کوردی           عربی

هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی گه‌ریلاكانی زاپاتیستان‌

24/03/2018

Wednesday‌


له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئارمانج و خه‌باتی ته‌ڤگه‌ری زاپاتیستان ده‌خه‌مه‌ ڕوو، ئارته‌شی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی زاپاتیستانEZLN، چی کاتێک؟  بۆچی ده‌ستی به‌ شه‌ڕی گه‌ریلایی کرد؟
فه‌رمانداری گه‌ریلاکان، (مارکۆس) کێیه‌ و ئامانجی چیه‌؟ تێکۆشانی ئازادی گه‌ریلاکان له‌ چیاکانی باکوری مه‌کسیک، له‌ چ ئاستێکه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ چ ئاسنێک؟

ئه‌زلین، ئارته‌شی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی زاپاتیستان، ناوی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی شۆڕشگێڕه‌، ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوه‌، له‌ ڕێبه‌ری شۆڕشی مه‌کسیک (ئه‌میلیانۆ زاپاتا)ه‌وه‌ هاتووه‌، که‌ خۆی وه‌کو میراتگری بیردۆزی زاپاتا ده‌بینێ، هه‌روه‌ها به‌ دژه‌ ئیمپریالیست ده‌ناسرێت، ئه‌و خاکه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژین، تا ئاستێک به‌ سیسته‌مێکی خۆبه‌رێوه‌به‌ری له‌سه‌ری ده‌ژین، له‌ ژێر دروشمی (خاک و گه‌ل، گه‌ل فه‌رمان ده‌کات، حکومه‌ت پێک دێنێت) خه‌بات ده‌که‌ن، گرنگترین دروشمیش لای ئه‌وان (ئیدی به‌سه‌) یان (ئازادی و دیموکراسی)یه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی و پشتگیری بۆخیان وه‌ده‌ست بخه‌ن، ئه‌نته‌رنێت و ته‌کنه‌لۆژیا به‌کارده‌هێنن، زاپاتیسته‌کان له‌ دژی گڵۆبالیزم و لیبڕالیزمن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وایه‌ ئه‌و دوو ڕامانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نهێنی کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ گوندنشینانی ناوچه‌که‌ ده‌کات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو له‌ ساڵی 1982 دا، گروپێکی گه‌ریلاییان پێکهێنا و ناوی ڕێکخستنه‌که‌یان به‌ EZLN جاڕدا.
له‌ ناو ئه‌و گروپه‌دا (سوپ کۆماندان مارکۆس) هه‌یه‌، وه‌ زیاتر له‌ 10 ساڵ ئاماده‌کاری و خۆڕێکخستن کردن ده‌ستیان به‌ شه‌ڕی چه‌کداری کرد، له‌ ساڵی 1994 به‌ دواوه‌ به‌ پراکتیک ده‌ستیان به‌ خه‌بات کرد و له‌ هه‌رێمه‌که‌ی خۆیان گه‌لێک شاره‌وانیان ئازاد کرد و خستیانه‌ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه‌، زۆرینه‌ی گه‌ریلاکانی ئه‌م ڕێکخسته‌ له‌ خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌ پێک دێن و له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌ش گه‌لێک پشتگیری و هاوکاری ده‌کرێن، هه‌روه‌ها له‌ ڕێوه‌به‌ری و ڕیزه‌ سه‌ربازییه‌کان 30% ژنان جێی خۆیان ده‌گرن و خه‌بات ده‌که‌ن.
له‌ ناو ئه‌و گه‌ریلایانه‌دا ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووان زیاتر باس ده‌کرێت و له‌ مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تیدا ناسراوه‌ (گه‌ریلا مارکۆس)ه‌.
ده‌رباره‌ی ژیانی ناوبراو، زانیاری زۆر زۆر که‌مه‌، به‌ڵام ئه‌و شۆڕشگێڕێکی چیاکانی باکوری مه‌کسیکه‌ و ڕێبه‌ری ئارته‌شی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی زاپاتیستانه‌، خۆی ده‌لێت (مارکۆس) ناوی ئه‌و هاورێیه‌مه‌ که‌ له‌ لایه‌ن عه‌سکه‌ره‌کانه‌وه‌ کوژرا، ئێستا ئه‌و ناوی ده‌له‌گه‌ی ژماره‌ سفر به‌کار ئه‌هێنێت، به‌ پێی کۆمه‌لێک سه‌رچاوه‌، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ (ڕه‌فایل سپاستیان گولیان) وه‌ له‌ ساڵی 1957 له‌ دایک بووه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆی به‌ ئیسراره‌وه‌ ده‌لێت که‌ من ئه‌و که‌سه‌ نیم، به‌ڵکو من له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کۆچبه‌ری ئیسپانیام،، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ گه‌ریلایه‌تی بکه‌م، له‌ زانکۆی مه‌تره‌پۆلیکی ئیسپانی له‌ به‌شی پڕۆفیسۆری ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فه‌ خوێندوومه‌.
گه‌ریلا مارکۆس، له‌ ساڵی 1984 هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی له‌ دارستانه‌کان ده‌ژین و هه‌تا ئێستا ڕووپۆشه‌که‌ی له‌سه‌ر ڕووی لانه‌بردووه‌، له‌ 12 ساڵیه‌وه‌ هه‌تا ئێستا کتێبی(دونکوشوت) که‌ نوسه‌ره‌که‌ی (سه‌رڤانتس)ه‌، له‌ لایه‌تی و هه‌میشه‌ له‌ نزیکی خۆی دایده‌نات و له‌گه‌ڵ ئه‌و کتێبه‌دا ده‌ژی.
گه‌ریلا مارکۆس له‌ دوای ساڵانی 1992 به‌ سه‌دان نوسین و نامیلکه‌ و 30 کتێبی نوسیوه‌، واتا نوسه‌ری 30 کتێبه‌.
له‌ مێژوودا بۆ جاری یه‌که‌م له‌ مانگی ئازاری 2001 دا وه‌کو شه‌رڤانێکی دژی ڕێوه‌به‌ری حکومه‌ت چووه‌ په‌رله‌مان و له‌وێ قسه‌ی کرد.
جل و به‌رگی مارکۆس زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ و به‌ لای زۆر که‌سه‌وه‌ سه‌یره‌، له‌ هه‌ر ده‌ستێکیدا کاتژمێرێک هه‌یه‌، هه‌میشه‌ ڕووی خۆی پۆشیوه‌ و شه‌بقه‌یه‌کی له‌سه‌ره‌، لایتێک و بێته‌ل(لاسلکی) پێیه‌.
گه‌ریلا مارکۆس له‌ باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه‌ ده‌لێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ شوێنێکی بێ کاره‌با ده‌ژین، پێویستمان به‌ لایته‌، له‌ ڕێگه‌ی بێته‌له‌کانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم قسه‌ ده‌که‌م و ده‌که‌ومه‌ په‌یوه‌ندیه‌وه‌، هه‌رکاتێک تووشی کێشه‌یه‌ک ده‌بم، خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و بێته‌لانه‌وه‌ فریام ده‌که‌ون، هه‌ر به‌ هۆی ئه‌و بێته‌لانه‌شه‌وه‌ زۆر جار دوژمن زانیاریمان لێ ده‌دزێت، له‌ باره‌ی شه‌بقه‌که‌شه‌وه‌، من له‌ هه‌ژده‌ ساڵیه‌وه‌ به‌کاری ده‌هێنم، زۆر جار ده‌پرسن که‌ بۆچی دوو کاتژمێر به‌کار ده‌هێنم؟
که‌ هاتمه‌ دارستان، سه‌عاتێکم خسته‌ ده‌ستێکم
کاتێکیش ئاگربه‌ستمان کرد سه‌عاته‌که‌ی ترم خسته‌ ده‌ستم
هه‌ر کاتێک هه‌ردوو کاتژمێره‌که‌ یه‌ک کات نیشان بدات، ئه‌وه‌ به‌و واتایه‌ دێت که‌ ته‌ڤگه‌ری گه‌ریلاکانی زاپاتیستان كۆتایی دێت.
له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت: له‌ ساڵی 1983 خۆم و یازده‌ هاورێم هاتووین و له‌ پێناو ئازادیدا تێده‌کۆشین.
کتێب و نوسینه‌کانی گه‌ریلا مارکۆس، به‌ڵگه‌یه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بزانین ئه‌و که‌سێکی فه‌لسه‌فی و خاوه‌ن دونیابینیه‌کی گه‌وره‌یه‌، هه‌روه‌ها زۆر بیرده‌کاته‌وه‌ و له‌ گفتوگۆدا سه‌رنجی هه‌موان ڕاده‌کێشێت، له‌ نوسینکدا ده‌ڵێت: من زۆر به‌په‌له‌ ده‌نوسم، چونکه‌ هه‌ر ساتێکی من له‌وانه‌یه‌ دوا سات بێت.
ده‌زگای هه‌واڵگری (سی ئای ئه‌ی) (CIA) بۆ ناوزڕاندنی گه‌ریلا مارکۆس، نوسراوێکیان بڵاو کرده‌وه‌ و گوتیان مارکۆس (گه‌ی)ه‌.
مارکۆس له‌ وه‌ڵامدا گوتبووی:
به‌لێ ڕاسته‌
من له‌ سانفرانسیسکۆ گه‌یم
له‌ باشوری ئه‌فریقیا که‌سێکی ڕه‌شم
له‌ ئه‌وروپا که‌سێکی ئاسیاییم
له‌ ئیسپانیا ئه‌نارشیست
له‌ ئیسڕائیل فه‌ڵه‌ستینیم
له‌ ئه‌ڵمانیا یه‌هودیم
من ئه‌و قوتابیه‌م که‌ خوێندنه‌کانم ناکه‌م
گه‌ریلا مارکۆس هه‌میشه‌ به‌ خۆی ده‌لێت (هاوکاری فه‌رمانده‌)، کاتێک لێی ده‌پرسن بۆچی وا ده‌لێی؟ تۆ فه‌رمان له‌ کێ وه‌رده‌گریت له‌ کاتێکدا خۆت فه‌رمانده‌ی؟
له‌ وه‌ڵامدا ده‌لێت: ئه‌رنه‌ستۆ چێ گیڤارا
مارکۆس له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌لێت: ئێمه‌ تێده‌کۆشین، به‌ڵام نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک وه‌کو ئێمه‌ بێت، به‌ڵکو زه‌وی بۆ هه‌موو جۆره‌کانه‌ و مافی هه‌موانه‌ به‌ به‌خته‌وه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی بژین.


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌تۆ تەنها تەماشای ئەو تاقە وێنەیە بکە!...

‌پۆستی سەرۆک کۆمار لە نێوان بەهار و پایزدا!...

‌چۆن هه‌ڵپژاردنێك وكام په‌رله‌مان پێویسته‌؟...

‌رووره‌شی و سه‌رشۆری بۆ دوژمنانی كوردو كوردستان...

‌له‌ گه‌ڵ وراوه‌كانی عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئیخوانچییه‌كان...

‌سه‌رۆك كۆمار پشكی سه‌وزه‌ یان زه‌رده‌؟...

‌كه‌ی به‌رپرسان هێرشه‌كانی توركیا رێسوا ئه‌كه‌ن؟...

‌بۆ عه‌لی قه‌ره‌داغی شیوه‌ن بۆ لیره‌ی توركی ئه‌كات؟...

‌پێشنیاریک بۆ تەڤگەری ئازادیی...

‌باسی‌ كام ئازادی‌ ئه‌كه‌ن؟...

‌لەم هەڵبژاردنەدا ئەمریکا دەیویست شەڕی ئێران بخاتە گۆڕەپانی خۆیەوە!...

‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان!...

په‌ڕه‌یله‌ 10
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك