کوردی           عربی

مێژوو جارێکیتر مەیلی خۆ دوبارەکردنەوەی هەیە!‌

26/02/2018

Wednesday‌


بۆتان گەرمیانی

 گەلی کور پاش پیلانگێڕی 15ی شوباتی ساڵی 1999، لە رفاندن و گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستی سەرانی دیموکراسیخواز و ئیدعاچییەکانی مافی مرۆڤ لە ناوجەرگەی هەیمەنەت و جیهانە ساختەکەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، گابەردی چیاکانی کوردستانیان خستە سەر فاشیزم و ئەو خەونەی دوژمنان و داگیرکەران ـ یان لە گۆڕنا، کە بە لێدان و دیلگرتنی پێشەنگەکانمان ئیرادە و شۆڕشی ئازادیخوازانە و ئەنتەرناسیۆناڵی گەلی کورد مارژیناڵ بکەن یان دوچاری توانەوەی بکەن، بە ڕادەیەک پێش هەر پیلانگێڕییەکی نەگریسی ئەوان شۆڕش وەڵامی خۆی دەداتەوە، لە ئێستاشدا مێژوو جارێکی تر مەیلی خۆ دوبارەکردنەوەی هەیە بە سەرمەشقی جەندرمەکانی سیستم، لەسەر ڕێبەر و پێشەنگێکی تری گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی ناوچەکە 'ساڵح موسلم'، ئەما دەبینین لە ڕۆژئاوای کوردستان و کانتۆنی ئاشتی و قەڵای بەرخۆدانی عەفرین، نەوەکانی ساڵح موسلم بە ڕۆشنایی فیکر و ڕامانی ڕێبەری مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخودێرانە لەبەرامبەر دەستدرێژی فراوانی نائەخلاقی کۆڵۆنی فاشیزم لە بەرخۆدان ـ دان، و بە عەشقی حەقیقەت و ژیانی ئازاد داستانی ژیانەوە و مێژوویی تۆماردەکەن و بەنرختر لە گیان ئەبەخشن لەو پێناوەدا، بۆ ئافراندنی دیموکراتی و برایەتی گەلان، ئەمە وەڵامدانەوەی ڕاستەقینەیە کە لە جەوهەردا ئەم پەیامەی لە ناو خۆیدا هەڵگرتووە، "ڕێبەر و پێشەنگەکانی ئێمە تەنها بە فیزیکی ژیان ناکەن لە ناو شۆڕش و جڤاتی خۆیاندا، بەڵکو وان ڕامان و مۆراڵ و ڕۆحیەتی بێ کۆتان کە هەتا لە هەر بستێکی ئەم زەمینە ڕێبوارێکی ڕێگای عەشقی حەقیقەت و ئازادی مابێت بە ئەندێشە و ڕۆحیەتی ئەوان ژیان دەکات".


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌ڕاستینەی ئیسلام لە دیدی ئۆجالان...

‌نێچیرڤان بارزانی ڕاستدەکات هەموو شتێ خەتای پەکەکەیە.!...

‌هاتنی تورکیا بۆ قه‌ندیل خیانه‌تیک به‌تامی31ئاب...

‌منبیج، کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆچی؟ ئامانج و پلانەکانی تورکیا چین؟...

‌داپڵۆساندنی کۆمه‌ڵگه‌... له‌ که‌سایه‌تی گه‌نجدا...

‌ئەوکاتەی شۆڕش دەبێتە پارە!...

‌هەڵوێستەیەک لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان...

‌عەفرین لەنێوان پشتگیری و دژایەتیدا...

‌گەنجان و حیزب...

‌بۆچی لەم کاتەدا ڕیفراندۆم؟ ...

‌گۆڕینی ڕۆژەڤ "بابه‌ت"...

‌ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر؛ ئیدی بەسە بۆ کوشتن و توندوتیژی لەسەر ژنان...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك