کوردی           عربی

نامەکانی فێرناردۆ هەوڵێک لە پێناو نوسینەوەی ئازارەکانی منداڵان و ژنان‌

26/02/2018

Wednesday‌


هۆشیارجەمال  

نامەکانی فێرناردۆ یەکێکە لە کورتە ڕۆمانە جوانانەی کە لەلایەن (ئەژین عەبدولخالق) ەوە نوسراوە، بەزمانی ئیستاتیکی لە دوو توێی (٩٠) لاپەڕەی قەشەنگ دا، بۆ یەکەمجار لە ساڵی (٢٠١٥) چاپ کراوە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە بە دیزانێکی جوان و کوالێتیەکی بەرز بڵاوکرایەوە.
ئەم کورتە ڕۆمانە خوێنەر پەلکێشدەکات بۆ خوێندنەوە کە لە کاتێکی کەمدا دەخوێندرێتەوە بەڵام زۆر بابەت هەڵدەگرێت، ڕۆمانەکە چوار کەسایەتی سەرەکی پێکی دەهێنێت یەکەم کچێک بەناوی (یۆدێت) کە خەون بە چوون بە هەسارەیەکی ترەوە دەبینێت، (سورمێ) کەکچێکی پەراوێزخراوی خراپ پەروەردەکراوی باشووری کوردستانە،(ئەحلام مەنسور)ی چیرۆک نوسیش لە ڕۆمانەکەدا کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکەیە کە زۆر جار ئازارەکانی سورمێ لەسەر زاری ئەمەوە دەنوسرێتەوە،(مارگرێت) کچێکی ترە کەبەژداری دەکات لە گفتووگۆکان لەگەڵ ئەحلام مەنسور.
 سەرەتای ڕووداوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٩٨٦) لەسەردەمی حوکمڕانی حیزبی بەعس دا، نوسەر لەڕێگای دە نامەوە، ڕۆمانێک دەخولقێنێت، ئەگەرچی نوسەری ئەم کتێبەوە زۆر لەژێر کاریگەری نوسینی چیرۆک نوسی کورد (شێرزاد حسن)ی لەسەرە و هاوشێوەی ئەو  ئیشی لەسەر تێکشکاوی تاکی کورد، پەراوێز خستنی منداڵان و تێڕوانی پیاوی کورد بۆ ڕەگەزی مێینە کە هەردەم وەک بووکەڵەیەکی سێکسی لێیان ڕوانیەوە نەک وەک مرۆڤێک.
لە پەڕەگرافی یەکەمدا نوسەر باس لە گرنگی تەمەن دەکات گەنجان کە تەمەنیان کەمە، زۆر پەلەیان نیە لە کارەکانیان و هەوڵنادەن، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەم بۆچوونەیان دەگۆڕێت، کە چوونە تەمەنەوە لە گرنگی تەمەن تێدەگەن.
لەسەرەتای ڕۆمانەکەدا کچێک بەناوی  (یۆدێت) کەساڵانێکی زۆر بووە خەونی بە چونە نێو فەزاوە دەبینی و ئاواتی زانیاریەکانی ئەو دیو دنیای هەیە ولەپێناو خەونەکەیدا کۆمەڵێک پێکدەهێنێت و گەشتێک بەرەو ناو فەزا ئەنجام دەدەن.
یۆدێت نامەیەک بۆ هەسارەیەک بەناوی بێرەنگەکانەوە دەنێرێت و نوسەر بەزمانێکی یەکجار سەرنج ڕاکێش توانیویەتی ئەم پەیوەندیە دروستبکات لەنێوان کچێک لە ئەمریکاوە و کچێکیتر لە کوردستان، یۆدێت باسی بێزاری خۆی لەهەرای ڕاگەیاندن و سیاسیەکان دەکات بەسەرۆکی ئەمریکاشەوە، وە دواتر باسی گەشتەکەی بۆ ئاسمان و ونبوونی خۆی دەکات، وە باسی کاتی لە دایک بوونی سورمێ دەکات لە باشووری کوردستانەوە تێڕوانینی پیاوی کورد بۆ ساتی لەدایکبوونی کچەکانیان، کە چەند هەستێکی ناخۆشیان هەیە و بە چاوێکی کەم سەیری دەکەن.
 ،سورمێش لە ڕیگای نامەیەکەوە ئازارەکانی منداڵی کورد دەگێڕیتەوە، کەچۆن جەنگ و کلتور و شەڕی برا کوژی ژیانی لێسەندون و لەسەرەتاترین مافی ڕەوای خۆیان بێبەشن و پەروەردەی خراپی منداڵەکان دەکرێت خێزانەکان شکستیان هیناوە، لەبنیاتنانی  منداڵێکی خاوەن ئیرادە.
سورمێ یەکێکە لەو کچانەی ئاواتی بینینی خۆیەتی لە ئاوێنەد، بەڵام چونکە مناڵەو ‌هیچ گرنگیەکی پێنادرێ و وە ئاوێنەی ماڵەکەیان زۆر بەرزترە لە باڵای سورمێ، تەنها خوشک و براکانی کە گەورەترن لە خۆی دەتوانن خۆیان ببینن، هەر ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی دۆخێکی دەروونی سەخت کە سورمێ بە دەستیەوە دەناڵێنێت، و خۆی بەکەسێکی زۆر ناشرین دەزانێت، حەزی بینینی خۆی لە ئاوێنەدا وا دەکات سورمێ بکەوێتە سەرجادە و زبڵدان شێنی فڕێدانی خاشاکی شار، لەوێ بەدوای ئاوێنەدا دەگەڕێت، لەکاتی گەڕاندا وێنەیەکی (سەدام حسن) دەبینێت کە فڕێدراوە هەر لەوێ زۆر لە وێنەکە ورد دەبێتەوە سڵاوێکی سەربازی بۆ دەکات، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ڕاگەیاندن چەند ڕۆڵێکی خراپیان گێڕاوە، لە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن بەتایبەت و چەند کاریگەری گەورەیان لەسەر منداڵان بەجێهێشتوە، گەڕانی بەردەوامی سورمێ بەدوای ئاوێنەدا وادەکات توشی کوڕێک بێت و دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەری کە ئەمەش دیسانە تێڕوانینی  خراپی چینێکی کۆمەڵگا وڕەگەزی نێرە لە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیەکاندا بۆ منداڵ کە ئەو کەسانە لە سادەترین بەهای ئەخلاقی داماڵراون.
نوسەر سەرکەوتوانە لە ڕیگای ئاڵوگۆڕکردنی نامەکانی نێوان سورمێ و یۆدێت توانیویەتی کومەڵگای کوردی پێش ڕاپەرێن و دوای ڕاپەین بەیەکەوە ببەستێتەوە، کە لە نامەیەکی تردا کە سورمێ بۆ یۆدێت دەینێرێ دەکەوێتە گێڕانەوەی شەڕی براکان کە لەشاخەوە هێنایانە شار، لە پێناو حەزی پاوانسازی و ساماندا خەڵکێکی زۆریان کردە قوربانی بەرژەوەندی خۆیان، شارەکان کرانە سەنگەری شەڕەکان وبەشیکی وێران کران.
شوێنێک نامێنێت منداڵان بە ئارامی یاری تیابکەن شەڕێک کە تا ئێستاش ئاسەواری ماوە، بەڵام سورمێ بەردەوام دەبێت لە خوێندن سەرباری سەختیەکانی ژیان تا دەگاتە قۆناغەکانی زانکۆ و لەبەشی ڕاگەیاندن دەخوێنێت و دەبێتە ڕۆژنامەنوسێکی چالاک کە تەسلیمی دەسەڵات نابێت و چەندین بابەت لەسەر گەندەڵی دەنوسێت. 
لایەنێکی تری ڕۆمانەکە کارکردنە لەسەر نیشاندانی ژیانی ئەو ژنانەی دەچنە ئەوروپا و لە ڕۆژهەڵات هەڵدێن، دەچنە شێڵتەرەکانی ژنان، سورمێ لەکوردستان هەڵدێ و خۆی دەگەیەنێتە سوید لەوێ دەژی ماوەیەک شێڵتەر دەبێت، لەوێ هەندێ لە ژنەکان دەڵێن کە ناچار دەکرێن بۆ ئەوەی مۆڵەتی مانەوەیان پێبدرێت ئەوا دەبێت ڕازیبن بەوەی دەستدرێژی سێکسییان بکرێتە سەر ،جەستەیان ئیستخلال بکرێت لەدەرەوەی ویستی خۆیان، یەکێک لەژنەکان دەڵێت (ئێمە لە ڕۆژهەڵات هەڵدێین لە پێناو ئازادی کەچی لێرەش دەکرێنە کۆیلەی لەشفرۆشی).


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌ئەوان لە کوێن؟...

‌کۆتایی پرۆژە...

‌شاجوانی نیشتیمان...

‌میرنشینی خاک و خۆڵ ...

‌یاسا لاستیك...

‌جەستەی بارین بۆنی میسکی لێدێ......

‌ئێمەکوردین...

‌کچێک لەوکۆڵانەیە ...

‌فیدان چیتر وەڵامی تەلەفۆن ناداتەوە...

‌نامەیەک لە عەفرینەوە...

‌شەبەك...

‌كەناڵی ئاریان تیڤی دەستی بەپەخش كرد...

په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك