کوردی           عربی

هۆکاری شکستەکانی گەلی کورد و سەرکەوتنی‌

18/01/2018

Wednesday‌


ساکار عەبدوڵا


ئێمە ئێیستا، زیـاتر لـەهـەموو کاتێک پێویستمان بەشۆڕشێکی فیکریـی و ئـەقڵانی هەیـە لـە بـاشووردا بۆ بەگژداچـوونـەوەی   تـەواویی کێشەکان و دەست تێوەردانی دەرەکیی و نـەهامـەتیـیەکان کـە بەسەر گەلی ئـێمەدا هاتـوون.  هـەروەهـا پێویستە لەسەر هەمـوو تاکێکی کورد شۆڕشی خۆڕۆشنبییرکردن بکەن وە شۆڕشێکی سپیی هەڵگیرسێنن بۆ ڕزگـاربوون لـەم دۆخە چەق بـەستوە پاوان خوازییەی کە ئێستـا دەسـەڵات دارانی باشوور پەیـڕەوی دەکـەن.
گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، توشی دەیان شەڕ  و ماڵوێرانیی، دەربەدەریی، لێکترازانی سیاسیی و ئەخڵاقیی و مرۆیی  بووەتەوە. زۆربەی هەرزۆری ئەوانە هۆکاری رێک نەکەوتنی لایەنەکانی ناو حکومەت و دەسەڵات و گرووپە خۆسەپێنەکانی ناو ئەم وڵاتە بوونە، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان   بە درێژای سەدەکانی ڕابردوویش کورد بەهۆی خۆڕێک نەخستنییەوە توشی دەیان شکست و ڕووخان  بووەتەوە.
ئەگەر بێت و ئێمە چاوێک بە مێژووی کورد و درووست بوونیدا بخشێنین، ئەو راستییەمان بۆ دەر دەکەوێت و هۆکارەکانمان زیاتر بۆ روون دەبێتەوە .
ئەو کاتەی دەوڵەتی عوسمانیی و سەفەویی لەسەرخاکی  کوردستان چەندین شەڕیان ئەنجام دا، بۆ نموونە: شەڕی چاڵدێران لە ساڵی (۱٥۱۴ز) لە نێوان دەوڵەتی عوسمانیی و سەفەویی روویدا و بووە هۆی دابەشکردنی خاکی کوردستان بووە لە نیوان ئەو دوو دەوڵەتە دا. هەروەها ساڵی (۱۵۵۵ز) جەنگی بیست ساڵەی نیوان سوڵتان سلیمانی قانونیی عوسمانیی و شاتەهماسپی سەفەویی کە زینجیرەیەک شەڕ و ئاژاوە لە نیوان ئەو دوو دەوڵەتەدا روویدا کە زۆربەی هەرەزۆری لە سەرخاکی کوردستان روویدا و بە شێکی گەورەی قوربانییەکانیشی زۆر گەورەبوون و کوڕی خێڵە کوردەکانی ژێردەستی هەر دوو لایان بووە. ساڵی (۱٦۳۹ز) رێکەوتننامەی زەهاو لە نیوان عوسمانیی سەفەوییەکان لە ناو خاکی کوردستان مۆرکرا، لە لایەکی تریشەوە یەکەمین دابەشکردنی خاکی کوردستان بوو بە ڕەسمی لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا .
هۆکاری ئەمانە هەمووی بۆ ناکۆکی نێوان خێڵە کوردەکان و میرە کوردەکان دەگەڕێتەوە، هۆکار بوون بۆ هێنانی ئەم دوو دەوڵەتە بۆ سەرخاکی کوردستان .
ئێمە لە مێیژوو دا چەندین میرنشنمان هەبوو،ئەگەر هاتبا و خیانەتیان! نەکردبا لە ئاو خاک و نیشتیمانی خۆیان، ئێستا چەندین ساڵ بوو خاوەنی وڵات و نیشتمانی سەربەخۆ بووین،بەڵام بەهۆی ئەو زنجیرە خیانەت و خۆفرۆشییەی هەبووە، بگرە ئێستایش نەمان توانیوە ببینە خاوەنی وڵاتێکی سەربەخۆ. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کورد بە درێژایی مێژووەکەی، خاوەنی میرنشینی زۆر گەوربووە کە توانیوەتی سنوری خۆی زۆر زیاد بکات، میری وابەتوانای هەبوو سکەی پارەی تایبەت بەخۆی هەبووە. هەروەها میری زۆر بەتوانا و لێهاتوو، لە بزووتنەوەی رزگاری گەلی کورد دەورێکی گرینگ و کاریگەریی هەبووە، بۆ نموونە میرنشینی ئەردەڵان هێندە بە هێز و بە توانابوو سەری شۆڕنەکردووە بۆ هیج هێزێک، بەهۆی ئازایەتیی و نەبردییەکەیەوە، هەردوو دەوڵەتی (عوسمانیی و سەفەویی ) لێی ترساون!
دووبارە بەهۆی خیانەتی ناخۆیی و رێکنەکەوتن و ئاڵۆزیی لە نێوان میرە کوردەکان، دەوڵەتانی دراوسێ دەستیان گەیشتوە بە کوردستان و خێر و بێری کورد و کوردستانیان بۆ خۆیان بردووە.
ئەو ڕاپەڕین و شۆڕشانەی کە لە نێوان [نیوەی دووەمی سەدەی ۱۹تاوەکو نیوەی سەدەی ۲۰] کە روویاندا کۆمەڵێ شۆڕش کران،
وەکو شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵای نەهریی و راپەڕینی مەلا سەلیمی بەدلیسیی و شێخ مەحمود و شۆڕشی سمکۆی شکاک، هەروەها شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران وە شۆڕشەکانی دەرسیم لە ساڵی (۱۹۳۷ز)  روویاندا کە کاریگەریی زۆری هەبوو، بەڵام لەکۆتاییدا هەموو ئەم شۆڕش و ڕاپەڕینانە دامرکێندرانەوە و سەرکوتکران! هەموو ئەو خەون و هیواو ئومێدانەی کورد هەی بوو بۆ سەربەخۆیی وڵاتێکی ئارام و ئاسوودە! کپ کران و وەک هەمیشە کورد بووە قووربانیی لە نێوان وڵاتانی دراوسێ، هەموو ئەو وڵاتانەی چاویان بڕیبووە خاکی کوردستان داگیریان کرد و گەیشتن بە بەشێک لە خەونەکانیان لەسەر ئەم خاکە .
وڵاتی عێراق دەستی باڵای هەبوو لە دوای دەوڵەتەکانی دراوسێی کوردستان. ئەوکاتی کە شۆڕشەکان دەکران رژێمی بە عسی عێراق سەرکوتی دەکردن. ئەوکاتیش کورد خەبات و شۆڕشی دەکرد بۆ ئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆی هەبێت، رژێمی بە عسی عێراقیی نەی دەتوانی ڕووبەڕووی کوردبێتەوە، بەڵام دیسان بە هاوکاریی جاشە کوردەکان رێژێم توانی کورد ئەنفال بکات و خاک و نیشتمانی کوردستان خاپوور بکات. بووە هۆی ئەوەی شاری هەڵبجە و پێنج هەزار لە خەڵکی کیمیاباران بکات.  ئەنفالکردنی نیو میلیۆن کوردی فەیلیی تا ئێستاش بێ سەرووشووێنن؟!
هەموو ئەو نەهامەتییانە هاتن بەسەر گەلی کورددا، هۆکارێکی یارمەتیدانی جاشە کوردەکان بوو کە هاوکاریی ئەو رژێمانەی کرد. هەروەها هۆکارێکی تر کە ماڵوێرانی بۆ کوردستان هێناوە، گیرفان پڕکردن و چاوچنکۆیی  و دوور لە ئەخلاقی کوردبوون هاوکاریی دووژمنان کراوە، بە درێژایی مێژووی کورد و کوردستان هەر وەک و ئێستا کە باشوور بەدەست دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان و وڵاتانی دراوسێوە دە ناڵێنێت! بەهۆی ئەو دەست تێوەردانە دەرەکییەی لەلایەن وڵاتانی دراوسێ و زلهێزەکان دەکرێت کە بە هاوکاریی چەند حیزبێکی خۆسەپێن و دیکتاتۆری چەند ساڵە حکومڕانیی کوردستان دەکەن.

لە پارچەکانی تری کوردستان، وەک باکوور، ڕۆژهەڵات کە هەموو کوردەکان دەناڵێنن بەدەست زووڵم و زۆرداریی ئەو حکومەتە دیکتاتۆرانەوە، بەڵام خۆشبەختانە لە رۆژئاوا کورد گەورەترین سەرووەریی تۆمارکردووە کە ئێستا لە هەوڵی سەرکەوتنی زۆرتردایە،چونکە لە ڕۆژئاوا کوردەکان یەکگرتوون لەڕووی فیکریی و ئەخڵاقی سیاسییەوە، بەڵام لە باشوور و عێراق بەهۆی ئەو قەیرانەی درووستکراوە کە وەک سزایەک بەسەر خەڵکی کوردستانیاندا سەپاندوە، درووست بوونی چەندین حیزب و رێکخراوی نوێ بووەتە  هۆی ئەوەی کە باروودۆخی ئابووریی، سیاسیی، کۆمەڵایەتیی  رۆژ بە رۆژ بە رەوو خراپی بڕوات و گەلی کورد بچەوسێندرێتەوە! ئەمە لەکاتێکدایە خاکی کوردستان دەوڵەمەندە بە زۆری سەرچاوەی وزە و کانزاکانی،بەڵام حکومەتی کوردیی بە هۆی دزی و گەندەڵیی و خۆفرۆشیی و خاک فرۆشیی! نەی ویستووە تا ئێستا ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان فەراهەم بکات .سوود لەو نەوت و خاڵە سنورییانە وەربگرێت و گەلی خۆی پێ بژێنێت و خۆی درووست بکات، بەڵام مخابن! حکومەت هەموو ئەو داهات، سەروەت و سامانەی وڵات بۆ چەند کە سێکی دیاریی کراوی ناو دەسەڵاتن و خەڵکی ئاسایش لەو پەڕی باروودۆخی خراپی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و سیاسیی دان کە هەزاران خێزان لە ژێر هێڵی هەژاریی دا دەژین. بەهۆی دزینی سامانی وڵات، هەزاران گەنج و خێزان ئەم وڵاتەیان جێهێشتوە، زۆربەیشیان بوونەتە خۆراکی ماسییەکانی دەریایی ئیجە. هەروەها کوشتنی دەیان ڕۆژنامەنوس، هەتا بۆئەوەی بێدەنگبن لە ئاست گەندەڵیی ئەم حکومەتە۲٦ساڵییە، حکومەتیش زۆر بێباکانە لەسەر دەسەڵاتی خۆی ماوەتەوە، بەردەوامە لە سوکایەتی پێکردنی بە خەلکی کوردستان و دزینی چەندین میلیارد دۆلاری نەوت. هەرکاتێکیش خەڵکی داوای مافی رەوای خۆیان دەکەن و خۆپیشاندان دەکەن بۆ دابینکردنی "ئازادیی ڕادەربڕین  و ئاو کارەبا و نەوت  و نان... تاد، ئەوا حکومەت بە ئاژاوەگێڕ و دەستێوەردانی دەرەکیی ناوی دەبات،  لە کاتێکدا خۆیان بەهۆی دەست تێوەردانی دەرەکییەوە ئەم وڵاتەیان وێران! کرد. هەربۆیە زۆر گرینگ و پێویستە ئێمە ئێستا شۆڕشێکی سپیی بکەین بۆ تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگە و ڕوونکردنەوەی تەواوی گیروگرفتەکان و خاڵە سەرەکییەکانی هۆکاری شکست و سەرنەکەوتنمان بەسەر ئەم حکومەتە فاشیلەدا .
ئێمە دەتوانین بە فیکر و ڕێبازی  ڕێبەر ئۆجالان،  شۆڕشێکی فیکریی و ڕۆشنبییریی دەستپێبکەین و گەنج بهێنینە ناو کایەی سیاسییەوە و کەسانی نوێ و عاقڵ و دەمووچاوی نوێ و تاکی خۆێنەر و ڕۆشنبییر و ئازاو و چالاک و بهێنینە نێو سیاسەت و کۆمەڵگای کوردستان  .
ئێمە ئەگەر سوود لەو هەڵە مێژووییانەی کورد وەرنەگرین کە  بەدرێژای مێژووەکەی بەسەری هاتووە، هەرگیز ناتوانین! بگەین بە وڵاتێکی دێمۆکرات و ئازاد و سەربەخۆ. هەمیشە لەژێر چنگی حکومەتێکی فاشیلدا دەمێنینەوە .ئەمەیش بە خۆ ڕۆشنبییرکردن و ئیرادەی بەهێز و متمانە دەبێت، بە خۆڕێکخستن و سەرکردەیەکی خاکیی و دەتوانیین ئەوە بکەین.


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەربازێكی تورك لەسەر سوچی گەڕەكەكەمان و خوێندنگەش لە پایتەخت ...

‌ له‌ بازیان بۆ پشتگیرى عه‌فرین چادر هه‌ڵدرا...

‌نەجیبە عومەر: ڕێبەر ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە...

‌رەژاک"شه‌ره‌ف و ناموس خاک و وڵاته‌، نه‌ک ژن"....

‌بێریڤان محەمە: ێکۆشانی عەفیرن سەرکەوتنی ژنە لە هەموو جیهاندا...

‌سه‌مای زه‌مه‌نی سوور...

‌با کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی بکەینە دروشم و بیدەین بەگوێی پاڵەوانەکانی ف...

‌بەسێ هۆزات:پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات...

‌ئەو فیشەکە!...

‌كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی كورد كۆتایی هات و كۆمیته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری بۆكۆنف...

‌ شاندێكی ژنانی باكور بۆكۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد له‌باشوورن...

‌هه‌ڤاڵ زیلان، ئیرادەی ئازاد و هێزی ڕاستیینه‌ی جوانترکردنی ژیانە...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك