کوردی           عربی

تێدەکۆشین بەڕۆحییەتی ئەو رۆژانەی کە راپەرینی پێنجی ئازاری تێدا سەرکەوت‌

05/03/2018

Wednesday‌


گەلی وڵاتپاریز و شۆرشگێر ژنان گه‌نجانی تێکۆشەر بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

لەبەرەبەیانی ٥ی ئازاری ١٩٩١دا گەلی کورد لەباشووری کوردستان لەراپەرینێکی میللی بەشکۆ دا کە لەده‌ڤه‌ری راپه‌رین دەستی پێکرد لەماوەیەکی کورتدا سەرجەم دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژێمی بەعسی خوێنرێژ کەوتنە دەستی خەڵک و دواتر بڵێسەی راپەرین سەرجەم شارو شارۆچکەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە تاگەیشت بە شاری دێرینی کەرکوک، ئەو راپەرینە؛ وەرچەرخانێکی مێژووی گرنگ بوو لەخەباتی رزگاری وئازادیی خوازیماندا، دوای چەندین ساڵ لەسەرهەڵدان، بەرخۆدان. سەرئەنجام لەوراپەرینەدا کەهێزی گەل سەرچاوەکەی بوو بەشێکی گرنگ لەخاک و وڵاتی داگیرکراو پارچەکراو کەوتەوە دەستی کوردخۆی بۆ بەڕێوەبردن، بەڵام زۆری نەبرد ئەوجۆش وخرۆشەی خەڵکی بەرخۆدێری تینو بۆژیانێکی ئازاد کەتوانیبوی بەرگەی ئەنفال وکیماباران وراگواستن وسیاسەتی قرکردنی بەعسیەکان بگرێت بێهیواکراو لەنیوەی رێگادا بەجێهێڵرا لەلایەن ئەو هێزانەوە کەهاتبوون لەسەر خوێن و تێکۆشانی گەلی راپەڕیویی کوردستان سیاسەت و دەسەڵاتداری بکەن، ئەوزهنیەتە دەسه‌ڵاتخوازە لە جیاتی کاربکەن بۆجێبەجێکردنی بڕیارەکانی گەل و پاراستنی دەسکەوتەکان، بەپێچەوانەوەکەوتنە سەودا لەگەڵ بەعس و شەڕکردن بۆ گه‌یشتن به‌ دەسەڵات و راکردن بۆباوەشی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و دابەشکردنی سامانی گشتی لەنێو دارودەستەمشەخۆرەکانی خۆیاندا، سەرئەنجامەکەشی بریتی بوو لە راکردن لەبەردوژمن و بەدەستەوەدانی دووبارە ئەوخاکەی بەخوێنی هەزاران شەهید ئازادکرابوو، لەوەش خراپتری بەدواداهات، وەک نانەوەی شەڕی ناوخۆ، بەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی گشتی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگه‌و گەندەڵی و دەیان دەردی دیکەیان خستە جەستەی شەکەت و ماندوی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان کەتادەگات بەرۆژی ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە.

لەویادە مێژوویەدا وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان  بۆ دەربازکردنی گەلەکەمان لەوقەیرانە سیاسی وجڤاکی ئابوریەی بەسەری داسەپێنراوە، بۆپاراستنی دەسکەوت وسەوەریەکانی گەل و بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان بۆخاوەندەرکەوتن لەنرخ و بەها پیرۆزەکانی کۆمەڵگه‌ و گێڕانەوەی ئیرادەو هێز بۆ تاک بەتاکی کۆمەڵگه‌کەمان بەگوروتین و جیهان بینیەکی نوێ وە لەسەربنەمای هێڵی نەتەوەی دیموکراتی، بە پشت بەستن به‌ پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان تێدەکۆشین بەڕۆحییەتی ئەو رۆژانەی کە راپەرینی پێنجی ئازاری تێدا سەرکەوت و ئەمرۆش بەهێز وەرگرتن لەوئیرادە و بەرخۆدانە مەزنەی گەلی شۆڕشگێڕی عەفرین کەشکستی بە فاشیزمی دەوڵەتی تورک هێناوە تادێت ئاسۆی سەرکەوتنمان روونتردەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدانی راپەرین وسەرجەم شەهیدانی ئازادیی وسەرفرازی کوردستان.

 
                          دەستەی هاوسه‌رۆكایه‌تی
                   تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان  
                                   ٤/٣/٢٠١٨  


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌په‌یماننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌ئەنجومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی پرۆژە و پێشنیاری خۆی بۆ ساڵی داهاتو...

‌17 ی شوبات قۆناغێکی مێژوویی بوو له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی هه‌رێمی كوردست...

‌به‌ڕۆحى به‌رخودانى ئیمراڵى و عه‌فرین پلانگێری نێوده‌وڵەتى 15ی شوبات پو...

‌هه‌ڵوێستی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان...

‌پرۆژه‌ پێشنیاری په‌سه‌ندکراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته...

‌پرۆژه‌ پێشنیاری په‌سه‌ندکراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته...

‌پڕۆژه‌‌ په‌‌سنه‌‌د کراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هەرێمی کەرکوک...

‌په‌یره‌وى ناوخۆى په‌سه‌ندکراوى یه‌که‌مین کۆنفرانسى هه‌رێمى سلێمانى...

‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی راپه‌ڕین...

‌به‌ڵگه‌کانی یه‌که‌مین؛ کۆنگره‌ی"ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان" "...

‌په‌یماننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان (ته‌ڤگه‌ری ئازادی)...

1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك