کوردی           عربی

دوو هه‌ڵوێست یه‌ك ئامانج‌

10/02/2018

Wednesday‌


نووسینی: كاوی‌ سلیمان ابن محمد
وه‌ڕگێرانی- سه‌ڵاح گه‌رمیانی


سوێند به‌خوا، به‌ خوای موساو عیساو محه‌مه‌د
له‌ دوێنێوه‌ خه‌و نه‌چووته‌ چاووم تا ئه‌م به‌یانییه‌...
تووشی شۆك بوومه‌و ناتوانم قسه‌ بكه‌م
تا ئێستا تێرم له‌ گریان نه‌خواردووه‌..
به‌رێزان، ئه‌مه‌وێ شتێكتان بۆ بگێڕمه‌وه‌، وه‌كو ده‌زانن (ژیان هه‌ڵوێسته‌) به‌واتای تۆ مرۆڤه‌كانت له‌ هه‌ڵوێسته‌كانیاندا بۆ ده‌رده‌كه‌وێ..
من ناووم (كاوی‌ سلیمان ابن محمد) له‌دایكبووی ساڵی 1985، له‌و رۆژه‌وه‌ی له‌ دایكبوومه‌ تا ئێستا هیچ كاتێك گومانم له‌ مرۆڤبوون و پیاوه‌تی خۆم نه‌بوومه‌، ته‌نها دووجار نه‌بێ، یه‌كه‌میان له‌ئاست براو هاورێی قوتابخانه‌م و تاچی سه‌رم به‌ناوی (أحمد مصگفی‌ العمر)، كه‌ته‌نها پیاوێك نه‌بوو، به‌ڵكو به‌قه‌د هه‌زار پیاوبوو، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تووشی بووم و له‌وم بینی ئه‌وه‌یه‌:
له‌ساڵی 2005 له‌ قوتابخانه‌ی پیاده‌ی سه‌ربازی-به‌‌شی ماف له‌ زانكۆی حه‌له‌ب، قوتابی بووین، رۆژێكیان كێشه‌یه‌ك روویدا له‌وێ، توومه‌ته‌كه‌ به‌ناهه‌ق درایه‌ پاڵ خوێندكاره‌‌ كورده‌كان كه‌ ژماره‌مان 16 خوێندكاربوو، سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی هه‌موومانی كۆكرده‌و هه‌ره‌شه‌ی فه‌سڵكردنیان لێكردین..
من به‌ناوی هه‌موو خوێندكاره‌كانه‌وه به‌ترسه‌وه‌‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌میده‌دا كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كردین، تا توومه‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر لابه‌رێ و فه‌سڵ نه‌كرێین..
به‌ڵام عه‌میده‌كه‌ لێم توڕه‌ بوو وتی: یان هه‌مووتان فه‌سڵ ده‌كه‌م، یان ده‌بێ ناوی ئه‌و كه‌سم پێ بڵێن كه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌..! هه‌موومان كش و مات بووین، نه‌مانده‌زانی چی بكه‌ین و چی بڵێین.
له‌و كاتانه‌دا (أحمد مصگفی‌ العمر)ی هاوڕێم هاته‌ ده‌نگ و وتی: گه‌وره‌م من تومه‌تباره‌كه‌م و من ئه‌و كاره‌م كردووه‌و هاوڕێكانم بێ تاوانن‌.! من له‌و هه‌ڵوێسته‌‌ سه‌رم سوڕماو له‌دڵی خۆمدا وتم: وه‌لا قوڕی بۆخۆی گرته‌وه‌و ماڵی خۆی وێران كرد..!
پێش ئه‌وه‌ی له‌ژووری عه‌میده‌كه‌ بچێته ده‌ره‌وه‌، به‌ هێواشی به‌‌(أحمد)م وت: بۆ ئه‌وت كرد له‌ كاتێكدا تۆ بێتاوانی و ئه‌و كاره‌ت نه‌كردووه‌.؟ ئه‌ویش وتی:
(ئێمه‌ هه‌موومان كوردین، له‌م جیهانه‌دا كه‌سمان نییه‌ له‌ خۆمان زیاتر، ئه‌گه‌ر قوربانی بۆ یه‌كتری نه‌ده‌ین هه‌موومان تێدا ده‌چین، بۆیه‌ ده‌بێ له‌پێناوی ئێوه‌دا قوربانی بده‌م، ماڵی یه‌ك كه‌سمان وێران بێ باشتره‌ له‌وه‌ی ماڵی هه‌موومان وێران بێ...!)
له‌و رۆژه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌ڵوێست و رووداوه‌م له‌بیرنه‌چووه‌ته‌وه‌..
هه‌ڵوێستی دووه‌م:
 هه‌ڵوێستی كچێكه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌زار پیاوه‌، ئه‌ویش شه‌هید (بارین كوبانێ)یه‌، ئه‌و تا دوا فیشه‌ك جه‌نگاو شه‌ڕی كرد له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاوڕێكانی رزگاریان بێ و نه‌كه‌ونه‌ ده‌ستی دوژمن، هاوڕێكانی هه‌موویان رزگاریان بوو، به‌ڵام خۆی شه‌ڕی كرد، كاتێكیش فیشه‌كی پێنه‌ماو خه‌ریكبوو بكه‌وێته‌‌ ده‌ستی دوژمن، كۆتا فیشه‌كی له‌سه‌ری خۆیداو كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا..!
ئه‌و رووداوه‌ی (بارین كوبانێ) برایه‌كی گێڕایه‌وه‌ كاتێك قسه‌ی بۆ كه‌ناڵێكی میسری ده‌كرد.!
به‌ڵام‌ شۆكه‌كه‌یه چییه‌‌.؟ ئه‌نجامه‌ گرنگه‌كه ده‌بێ چیبێ‌..؟
شۆكه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌ میسرییه‌كه كرد خودی (أحمد مصگفی‌ العمر)ه‌..
كه‌وایه‌ هه‌ردوو (أحمد مصگفی‌ العمر) و (بارین كوبانێ) خوشك و بران..
ته‌ماشای ئه‌و خێزانه‌ قاره‌مان و به‌ هه‌ڵوێسته‌ بكه‌ن..؟
ئاااااای ئه‌حمه‌د گیان ...ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێم: شانازی به‌و شیره‌ی دایكته‌وه‌ ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی تۆ شانازی به‌  (بارین كوبانێ) بكه‌یت..

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌خواکورک هه‌نگاوێکی تره‌ به‌ره‌و داگیرکردنی کوردستان...

‌لوت به‌رزی و بێ مێشكی جه‌نگی سییه‌می جیهانی هه‌ڵئه‌گرسێنی...

‌خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و سۆشیاڵ میدیای ساخته (فه‌یك) ...

‌هاتنه‌كه‌ی مه‌ولود ئۆغلو گوماناوییه‌...

‌له‌ ساڵیادی نووسه‌رو رۆشنبیری تیكوشه‌ر دانا جه‌لال...

‌هەولێر ناوندێک بۆ داڵدەدانی تاوانباران...

‌" دیدارێکی ئاسایی نەبوو..." ...

‌( بەڕای من پەکەکە یەکێکە لە دواکەوتوترین ئەحزابی ناسیۆنالیستی ناوچەکە…...

‌مانگرتنی بێسنوور وه‌كوو چالاكییه‌كی ده‌گمه‌ن...

‌پەکەکە دوای کشانەوەی ئەمریکا چی دەکات؟...

‌3ی ئاب خاڵی وەچەرخان لە عەقڵی تاكی كورد...

‌ئه‌رته‌شی ئازاد یان ئه‌رته‌شی تیرۆریست؟...

په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك