کوردی           عربی

ده‌نگدانه‌، ده‌نگدانه‌‌

05/05/2018

Wednesday‌

قادر حاجی‌ محه‌مه‌د

له‌ ڕۆژی‌ 12/5/2018 ده‌نگدانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ده‌نگ ده‌ده‌یت یان ده‌نگ ناده‌یت، ئازادیی، مافی‌ خۆمانه‌ و به‌ ئیراده‌ی‌ خۆمانه‌، وه‌لێ چۆن ده‌نگ بده‌ین باشه‌؟ ده‌نگ بده‌ به‌و که‌س و لیستانه‌ی‌ خاوه‌ن پرۆژه‌ی‌ چاره‌سه‌ریی نوێ و خاوه‌ن فیکر و ئایدۆلۆژیا و ستراتیژی‌ جێگیرن، خاوه‌ن هێڵی‌ تایبه‌ت و ڕێباز و فه‌لسه‌فه‌ی‌ پێشکه‌وتن و پێکه‌وه‌ژیان و نوێخوازیین.
که‌ ڕۆیشتی‌ ده‌نگ بده‌ به‌وانه‌ی‌ گۆڕانكاری له‌ سیستمی‌ سیاسی‌ و ئابوری‌ له‌بیرناکه‌ن، به‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ مرۆڤی‌ دابڕاو له‌ سروشت ئاشت ده‌که‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ سروشت بمانکه‌نه‌وه‌ به‌ یه‌ک به‌ش، ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی‌ له‌ مێژووی‌ مرۆڤایه‌تی‌ قوڵ بوونه‌ته‌وه‌ و پشت به‌ گه‌لی‌ خۆمان ده‌به‌ستن، ده‌نگ بده‌ن به‌و لیسته‌ی‌ که‌ به‌ جدی‌ ده‌یانه‌وێت، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ و پێکهاته‌کانی‌ وڵات برایه‌تی‌ دروست بکه‌نه‌وه‌.
بۆئه‌وه‌ی‌ پێکه‌وه‌ وڵات ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه‌، ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی‌ ڕێز له‌ جیاوازییه‌کانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌گرن، ڕێگه‌ نه‌ده‌ین شه‌ڕ دروست ببێت، زهنییه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستیی‌ بۆ هه‌تا هه‌تا له‌گۆڕ بنێین، ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی‌ واتای‌ ژیان ده‌زانن، به‌وانه‌ی‌ تێده‌کۆشن مرۆڤ مرۆڤی‌ تر نه‌چه‌وسێنێته‌وه‌، ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی‌ گوێ له‌ خه‌ڵک ده‌گرن، پیاوی‌ هیچ ده‌وڵه‌ت و لایه‌ک نابن، له‌سه‌ر پێی‌ خۆیان ده‌وه‌ستن، ده‌نگ بده‌ن به‌ وانه‌ی‌ بێ ئیراده‌مان ناکه‌ن، ئازادییخوازن، سیستمی‌ نوێ و دیموکراتی‌ و کێشه‌ی‌ ژن و ژینگه‌ له‌پێش ده‌گرن.
ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی‌ هه‌موو شتێکیان نه‌کردوه‌ته‌ پاره‌ و گیرفان و من من و تۆ تۆ ناکه‌ن، درۆ ناکه‌ن، ڕێز له‌ ماندووبوون و شه‌هید و ڕه‌نج و زه‌حمه‌تی‌ گه‌ل ده‌گرن، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی‌ مێژوو ڕه‌شن، حورمه‌ت له‌ سه‌روه‌رییه‌کانی‌ گه‌ل ناگرن و بازاڕیان قۆرخ کردوه‌ بۆ خۆیان، ڕێز له‌ خاک و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ و زمان و چین و توێژه‌کانی‌ کۆمه‌ڵگه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ناگرن، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی‌ که‌ هه‌رگیز له‌ هه‌گبه‌یاندا نیه‌تی‌ گۆڕانکاریی نییه‌.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی‌ ئایین ده‌که‌ن به‌ سیاسه‌ت و وه‌سیله‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی‌ به‌ڵێنه‌کانی‌ خۆیان له‌بیر ده‌که‌ن، سزایان بده‌ن، نه‌ک ئیراده‌ت لاواز بکه‌ن، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ وانه‌ی‌ هه‌موو جوانییه‌کانی‌ مرۆڤایه‌تیت له‌به‌رچاو ده‌خه‌ن، ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ییمان ناپارێزن، بڕ و بیانوو دێننه‌وه‌ بۆ سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌کانیان.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ خێڵ، به‌ بنه‌ماڵه‌، به‌ دیکتاتۆر، به‌ نه‌زان و کۆنه‌خوازان، ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وانه‌ی‌ حزبیان له‌ سروشتی‌ خزمه‌ت بۆ گه‌ل گۆڕیوه‌ و کردوویانه‌ به‌ حزبی‌ کۆکردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ و پول و گه‌وره‌بوون، هه‌موو پیرۆزییه‌کانیان ناشرین و لێ نامۆ کردووین.
بۆیه‌ ده‌ڵێم هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن بزانن ده‌نگ به‌ کێ ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ جارێکی‌ تر کڵاوتان له‌سه‌ر نه‌نێن.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌3ی ئاب خاڵی وەچەرخان لە عەقڵی تاكی كورد...

‌ئه‌رته‌شی ئازاد یان ئه‌رته‌شی تیرۆریست؟...

‌تا بەرەو بەرزی چیاكان دەرۆین دیمەنی سروشت جوانتر دەنوێنن...

‌دوو هه‌ڵوێست یه‌ك ئامانج...

‌هێرش و دەستدرێژی ڕێژیمی تورکیا و ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین و باکووری سوور...

‌ئه‌مریکا بۆ بێده‌نگه...

‌گه‌ل له‌ باشووری كوردستان مێژوو ده‌نوسێته‌وه‌...

‌پیلانی مەترسیدارتر بەپێشەنگی پارتی بەڕێوەیە...

‌پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 9ی ئۆکتۆبەر و سەرلەنوێ شێوەدانەوە بە خۆرهەڵاتی ن...

‌شرۆڤه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چونی ریفراندۆم!...

‌31 ئاب 1996 خیانەتى نەتەوەیی و نیشتیمانى بوو ...

‌كه‌جه‌كه‌:ئیتر توركیا ئه‌و هێزه‌ نییه‌ كه‌ هه‌رچییه‌كی بیه‌وێت بۆی بچێ...

په‌ڕه‌یله‌ 6
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك