کوردی           عربی

جەستەی بارین بۆنی میسکی لێدێ...‌

05/02/2018

Tuesday‌



ئیدریس عەبدوڵڵا ئومەرگومەتی


بارین گیان؛ ماڵ ئاوا ئەی نمونەی ژنی جوامێر، پارێزەری ناسنامەی کورد بوون، ئەوانەی ئەوێ ڕۆژێ لەژێر ناوی سورەتی ئەنفال و لەژێر پەردەی ئیسلام، دەستەخوشکەکانی تۆیان بەکۆمەڵ ڕەشبگیر دەکرد و بەسواری ئیڤاکان ڕوە و نوگرە سەلمان و عەرعەر دەیان بردن، ئەوێ ڕۆژێ حەجاج سوکایەتی بەپاکیزەکانی ئەنفال دەکر، هەرئەوانن ئەمڕۆش لەژێر ناوی سورەتی فتح بەبەرچاوی کۆمەڵگه‌ی ئەوروپی و کۆمەڵەی گەلان دێن و عەفرین خەڵتانی خوێن دەکەن، ئەوانەی دۆڕاوی مەیدانی جەنگن ڕیسواو سەرشۆڕی مێژوون، دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی دێن و جەستەی تۆ پارچە پارچە دەکەن، ئەوانەی لەترسی بوێری تۆی ژن کونە مشکیان لێ بۆتە قەیسەری، بەداخەوە دێن و سوکایتی بەجەستەی پیرۆزی تۆدەکەن، بارین و ئاڤێستا ئێوە سیمبوڵی گەلێکی ئازادیخوازن ئێوەی شەڕڤان داهێنەری دادپەروەری و نمونەری خۆڕاگرین، هەرچەند دەکەم پێنوسەکەم لەئاست گەورەیی تۆدا دۆش داماوە هیچ نانوسێ، چونکە دەترسێ شەرمەزاربێ ئەوەی دەینوسێ نەگا بەبەرزی باڵای تۆ، نەگا بەپاکیزەیی و جوانی تۆی ژن، من دەبینم ژن و کچی وڵاتی من سینگیان قەڵغانی تیغی دوژمنەو بەرۆکیان لەجیاتی ئاڵتون ڕستی گولەو فیشەکدانە، جەستەیان بۆنی میسکی لێدێ، کەدەڕوانم لەکلتوری تورک و ئەو وڵاتەی بەناودیموکراسی و پاراستنی مافی ژن و بەناو بەشێکی ئەوروپایە، کەچی ژن لەوێندەرێ سۆزانیە کاڵای مەلهاکانە، کوان ئەو مەلا گەمژانەی فتوای مەلاکانی  ئەردۆغان و تورک بەڕەوا دەبینن، بابێن دوو تف بکەم لەڕیشیان و پێیان بڵێم لەکوێی ئایەتی قورئاندا نوسراوە دەست لەژن و مناڵ مەپارێزن، لەکام ئایەتدا هاتووە و ڕەوایی داوەتە ئێوە بەناوی ئیسلام کورد بکوژن، ئای چ نەگبەتیەکە کچ و ژنی وڵاتی من هەرسوتماکی جەنگەکان بێ ڕۆژێ ئەنفال ڕۆژێ شەنگال ئەمڕۆش عەفرین خەڵاتی تۆی سوڵتان و واریسی شەرعی ئیسلام بێ.......


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌٢٠ ساڵە لەبیر خەڵکی ئەبەنەوە، کەچی خەڵك هەر ئاپۆچیە!...

‌هەڵدانەوەی دیوێکی تری شۆرشی کوردی لەڕۆمانی وێرانەدا...

‌ئەوان لە کوێن؟...

‌کۆتایی پرۆژە...

‌شاجوانی نیشتیمان...

‌میرنشینی خاک و خۆڵ ...

‌نامەکانی فێرناردۆ هەوڵێک لە پێناو نوسینەوەی ئازارەکانی منداڵان و ژنان...

‌یاسا لاستیك...

‌ئێمەکوردین...

‌کچێک لەوکۆڵانەیە ...

‌فیدان چیتر وەڵامی تەلەفۆن ناداتەوە...

‌نامەیەک لە عەفرینەوە...

په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك