کوردی           عربی

به‌ڕۆحى به‌رخودانى ئیمراڵى و عه‌فرین پلانگێری نێوده‌وڵەتى 15ی شوبات پوچه‌ڵ‌ ده‌که‌ینه‌وه‌‌

16/02/2018

Wednesday‌

 
 
له‌ کاتێکدا که‌ پێ ده‌نێینه‌ 20 هه‌مین ساڵڕۆژی پلانگێری نێودەوڵەتی 15ی شوبات که‌ تێیدا ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان کرایه‌ ئامانج و له‌ که‌سایه‌تى ڕێبه‌ری گه‌لی کوردا هێرش کرایه‌ سه‌ر گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌رچوار به‌شی کوردستان و خواستیان ئه‌و ئیراده‌یه‌ بشکێنن که‌ له‌ که‌سایه‌تی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گه‌له‌که‌مان ئافرێنراوه‌, له‌ ئێستاش له‌ عه‌فرین له‌ به‌رامبه‌ر به‌و ئیراده‌یه‌ پلانگێری و هێرش له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان به‌رده‌وامه‌.
له‌ کاتێکدا 20 ساڵ تێده‌په‌رێ به‌سه‌ر پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی 15 ی شوباتی ساڵی 1999 که‌ به‌ ڕفاندنی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستى پێ کرد و به‌ شێوه‌ی دژوار به‌رده‌وامه‌ و هه‌موو شیوازه‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌ و سزادانیان له‌ سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ تاقی کرده‌وه‌ و سه‌رکه‌وتو نه‌بوون دوا جار په‌نایان بۆ گۆشه‌گیری سه‌خت برد به‌ ڕێگه‌گرتن له‌ پارێزه‌ره‌کانی که‌ چاویان پێی بکه‌وێت و پاشان ڕێگه‌یان له‌ که‌س و کاره‌که‌شی گرتووه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ هیچ که‌سێک نه‌یبینیوه‌، دیاره‌ له‌م گۆشه‌گیری و سزادانه‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاته‌ شۆڤێنیه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و دادگای مافی مرۆڤ به‌رپرسیارن، وێڕای شه‌رمه‌زار کردنى ئه‌و پیلانگێریه‌، پێمانوایه‌ که‌ به‌ ئامانجگرتنى  ڕێبەر ئاپۆ له‌ پیلانى هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تى تورک و ده‌وڵه‌تە زلهێزه‌کانی جیهان و ده‌وڵە‌تانى پاشڤه‌رۆدا ئه‌نجامى ده‌رکه‌وتن و تێکۆشانى ڕێبه‌ر ئاپۆ بوو به‌ فکرێکی نوێ و ئیراده‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆوه‌ که‌ توانى گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری له‌ که‌سایه‌تی و ئیراده‌ی مرۆڤی کورد و مرۆڤی ئازادیخوازدا وتێکۆشانى ژن دا بکات و سیسته‌مێکى نوێ پێشبخات که‌ بوو به‌ وه‌ڵام بۆ ئه‌و بۆشاییه‌ فکری و فه‌لسه‌فیه‌ی تیکۆشانی گه‌لی کورد و گه‌لانى تری ژێر ده‌ست، دوای ده‌رکه‌وتنی له‌ گۆڕه‌پانی تێکۆشان له‌ باکوور و تورکیادا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هه‌ستی به‌ مه‌ترسی کرد، چونکه‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ مۆری خۆی له‌م قۆناغه‌ دا له‌ خه‌بات و تێکۆشانی ئازادیی دا و توانی باوه‌ڕی و ئیراده‌یی بخوڵقێنێ، چاره‌سه‌ری خوڵقاند و سیسه‌مێکى نوێی ئاواکرد له‌ ئێستاشدا به‌رخودان کردن بۆ پێشخستنى ئه‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ له‌ کوردستان و جیهان له‌ ئاستێکى هه‌ره‌ بڵندا به‌رێوه‌ ده‌چێت, به‌رخودانى رۆژئاواى کوردستان و به‌تایبه‌ت عه‌فرین ئه‌نجامی ئاواکردنى ئه‌و سیسته‌م و تیکۆشانه‌یه‌.
ئامانجی پلانگیڕی که‌ دورخستنه‌وه‌ى  ڕێبەر ئاپۆ بوو له‌ گه‌ل و له‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازه‌که‌ی و له‌ پێناو ئه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مان به‌داگیرکراوى له‌ژێر سه‌رکورت و له‌ ناو بردن بهێڵنه‌وه‌ و نه‌هیڵن ببێته‌ خاوه‌ن ستاتۆ و خاوه‌ن ماف و ئازادیى, به‌ڵام به‌رخودانى ئیمراڵی تا ده‌گاته‌ به‌رخودانى عه‌فرین به‌ هه‌موو دونیای پیشاندا که‌ پیلانگیری سه‌رنه‌که‌وت و شکستى هێنا, به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستى پلانگێڕان په‌یوه‌ندی نێوان  ڕێبەر ئاپۆ و ڕێکخستن و گه‌ل گه‌یشتوه‌ته‌ به‌رزترین ئاست ئه‌و ئیراده‌یه‌ی که‌ ئیستا له‌ عه‌فرین ئافرێنراوه‌ له‌ ئه‌نجامی خۆراگری و به‌رخۆدانی  ڕێبەر ئاپۆ بووه‌ که‌ له‌ که‌سایه‌تی هه‌مو مرۆڤێکی تیکۆشه‌ری ئازادیخوازدا چاندویه‌تی، ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م تێکۆشانه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت و سنوره‌کان تێده‌په‌ڕێنێت و له‌ به‌رخودانى گه‌لى کورده‌وه‌ ئێستا بۆته‌ به‌رخودانى گه‌لانى ئازادیخوازی جیهان و بۆته‌ به‌رخودانى که‌رامه‌ت و ئازادیى بۆ مه‌رۆڤایه‌تى, به‌رخودانى له‌ناو بردنى فاشیزم و سته‌م و سته‌مکاران که‌ پێمانوایه‌ به‌ خاوه‌نداری گه‌له‌که‌مان و ئازادیخوازان له‌  ڕێبەره‌که‌ی، ئه‌مساڵ‌ ده‌بێته‌ ساڵی سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مان و ئازادی  ڕێبەر ئاپۆ.
له‌ کۆتایی دا جارێکى تر پیلانگێری 15ی شوبات به‌ توندى شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و به‌ڵێنى پێشخستنى تێکۆشانى ئازادی و دیموکراتى دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌.
بژی به‌رخودانى ئیمرا‌ى 
بژی به‌رخودانى عه‌فرین 
بژی  ڕێبەر ئاپۆ
کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری 15ی شوبات
14-2-2018


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌په‌یماننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌ئەنجومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی پرۆژە و پێشنیاری خۆی بۆ ساڵی داهاتو...

‌تێدەکۆشین بەڕۆحییەتی ئەو رۆژانەی کە راپەرینی پێنجی ئازاری تێدا سەرکەوت...

‌17 ی شوبات قۆناغێکی مێژوویی بوو له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی هه‌رێمی كوردست...

‌هه‌ڵوێستی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان...

‌پرۆژه‌ پێشنیاری په‌سه‌ندکراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته...

‌پرۆژه‌ پێشنیاری په‌سه‌ندکراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته...

‌پڕۆژه‌‌ په‌‌سنه‌‌د کراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هەرێمی کەرکوک...

‌په‌یره‌وى ناوخۆى په‌سه‌ندکراوى یه‌که‌مین کۆنفرانسى هه‌رێمى سلێمانى...

‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی راپه‌ڕین...

‌به‌ڵگه‌کانی یه‌که‌مین؛ کۆنگره‌ی"ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان" "...

‌په‌یماننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان (ته‌ڤگه‌ری ئازادی)...

1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك