کوردی           عربی

به‌لاغی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌

27/05/2018

Friday‌



رۆژی ٢٥ی ئایار ٢٠١٨ له‌شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆکانی گشتی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی و ئه‌ندامانی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی جڤاتی‌ گشی‌، دیوانی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی به‌رێوه‌چووه‌، سه‌ره‌تای‌ کۆبوونه‌وه‌ به‌خوله‌کێک وه‌ستان بۆشه‌هیدانی رێگای ئازادیی کوردستان ده‌ستیپیکرد، دواتر رۆژه‌ڤی کۆبوونه‌وه‌ دیاریکرا که‌ بریتی بوون له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی سیاسی عیراق و باشوری کوردستان و ره‌وشی رێکخستن و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی هه‌رێمه‌کان تایبه‌ت به‌ ئاکام و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٢ی ئایار که‌ له‌وباره‌وه‌ گفتۆگۆی چڕوپڕ به‌رێوه‌ چوو، به‌شێکی تری کۆبوونه‌وه‌ ته‌رخانکرا بۆ ره‌خنه‌و ره‌خنه‌دان پلاننامه‌ بۆ داهاتوو. تایبه‌ت به‌ره‌وشی سیاسی ئه‌وه‌ ده‌رکه‌وت که‌به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی هێزه‌ جیهانی و هه‌رێمییه‌کان راگرتنی هاوسه‌نگی هێز و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌ناوچه‌که‌ به‌گشتی و عێراق و باشوری کوردستان به‌تایبه‌تی رێگره‌ له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ بۆ کێشه‌ به‌یه‌کداچوه‌کانی گه‌لانی ناوچه‌که‌ هه‌روه‌ها رووداو‌و پێشهاته‌ سیاسیه‌کان له‌ عیراق و وڵاتانی ده‌ورو به‌ر راسته‌وخۆ کاریگه‌رده‌بن له‌سه‌ر یه‌کتری، دووده‌‌وڵه‌تی تورکیاو ئێران به‌ئاشکرا له‌روی سه‌ربازی و سیاسی یه‌وه‌ ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه‌ کاروباری ناوه‌خۆی عیراق و باشوری کوردستان بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری بۆسه‌رده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد، داگیرکردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای داگیرکه‌ری تورکیاو روداوه‌کانی ١٦ ئۆکتۆبه‌ر که‌ بووه‌ هۆی‌ له‌ده‌ستدانی به‌شێکی زۆری خاکی باشوری کوردستان به‌روونی ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنن که‌ کۆسپی سه‌ره‌کی له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌رنه‌بوونی کێشه‌کان ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌رو ستاتۆپارێزه‌کانی ناوچه‌که‌ و هێزه‌ وابه‌سته‌کانیانن.
 له‌لایه‌کی دییه‌وه‌ عه‌قڵیه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی مه‌زهه‌بگه‌را له‌به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌ شکستی هێناوه‌و ناتوانێت به‌شێوازی باوی خۆی به‌رده‌وام بێت ئه‌و رێژه‌ که‌مه‌ی به‌شدار بوونی هاوڵاتیان له‌ پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی ١٢ی ئایار ئه‌و راستیه‌ی نیشاندا که‌گه‌ل چه‌نده‌ بێهیواو بێ باوه‌ڕه‌ به‌و هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌، ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌‌و ده‌رفه‌تێکی باشترو فراوانی دروستکردووه‌ بۆهێزه‌ دیموکراته‌کان و ئازادی خوازان و به‌تایبه‌ت بۆهێڵی تێکۆشانی ته‌ڤگه‌ری ئازدی که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبوڵکردن و پێشخستنی سیاسیه‌تی دیموکراتی تێکۆشان به‌رێوه‌ده‌بات، وه‌له‌به‌رامبه‌ر پاراستی ده‌سکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و پاراستنی گه‌ل له‌ کۆمه‌ڵکوژی و به‌ قوربانی بوون بریاری به‌ببنه‌ما گرتنی هێڵی سێیه‌م له‌ سیاستدا و دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌ره‌ شه‌ڕخوازه‌کان ده‌که‌ینه‌ بنه‌مای تێکۆشان. له‌ چوارچێوه‌ی باشوری کوردستانیش بۆتێپه‌راندنی ئه‌و دۆخه‌ کائیوس و بێمتمانه‌ییه‌ که‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسیه‌کان له‌لایه‌ک و کۆمه‌ڵگادا له‌لایه‌کی‌ تر دروست بووه‌ پێمان وایه‌ ته‌نیا رێگه‌ هاتنه‌ لای یه‌کتری و یه‌کتر قبوڵکردن و پێشخستنی چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی و دیموکراتیانه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌به‌ره‌یه‌کی فراوانی دیموکراتی و نه‌ته‌وه‌یی وده‌ست به‌رداربوونه‌ له‌ ئه‌جندای ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر.  
 له‌ ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ ته‌رخان کرابوو بۆ بابه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ تایبه‌تی‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ له‌سه‌ر کرا. ته‌رخانکرا بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی دارایی وراپۆرتی هه‌رێمه‌کان که‌به‌شی زۆری تایبه‌ت بوو به‌ چۆنیه‌تی به‌ریوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایارو دیاری کردنی که‌م وکوریه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌کان، له‌ راپۆرته‌کاندا ئه‌وه‌ده‌رکه‌وت ئه‌ونجامانه‌ی که‌راگه‌یه‌نراون له‌لایه‌ن کۆمسێۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستکاری کراون و دوورن له‌راستی ده‌نگه‌کانی کاندیده‌کانی ئێمه‌ به‌تایبه‌ت له‌ دهۆک و که‌رکوک زۆر به‌ به‌رنامه‌ ده‌نگی لیستی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌رۆکی لیسته‌کانی ئه‌و دووپارێزگایه‌ سوتێنراون. به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش له‌ هه‌مووجێگاکان ده‌ستوه‌ردان له‌ده‌نگه‌کانداکراوه‌ به‌قازانجی هێزه‌ ده‌سسه‌ڵاتداره‌کان له‌و روانگه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر کۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌خه‌ینه‌روو که‌ بروای ته‌واومان هه‌یه‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌سیستماتیکیانه‌ ساخته‌کاری تێداکراوه‌ ئه‌گه‌ر چی به‌شێوازێکی مۆدێرن و ئه‌لیکترۆنی به‌ڕێوه‌ چووه‌ که‌ڕه‌نگه‌ له‌زۆر وولاتی ناوچه‌که‌و جیهان نموونه‌ی ئه‌وه‌ تاقی نه‌کرابێته‌وه‌و هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بۆکرا که‌ ڕێگری ده‌کات له‌ڕیژه‌یه‌کی زۆری ساخته‌کاری و هه‌ردوای چه‌ند کاتژمێرێک ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و که‌متر له‌ 48 کاتژمێر، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆرترین ساخته‌کاری تێداکرا، به‌شێوازێک که‌ دوای نزیکه‌ی 7 ڕۆژ هێشتاش کۆمیسیۆن جورئه‌تی نه‌ده‌کرد ئه‌نجامی کۆتایی ڕابگه‌یه‌نێت، دیاره‌ هه‌رکه‌س ده‌زانێت له‌ وڵاتێکدا که‌ زهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری به‌جۆرێک بێت که‌پاوانخوازی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا گرتبێت‌و له‌هیچ شوینێکدا داد په‌روه‌ری نه‌بێت‌، له‌شوێنێکدا دیموکراتی نه‌بێت و تاکی کۆمه‌ڵگه‌ بێ ئیراده‌‌بکرێت و له‌هه‌موو مافه‌کانی بێبه‌ش بکرێت، له‌وولاتێکدا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی به‌شێوه‌یه‌ک بێت چه‌ندین هێزی ناوچه‌یی و هه‌رێمی کاریگه‌ریان له‌سه‌رسیسته‌می حکومڕانی هه‌بێت و چه‌مکی سیاسه‌ت نه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ی له‌گه‌لانی خۆی وه‌رناگرێت، به‌ڵکو مه‌حکومی سیاسه‌ت و بڕیاره‌ ده‌ره‌کییه‌کان بێت، ناکرێت بڵێین هه‌ڵبژاردنی یاسایی و دادوه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ناشکرێت به‌و شێوه‌فراوانه‌ ساخته‌کاری بکرێت و دوای تۆمارکردنی هه‌زاران سکاڵاو داوای یاسایی هێشتاش حساب بۆ داخوازی ئه‌و لایه‌نانه‌ نه‌کرێت که‌ناڕازین به‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ‌و پێداگرێ بکرێت له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ ساختانه‌‌. ئێستا عێراق سه‌رله‌نوێ پێویستی به‌ بنیاتنانه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویستی به‌پێشخستنی زهنیه‌تی دیموکراتی و به‌ده‌زگابوون و کارکردنه‌ به‌پێی پێوانه‌ ‌یاسایی و دیموکراتییه‌کان‌، بۆیه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌لایه‌نی یاسایی و دادپه‌روه‌ری و دیموکراتیه‌وه‌ له‌ژێر پرسیاردایه‌و قبوڵکردنی ده‌بێته‌ په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش له‌مێژووی هه‌ڵبژاردنی عێراق و باشوری کوردستاندا.
ئێمه‌ وه‌ک ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان پێمان وایه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ ئاشکرا کراون ده‌نگی حه‌قیقی خه‌ڵکی ده‌نگده‌رنین و‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌.
له‌ کۆبونه‌وه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرایه‌وه‌ که‌ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیارن له‌و ساخته‌کاریانه‌ی کراون و ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و ساخته‌کاریانه‌ بکرێن‌و ئه‌نجامه‌کانی‌ ئاشکرابکرێن و بکه‌رانی سزا بدرێن. ئه‌گه‌ریش کۆمیسیۆن توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ دادگای فیدراڵی موداخه‌له‌ بکات، یان له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ‌سه‌ره‌ڕاست بکرێنه‌وه‌،‌ هه‌روه‌ها پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له‌به‌ره‌یه‌کی فراواندا بۆ گرتنه‌به‌ری شێوازی مه‌ده‌نیانه‌ به‌شداری بکه‌ن له‌ داکۆکیکردن له‌ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌کانیان، چونکه‌ بێده‌نگ بوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ بێ ده‌نگ بوونه‌ له‌به‌رامبه‌ر ‌ده‌سه‌ڵاتێکی ساخته‌کارو گه‌نده‌ڵ و خۆسه‌پێن، هه‌روه‌ها سه‌رگرتنی ئه‌و ساخته‌کارییه‌ په‌یامێکه‌ بۆ کۆمه‌ڵگه‌و پیلانێکی ترسناکه‌ که‌ ئیتر حساب بۆ ده‌نگی که‌س ناکه‌ین. بۆیه‌ ده‌بێت چه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات به‌دوای ڕێگای ساخته‌کاریدابگه‌ڕێت ده‌یان هێنده‌ ئیراده‌ی تاکی کۆمه‌ڵگه‌ به‌هێزبکرێت بۆ ڕێگریکردن له‌ساخته‌کاریه‌کان. ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ که‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ هێزه‌ ده‌ره‌کیه‌کان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان راسته‌وخۆ هه‌بووه‌ بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، ‌بۆیه‌ ده‌بێت گه‌له‌که‌مان له‌ئاستی ئه‌وه‌دا هۆشیاربێت و خاوه‌نداری له‌مافی خۆیان بکه‌ن‌و به‌هه‌موو توانامانه‌وه‌ تێکۆشان بکه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانمان، بۆ داکۆکیکردن له‌ ئازادیه‌کانمان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیشیانه‌وه‌.
وێرای‌ هه‌موو ساخته‌کاریه‌کان ئیراده‌ی‌ گه‌ل سه‌رکه‌وتووه‌‌و سه‌رده‌که‌وێت، بۆیه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ئیراده‌یه‌ سوپاسی سه‌رجه‌م هاولاتیانی باشوری کوردستان و عێراق ده‌که‌ین که‌ له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداریان کردو ده‌نگی خۆیان به‌کارهێنا بۆسه‌رخستن وپێشخستنی دیموکراسی و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری. ئه‌و ره‌نج و تێکۆشانه‌ی‌ گه‌ل به‌و ساخته‌کاریه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ناشێوێت و له‌به‌ین نابرێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی تێکده‌چێت خه‌ونی گه‌نده‌ڵکار و ساخته‌کارانی ده‌نگی گه‌له‌.  
له‌به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌سه‌ر ناوی هاوسه‌رۆکاته‌تی و ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی سوپاسی چاودێره‌ خۆنه‌ویست ودڵسۆزه‌کان و هه‌موو ده‌نگده‌رانی ئازادو وڵاتپارێزان و دۆستان و هه‌ڤاڵان ده‌که‌ین که‌ له‌ کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ماندو نه‌ناسانه‌و سه‌فه‌ربه‌ریانه‌ به‌ده‌رفه‌تێکی‌ زۆر که‌م به‌شێوه‌یه‌کی رێکخستنی به‌دیداری سه‌دان و هه‌زاران هاوڵاتی دڵسۆزی تینو به‌ ژیانێکی ئازاد گه‌یشتن و په‌یامی سه‌رکه‌وتن و سه‌رله‌نوی هیوایان به‌یه‌کتر به‌خشی یه‌وه‌ ئه‌وه‌ش بۆئێمه‌ ده‌سکه‌وتی هه‌ره‌ به‌نرخ و به‌هاداره‌ که‌ له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌ده‌ست هاتووه‌. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پیرۆزبایی له‌کاندیده‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ ده‌کات و پشتگیر و پشتیوانیان ده‌بێت بۆ نوێنه‌رایه‌تییه‌کی راسته‌قینه‌ و داکۆکیکار له‌ ماف و ئازادیه‌کانی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای باشوری کوردستان.
  

ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی
 ٢٦/ئایاری/٢٠١٨


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك