کوردی           عربی

ئەنجومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی پرۆژە و پێشنیاری خۆی بۆ ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند‌

12/03/2018

Wednesday‌

 

ته‌ڤگەر- بۆتان گەرمیانی

یەکەمین کۆبوونەوەی ناوبەری ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کۆتایی هات و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا پرۆژە و پێشنیاری خۆیان بۆ ساڵی داهاتوو راگەیاند

پرۆژە و پێشنیارەکانیش لەم ١٦ خاڵەی خوارەوە پێکدێن

 1 ـ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ینه‌ وه‌سیله‌یه‌ک بۆ کردنه‌وه‌ى هێڵێکى ترى تێکۆشان، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌ڤاڵانمان بخه‌ینه‌ په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها پێمانوایه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو هه‌وڵمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ر بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کى پاک‌و دیموکراتیانه‌. 

2 ـ بۆ هه‌موو پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌بین‌و له‌و بواره‌دا به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا که‌ به‌رخۆدانى سه‌رده‌م له‌ عه‌فرین به‌رێوه‌ ده‌چێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ڵوێسته‌کانمان به‌ شێوه‌ى جۆراوجۆر به‌رده‌وام ده‌که‌ین‌و ئه‌مه‌ به‌ ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌یى‌و ئه‌خلاقى ده‌زانین.

3 ـ دواى شکستى سیاسى‌و له‌شکرى ده‌سه‌ڵاتى باشورى کوردستان، ره‌وشێکى ناله‌بار له‌ هه‌رێمه‌که‌مان هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ وێراى ئه‌وه‌ى %50 خاکى کوردستان ته‌سلم کرا، له‌ ئێستاشدا به‌ سیاسه‌تێکى تایبه‌ت هه‌وڵى نانه‌وه‌‌و قوڵکردنه‌وه‌ى چه‌مکى نه‌ته‌وه‌په‌رستى‌و مه‌زهه‌بچیه‌تى ده‌درێت، له‌ به‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌ چه‌مک‌و سیاسه‌تى به‌یه‌که‌وه‌ ژیان هه‌وڵى خۆمان زیاتر ده‌که‌ین.

4 ـ بۆ خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له‌ که‌یسى ئه‌نفال‌و ته‌واوى خه‌ڵکى ئاواره‌‌و لێقه‌وماو به‌ بێ جیاوازى نه‌ته‌وه‌یى، ئاینى‌و مه‌زهه‌بى هه‌وڵ‌و تێکۆشانمان زیاتر ده‌که‌ین‌و خاوه‌نداریان لێ ده‌که‌ین.

5 ـ  له‌پێناو بونیادنانی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی و به‌جێکردنی، هه‌روه‌ها‌ بره‌ودان به‌ هێڵی سێیه‌م له‌سیاسه‌تدا‌و هه‌نگاونان بۆ دیموکراتیزه‌کردنی سیسته‌م، به‌ڕێکخستن کردن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ینه‌ بنه‌ما و ئامانجى سه‌ره‌کی تێکۆشان.

6 ـ له‌ به‌رامبه‌ر لاوازیه‌کانمان له‌ بواری هزریو ئایدیۆلۆژی، رۆشنبیری، راگه‌یاندنی و چاندی له‌ هه‌رێمه‌که‌ماندا بۆ به‌رده‌وامکردن، فراوانکردن‌و قووڵبوونه‌وه‌، په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ینه‌ به‌رنامه‌ى سه‌ره‌کیمان له‌ کارو خه‌بات‌و وه‌ک مه‌رجێکیش ده‌ڵێین هه‌ر ئه‌ندامێک پێویسته‌ ساڵانه‌ په‌روه‌رده‌ ببینێت.

7 ـ تا گه‌یشتن به‌ مافه‌ ره‌واکان‌و سیسته‌مێکى دیموکراتى، له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و مووچه‌ و چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ قووڵه‌کان، پێشه‌نگایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان ده‌که‌ین.

8 ـ له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیبی پێکه‌وه‌ کارکردنی سیاسی و جڤاکی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسی و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان، که‌سایه‌تییه‌ دیموکرات و ده‌نگه‌ ناڕازییه‌کان خاوه‌نداریه‌تی له‌ پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ ده‌که‌ین.

9 ـ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره‌ توندوتیژیه‌کان‌و کوشتن‌و سوتاندنى ژنان له‌ رووی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و یاساییدا له‌ هه‌رێمه‌که‌مان، تێکۆشان بڵند ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بگه‌یه‌نینه‌ ئاستی پێشه‌نگایه‌تی و خۆبه‌ڕێکخستن به‌جێهێنانى پره‌نسیپى هاوسه‌نگى ره‌گه‌زى ئامانجمانه‌.

10 ـ له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و بێکاری و بێهیوایی گه‌نجان له‌ هه‌رێمه‌که‌ماندا، هۆشیارکردنه‌وه‌ ‌و په‌روه‌رده‌ کردن ‌و به‌رێکخستنکردنی گه‌نجانی خوێندکار، کرێکار، به‌تایبه‌تیش هاوکاریکردنی گه‌نجانی به‌هره‌مه‌ند‌و هه‌روه‌ها بره‌ودان به‌ لایه‌نى وه‌رزشى‌و هونه‌رى هتد...  ده‌که‌ینه‌ ئامانجی تێکۆشانمان.

11 ـ کار ده‌که‌ین له‌پێناو پاراستنی سامانه‌ سروشتییه‌کان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌کان، هه‌روه‌ها هاندانی هاوڵاتیان بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان و پێشخستنی به‌روبوومی خۆماڵی.

12 ـ هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێکی راست‌و دیموکراتیانه‌ بۆ رۆڵی ئاین‌و ئاینزا‌و مه‌زهه‌به‌کان بگێڕینه‌‌وه‌ له‌سه‌ر تاک‌و کۆمه‌لگه‌.

13 ـ تێده‌کۆشین بۆ پێشخستنی چه‌مکی پاراستنی جه‌وهه‌ری، تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موو چین و توێژه‌کانی  کۆمه‌لگه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان هۆشیاربکه‌ینه‌وه‌، بۆ دابینکردنی پاراستنی کۆمه‌ڵگه‌‌و بونیادنانی سیسته‌می پاراستنی جه‌وهه‌ری.

14 ـ له‌ پێناو خستنه‌ خزمه‌تى که‌رتى ته‌ندروستى بۆ خه‌ڵک‌و ده‌رخستنى ئه‌م که‌رته‌ له‌ ژێر هه‌ژمونى بازرگانى‌و به‌کارهێنانى بۆ گروپ‌و که‌سه‌کان تێکۆشان ده‌که‌ین.

15 ـ تێکۆشان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ له‌ سه‌ر چه‌مکی خۆتێری (فینانس) هۆشیار بکه‌ینه‌وه‌‌، بۆ دروستکردنی هاوسه‌نگی له‌نێوان کۆمه‌لگه‌‌و ژینگه‌دا.

16 ـ له‌ پێناو دابینکردنى ژیانێکى شایسته‌ بۆ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان، هه‌روه‌ها داهاتوێکى گه‌ش بۆ منداڵان خاوه‌ن به‌رنامه‌و هه‌وڵ‌و تێکۆشانى زیاتر ده‌بین.










چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌په‌یماننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌تێدەکۆشین بەڕۆحییەتی ئەو رۆژانەی کە راپەرینی پێنجی ئازاری تێدا سەرکەوت...

‌17 ی شوبات قۆناغێکی مێژوویی بوو له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی هه‌رێمی كوردست...

‌به‌ڕۆحى به‌رخودانى ئیمراڵى و عه‌فرین پلانگێری نێوده‌وڵەتى 15ی شوبات پو...

‌هه‌ڵوێستی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان...

‌پرۆژه‌ پێشنیاری په‌سه‌ندکراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته...

‌پرۆژه‌ پێشنیاری په‌سه‌ندکراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته...

‌پڕۆژه‌‌ په‌‌سنه‌‌د کراوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی هەرێمی کەرکوک...

‌په‌یره‌وى ناوخۆى په‌سه‌ندکراوى یه‌که‌مین کۆنفرانسى هه‌رێمى سلێمانى...

‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی راپه‌ڕین...

‌به‌ڵگه‌کانی یه‌که‌مین؛ کۆنگره‌ی"ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان" "...

‌په‌یماننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان (ته‌ڤگه‌ری ئازادی)...

1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك