کوردی           عربی

ئه‌ردۆگان خه‌و به‌چییه‌وه‌ ده‌بینێت؟‌

20/03/2018

Wednesday‌

  رامیار جمال

زۆرێک ده‌بێژن که‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک داین و له‌ قۆناغێکداین که‌ هه‌مووان باس له‌ مافی مرۆڤ و دیمکراسی ده‌که‌ن، هه‌رچی ده‌می ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر که‌رامه‌ت و شکۆمه‌ندی مرۆڤ ده‌دوێت، وه‌ باس له‌ خه‌بات له‌ پێناوی کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌که‌ن که‌ ئاشتی و ئازادی له‌ خۆ بگرێت و مرۆڤسالاری کولتوری باوی وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک بێت، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مانه‌ وێردی سه‌ر زمان بن و یه‌کانگیر بێت له‌گه‌ڵ گوتاری پاسیفیست و ئایدیالیسته‌کان، وه‌ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که‌ هه‌موو شتێک په‌یوه‌ست به‌ تیۆری لیبرالیسمه‌وه‌ شی ده‌که‌نه‌وه‌. به‌ڵێ، دوونیای خه‌یاڵ و فانتاسیای بیرمه‌ندان شتێک و، واقعی سیاسی دوونیایه‌کی تره‌. با له‌ کرۆکی بابه‌ته‌که‌ دوور نه‌که‌وینه‌وه‌. به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی رۆژئاوا، تورکیا به‌ وڵاتێکی ئه‌وروپا ناوده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێک نه‌خشه‌ی تایبه‌ت به‌ کیشوه‌ری ئه‌وروپا، تورکیا به‌به‌شێک وه‌ وڵاتێکی گرنگی ئه‌م ناوچه‌یه خه‌مڵێنراوه‌، به‌ راده‌یه‌ک که‌ خه‌ڵکانێک به‌باشی ده‌زانن کۆچ بۆ ئه‌و ولاته‌ بکه‌ن ئه‌ویش به‌و بیانووه‌ی که‌ له‌ تورکیا مرۆڤ ئازاده‌ و ده‌ر‌فه‌ت بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی هه‌یه‌ به‌ دیموکراسیه‌کی گه‌شه‌سه‌ندووشه‌وه‌. به‌ڵام له‌ راستیدا، ئه‌م روئیایانه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی فانتاسیای لیبراله‌کان تێناپه‌رێت. دوونیای واقع پێمان ده‌لێت که‌ تورکیا ووڵاتێکه‌ لێوانلێوه‌ له‌ دیکتاتۆری، له‌ لوتکه‌ی فاشیسمدایه‌، وه‌ نه‌ دیموکاراسی و نه‌ پایه‌کانی شوێنه‌واریان له‌م وولاته‌ نییه‌. ئاخر کولتور و مێژوو و ده‌ستوری وولاته‌که‌ دژ به‌ دیموکراسین و مافی مرۆڤن. له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونی کۆماری تورکیاوه‌ -1923- چه‌شنێک له‌ دیموکراسی به‌دیناکرێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت تمییزه‌ برانه‌به‌ر پێکهاته‌و غیره‌ تورک و نه‌ته‌وه‌کانی تر، وه‌ گه‌لی کوردیش به‌تایبه‌تی. سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی نه‌بینرا که‌ پشتیوانی له‌ کورده‌کان له‌و ووڵاته‌ بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌ر سه‌رکرده‌ی تورک نه‌زانێت چۆن کورده‌کان قتڵ و عام بکات و دژ به‌ کورد نه‌بێت نایکه‌ن به‌ سه‌رکرده‌. ئه‌ردۆگان کاتێک هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌لات، سه‌ره‌تا باسی ئازادی و دیموکراسی کرد وه‌ ته‌نانه‌ت مباده‌ره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیشی له‌گه‌ڵ کورده‌کان کرد، به‌ڵام ئامانجی ته‌نها و ته‌نها پته‌وکردنی پێگه‌که‌ی خۆی بوو و ئه‌م به‌ناو سه‌رکرده‌یه‌ هیچی که‌متر نییه‌ له‌ دیکتاتۆره‌کانی وه‌کو هیتله‌رو و مۆسۆلینی و صدام حوسین و سه‌رکرده‌ خوێن مژه‌کانی تری بلۆکی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. ئه‌ردۆگان خه‌ون به‌ گێرانه‌وه‌ی سولتانیه‌تی عوسمانییه‌وه‌ ده‌بینێت، وه‌ هه‌موو شتێک له‌ پێناوی گێرانه‌وه‌ی ئه‌م سوڵتانیه‌ته‌ ده‌کات، ئینجا به‌ کۆمه‌ڵکوژی کورده‌کان بێت یا هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ رێکخراوی تیرۆرستی داعش.هه‌موو ئاکار و کرداره‌کانی تورکیا و دیکتاتۆره‌که‌ی ئاماژه‌ن بۆ خه‌ونی پاوانخوازی ده‌وله‌ته‌که‌ی وه‌ گه‌راندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆره‌ مێژوییه‌که‌ی. به‌ بیانوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان، به‌بیانووی بوونی مۆڵگه‌کانی په‌که‌که‌ بۆردوومان و تۆپبارانی کوردستانی باشور ده‌کات، بالیۆزی رووسیا به‌به‌رچاوی هه‌موو کامێراکانه‌وه‌ له‌ ووڵاته‌که‌ی ده‌کوژێت، ده‌ست تێکه‌ڵ ده‌کات له‌گه‌ڵ ایران و عیراق بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر که‌رکوک ئه‌ویش به‌و هۆکاره‌ که‌ تا ئێستاش چاوی له‌سه‌ر که‌رکوکه‌، - که‌رکووک شارێکی ستراتیژی ئیمراپتۆری عوسمانی بوو- ئه‌مانه‌و چه‌ندین نموونه‌ی تریش ئیسپاتی ده‌که‌ن که‌ ئه‌ردۆگان خه‌ونی پاوانخوازی و گێرانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌یه‌. ئایا ئه‌مریکا و هێزه‌ ئه‌وروپییه‌کان تا چه‌ند و چ راده‌یه‌ک بێده‌نگی له‌ ئاست درنده‌یی و ملهوری تورکیا و ده‌سه‌لاته‌که‌ی هه‌لده‌بژێرێت، داهاتوو وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه‌.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌تۆ تەنها تەماشای ئەو تاقە وێنەیە بکە!...

‌پۆستی سەرۆک کۆمار لە نێوان بەهار و پایزدا!...

‌چۆن هه‌ڵپژاردنێك وكام په‌رله‌مان پێویسته‌؟...

‌رووره‌شی و سه‌رشۆری بۆ دوژمنانی كوردو كوردستان...

‌له‌ گه‌ڵ وراوه‌كانی عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئیخوانچییه‌كان...

‌سه‌رۆك كۆمار پشكی سه‌وزه‌ یان زه‌رده‌؟...

‌كه‌ی به‌رپرسان هێرشه‌كانی توركیا رێسوا ئه‌كه‌ن؟...

‌بۆ عه‌لی قه‌ره‌داغی شیوه‌ن بۆ لیره‌ی توركی ئه‌كات؟...

‌پێشنیاریک بۆ تەڤگەری ئازادیی...

‌باسی‌ كام ئازادی‌ ئه‌كه‌ن؟...

‌لەم هەڵبژاردنەدا ئەمریکا دەیویست شەڕی ئێران بخاتە گۆڕەپانی خۆیەوە!...

‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان!...

په‌ڕه‌یله‌ 10
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك