کوردی           عربی

کچێک لەوکۆڵانەیە ‌

28/10/2017

Wednesday‌

F حەمەی شانۆ

کچێک لەوکۆڵانەیە 
زوو زوو ڕەنگی بۆیەی قژی ئەگۆڕێ 
زوو زوو جلی جیاواز ئەپۆشێ 
زوو زوو قژی ئەبڕێ 
زوو زوو دڵی دەشکێ
 کچێک لەو کۆڵانەیە 
جانی جانانە 
هەموو کەس ئەڵێن چەنێ لوت بەرزە و بەخۆی ئەنازێ 
بەڵام هیچ کەس نازانێ شەوان چەنێ 
فرمێسک لەچاوی ئەڕژێ
 کچێک لەو کۆڵانەیە 
ماندووە گوێ ئاوازی غەمگین ئەگرێ 
دەستەکانی بۆنی مێخەکی لێ دێ 
لەگوڵ ناسک ترە پاکیزە ترە 
لەدەرێ ئەو کۆڵانە باس باسی ئەم کچەیە 
دوو شەلاتی لەسەری کۆڵانەکەوە 
توانجی لێ ئەدەن کە لەماڵ دەرئەچێ 
دوو پیری بێ ئیمان ئەڵێن چ سۆزانیەکە ، 
خودا لە غەزەب بمان پارێزێ 
دوو ژنی پەچە بەستو بەناوی قەیرە و
 بێ ناموس قسەی ناحەزی بۆ هەڵدەبەستێ 
لەعەنت لەهەرچی ئەقڵ بەستوە
 لەعەنت لەهەرچی دینداری دوو ڕووە 
لەعەنت لەهەرچی ژنی بەد خووە 
ئەمشەو ڕۆشت 
کۆڵانەکە شاهیدە 
ئاسمان شاهیدە 
شەقام شاهیدە 
بینم لەژێر سەرپۆشی ڕەشی
 تروسکی چاوە سەوزەکانی
 دوور دەڕۆشت و دەینوڕی 
وەک ڕوانینی کاپتنێک لەنێو زەریایە 
کە ڕێگای وون کردووە و دەنوڕێ بۆ ووشکانی 
ئەمشەو ئەوکچە ڕۆشتەوە 
بۆ لای خودا 
بۆ لای دایە و بابە 
لای ئێمە ئیتر وایە 
کچ لای شاعیر پیرۆزە
 لای مەلا ناموسە 
لای سمێل فشێ شەرەفە 
لەعەنت لەهەمووی 
هەمووی لەژێر ناوێک ئازارتاندا 
لەخاچتاندا 
خودایە 
بۆچی هیچ ناڵێی؟ 
من ئەترسم ڕۆژێک لەئاسمانەوە
  قەڵەڕەشێک تفمان لێ بکە 
ئیتر تائەبەد مانگ نەبینینەوە. 
لەو ڕۆژەوای ئەو کچە ڕۆشتووە 
ئاسمانی ئەم شارا ڕەش و سپیە 
ئیتر هەموو وەرزێ پایزە
 ئینجانە تابوتی گوڵە 
ئێمە هێندە پیس بوینە 
بارانی بەخوڕیش دڵی ڕەشمان 
خاوێن نەکەتەوە ... 


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌٢٠ ساڵە لەبیر خەڵکی ئەبەنەوە، کەچی خەڵك هەر ئاپۆچیە!...

‌هەڵدانەوەی دیوێکی تری شۆرشی کوردی لەڕۆمانی وێرانەدا...

‌ئەوان لە کوێن؟...

‌کۆتایی پرۆژە...

‌شاجوانی نیشتیمان...

‌میرنشینی خاک و خۆڵ ...

‌نامەکانی فێرناردۆ هەوڵێک لە پێناو نوسینەوەی ئازارەکانی منداڵان و ژنان...

‌یاسا لاستیك...

‌جەستەی بارین بۆنی میسکی لێدێ......

‌ئێمەکوردین...

‌فیدان چیتر وەڵامی تەلەفۆن ناداتەوە...

‌نامەیەک لە عەفرینەوە...

په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك