کوردی           عربی

ئێمەکوردین‌

10/12/2017

Wednesday‌

حەمەی شانۆ


ئێمەکوردین

دڵمان پڕ لەسۆز و هێزە
چرای ژینمان هەردەم گڕ و گەشاوەیە
چەکی دەستی ئێمە
پێنوس و سازە
لە دژی دووژمنانمان خەرمانی ووشەمان خەباتە
گەرپێویست بکا 
ئەی نیتشیمان گیان و ماڵمان بۆت فیداتە
ئەچین لەو چیابڵندانە 
کە هێندەی سەری شەهیدان بڵندە
هێندەی دڵی دایکمان توند و تەنگە
ئاسمانی ئەو چیایەنە لەسەری ئێمە ئەچێ
هەمیشە گەڕەڕڵایە هەوری خەمگین هەتاوی ئازادیان دەپۆشیوە
ئیتر لەم مەملەکەتی کاکی بەکاکیە 
دەڕۆین ئێمە جگە لەشاخەکان کەس کەسمان نیە 
ئێ دەبەسە خۆ خۆری تێرنەبوون لەڕژانی ئەو هەموو خوێنە؟
 بەسە خیانەتکردن لەیەکتری
خاکتان کردە هەزارپارچە 
ژنێک لەم نیشتیمانە
ماڵەکەی گوڵەنیلوفەرەکەی تازە چرۆ ئەکا
کە کراسەکەی لەسەر تانەف هەڵدەخا
"بـا"سەرگەردان ئەبێ بە نێو شارا
کە بەیانیان بۆ باخچە دەچێ
شەقامەکان سوردەبنەوە لەژێر پێیەکانیا
لەبەر من نا لەبەر ئەو ژنەی بێوەژنکرا
 لەبەر من نا لەبەرئەو کچۆڵەیەی 
بە کۆتری ئاشتی دەچێ
 بە کراسێکی سپی و قردێلەیەکی سوری قژی دووپەلکی بەستووە
لەقوتابخانە سرودی خوایە وەتە ئاواکەی ئەڵێ
لەبەر من نا لەبەر ئەو دایکی کوڕەکەی پێش ئەوەی بچێ
بۆجەنگ قەولی بەکورەکەی دا کە گەڕایەوە ژنی بۆ بێنێ
لەبەرمن نا ئێمە مناڵە نەویستراوەکانی نیشتیمانیان
لەو ڕۆژەوەی تەرمی کوڕەکەی بۆ گەڕایەوە 
لەخوداش دڵشکاوە ئاخر پێش ئەوەی بۆ جەنگ بچێ ئایەت الکورسی بەسەرخوێند
لەسەرۆک دڵشکاوە ئاخر دوای جەنگ خوێنی شەهیدانیان فرۆشت خاکیان هەلا هەلاکرد
ئەو ژنێکی یاخیە دەڵێ ئەم خاکە تەنها بۆ ئەوە چاکە قنە جغارەکەمی لەسەر بکوژێنمەوە


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌٢٠ ساڵە لەبیر خەڵکی ئەبەنەوە، کەچی خەڵك هەر ئاپۆچیە!...

‌هەڵدانەوەی دیوێکی تری شۆرشی کوردی لەڕۆمانی وێرانەدا...

‌ئەوان لە کوێن؟...

‌کۆتایی پرۆژە...

‌شاجوانی نیشتیمان...

‌میرنشینی خاک و خۆڵ ...

‌نامەکانی فێرناردۆ هەوڵێک لە پێناو نوسینەوەی ئازارەکانی منداڵان و ژنان...

‌یاسا لاستیك...

‌جەستەی بارین بۆنی میسکی لێدێ......

‌کچێک لەوکۆڵانەیە ...

‌فیدان چیتر وەڵامی تەلەفۆن ناداتەوە...

‌نامەیەک لە عەفرینەوە...

په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك