کوردی           عربی

هەڵوێستەیەک لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان‌

05/03/2018

Wednesday‌

كرمانج ره‌ئوف


وەک رون و ئاشکرایە، بزوتنەوەی گۆڕان، وەک هێزێکی سیاسی مەدەنی دیموکراتی لە باشووری عێراق بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان دژی گەندەڵی و بەهەدەربردنی سامانی گشتی بەرژەوەندی شەخسی و سیاسی وەستایەوە، هەموو دروشم و کارەکانیان دژی سیاسەتی بازرگانیکردن وەستایەوە، کەلەبەرژەوەندی شەخسی کاریان کردوە بەدوور لەهەموو ئینتما نەتەوەی و خاک وڵات، بزوتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنەکاندا سەرجەم هەڵبژێردراوانی وەک نیاز پاکی سەرجەم ماڵ و سامانیان بۆڕای گشتی خستە بەردەم لایەنگرانو هەموو چین و توێژەکان وەک چۆن(دکتۆر یوسف) وەک سەرۆکی پەرلەمان دەستی لەکار کێشایەوە بەڕونی باس لەداهات و سەروەتی خۆی کرد لەپێش بوونی بەسەرۆکی پەرلەمان و دوای وازهێنانیشی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان وەک کەسێکی ڕاستگۆو پاک لەپێناو بەدیهێنانی کارە نەتەوەی و نیشتمان و ئینسانیەکاندا کاری کردوە هەروەک چۆن بەڵێنی دابوو ئاوهاش بەڵێنی بردەسەر، پێویستە لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان بۆئەوەی جارێکی تر جێی متمانەی دەنگدەرانی بێت بۆڕای گشتی سەرجەم ئەندام پەرلەمانیان بە هەرێم و عێراقیشەوە هەروەها وەزیر و بەڕێوبەرە گشتیەکانیان سەرجەم ئەو کادرانەیان کەلەجومگەی سیاسی حکومەت لەکاردان لەدوای تەواوبونی کارەکانیان دوبارە داهات و سامانیان بخەنە بەردیدی تەواوی خەڵکی کوردستان بۆ نیەتپاکی و ڕاستگۆی بەتایبەت لەسەر ڕێبازەکەی ڕەوان شاد(نەوشیروان مستەفا).

وەک کەسانێکی ڕاست و جێگای ئەو متمانەیەبن کە دەنگدەرانیان لێیان ڕازیبن بۆئەوەی گۆڕان وەک بزوتنەوەیەکی پاکو بێگەرد دەرکەوێ بەتایبەت لەم تەنگانەیەی کە دوچاری هاوڵاتی ئەم هەرێمە کراوە وەک میللەتێکی ستەم دیدە، چونکە بناغەی ئەم بزوتنەوەیە کاک نەوشیروان و هاوڕێکانی بوو کە تەنها بەرژەوەندی میللەتکەیان پێش بەرژەوەندی خۆیان خستوە چونکە هەمیشە هەوێنی بەرەوپێشچونی کۆمەڵگه‌و کاری جوان و سیستەمێکی پاک و ڕاستە.


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌ڕاستینەی ئیسلام لە دیدی ئۆجالان...

‌نێچیرڤان بارزانی ڕاستدەکات هەموو شتێ خەتای پەکەکەیە.!...

‌هاتنی تورکیا بۆ قه‌ندیل خیانه‌تیک به‌تامی31ئاب...

‌منبیج، کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆچی؟ ئامانج و پلانەکانی تورکیا چین؟...

‌داپڵۆساندنی کۆمه‌ڵگه‌... له‌ که‌سایه‌تی گه‌نجدا...

‌ئەوکاتەی شۆڕش دەبێتە پارە!...

‌مێژوو جارێکیتر مەیلی خۆ دوبارەکردنەوەی هەیە!...

‌عەفرین لەنێوان پشتگیری و دژایەتیدا...

‌گەنجان و حیزب...

‌بۆچی لەم کاتەدا ڕیفراندۆم؟ ...

‌گۆڕینی ڕۆژەڤ "بابه‌ت"...

‌ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر؛ ئیدی بەسە بۆ کوشتن و توندوتیژی لەسەر ژنان...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك