە کە دژی سەربەخۆیی کوردستان نین چونکە ٤٥ ساڵە تێدەکۆشن بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی سەربەخۆ و بەم شێوەیە قسەیکرد:"کێ نایەوێت کوردستان سەربەخۆ بێت؟، ئێمە کە ٤٥ ساڵە تێدەکۆشین بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی سەربەخۆ، ڕێبەرەکەمان لە ئیمرالی خەریکە باجی تێکۆشان بۆ کوردستانی سەربەخۆ دەدات، ئەو ڕاستیانەی لە ئیمرالی ڕوودەدەن دەیسەلمێنن کە کێی کوردسانی سەربەخۆی دەوێت، مەبەستی پارتی لە سەربەخۆیی کوردستان گیرۆدەیی و کۆیلەبوونی کوردستانە، نەتەوە دەوڵەت مێژوویەکی ٤٠٠ ساڵەی هەیە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ١٠٠ ساڵە نەتەوە دەوڵەت هەیە، ئەوەی نەتەوە دەوڵەت پێکیهێناوە تەنیا فشار و زۆرداری و ئێش و ئازار بووە بۆسەر گەلانی ژێردەست، نەتەوە دەوڵەتە کە گەلانی بە شەرداوە و بەردەوام ئاگری شەڕی داگیرساندووە، نەتەوە دەوڵەت بۆ گەلی کورد دەستکەوت بە حساب نایەت، بەڵکو کورد دەخاتە ناو شەڕ و ئاگرێکی گەورەترەوە، شەڕی کورد و عەرەب هەڵدەگیرسێنێتەوە و دەبێتە هۆی مژینی خوێنی گەلی کورد، ڕیفراندۆمی کوردستان پەیوەندیی بە هەر چوار بەشەکەی کوردستانەوە هەیە و تەنیا پارچەیەک یان لایەنێک بۆی نییە بڕیاری لەسەر بدات، ئێمە پێمانوایە تەنیا شوێنێک کە دەتوانێت بڕیاری لەو جۆرەی تێدا بدرێت کۆنگرەی نەتەوەییە".

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەربازێكی تورك لەسەر سوچی گەڕەكەكەمان و خوێندنگەش لە پایتەخت ...

‌ له‌ بازیان بۆ پشتگیرى عه‌فرین چادر هه‌ڵدرا...

‌نەجیبە عومەر: ڕێبەر ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە...

‌رەژاک"شه‌ره‌ف و ناموس خاک و وڵاته‌، نه‌ک ژن"....

‌بێریڤان محەمە: ێکۆشانی عەفیرن سەرکەوتنی ژنە لە هەموو جیهاندا...

‌هۆکاری شکستەکانی گەلی کورد و سەرکەوتنی...

‌سه‌مای زه‌مه‌نی سوور...

‌با کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی بکەینە دروشم و بیدەین بەگوێی پاڵەوانەکانی ف...

‌ئەو فیشەکە!...

‌كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی كورد كۆتایی هات و كۆمیته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری بۆكۆنف...

‌ شاندێكی ژنانی باكور بۆكۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد له‌باشوورن...

‌هه‌ڤاڵ زیلان، ئیرادەی ئازاد و هێزی ڕاستیینه‌ی جوانترکردنی ژیانە...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك