کوردی           عربی

به‌ تێکۆشانی گه‌لان داگیرکاری‌ له‌ كوردستان كۆتایی دێت‌

02/06/2018

Friday‌



له‌ سه‌ره‌تادا هه‌ر چه‌شنه‌ داگیرکاری‌ که‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورک چ له‌ بواری‌ کولتووری‌، ئابووری‌، کۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ناسنامه‌ییدا به‌سه‌ر گه‌لانی‌ رۆژهه‌ڵانی‌ ناوه‌ڕاست به‌ تایبه‌ت گه‌لی‌ کورد ده‌یسه‌پێنێت‌و ئێستاش به‌ داگیرکردنی‌ باشووری‌ کوردستان‌و هێرش کردنه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ برادۆست و به‌تایبه‌ت گوندی‌ به‌رمیزه ئیدانه‌‌و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین.
سه‌ده‌ی‌ 21 سه‌ده‌ی‌ ئازادیی گه‌لان‌و ده‌رخستنی‌ ئیراده‌ی‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌‌و پێکهاته‌کان، بێگومان یه‌ک له‌و گه‌لانه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا به‌ درێژایی‌ مێژوو بۆ وه‌رگرتنی‌ ناسنامه‌ی‌ خۆی‌ رووبه‌ڕووی‌ هێرش‌و سیاسه‌تی‌ چه‌وسانه‌وه‌‌و له‌ناوبردن هاتووه‌ گه‌لی‌ کورده‌، ئه‌مرۆش ئه‌رکی‌ جێبه‌جێکردنی‌ ئه‌و پێناسه‌یه‌ی‌ سه‌ده‌ی‌ بیست‌و یه‌که‌، واته‌ سه‌ده‌ی‌ ئازادیی گه‌لانی‌ گرتۆته‌ ئه‌ستۆی‌.
به‌درێژایی‌ تێکۆشانی‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌که‌، ده‌وڵه‌تی‌ داگیرکه‌ری‌ تورک‌و چه‌ته‌ ره‌شبینه‌کانی‌ له‌ به‌رامبه‌ر بیرۆکه‌ی‌ ئازادیخوازی‌‌و یه‌کێتی‌ گه‌لان‌و دیموکراتیزه‌کردنی‌ ناوچه‌که‌ کۆسپیان ناوه‌ته‌وه ‌‌و له‌ هه‌رچه‌شنه‌ سیاسه‌تێکی‌ ناڕاست، گێره‌شێوێنی‌‌و به‌لاڕێدابردنی‌ سیاسه‌تی‌ راستی‌ گه‌لان له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌ستی‌ نه‌پاراستو‌وه‌. ئه‌مڕۆش گه‌لان به‌ پێشه‌نگایه‌تی‌ گه‌لی‌ کورد له‌ هه‌رچوارلای كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ رۆژئاوای‌ کوردستان بونه‌ به‌ خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی‌ سیاسی‌‌و له‌ ئاستی‌ نێونه‌ته‌وه‌ییشدا پێناسه‌یه‌ک بۆ ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ کراوه‌. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی‌ داگیره‌که‌ری‌ تورک به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر عه‌فرین جارێکی‌ تر رووی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ ده‌رخست‌و هه‌موو دونیاش هه‌ستیان به‌وه‌ کرد ئه‌وه‌ی‌ که‌ چه‌ته‌ ره‌شبینه‌کان ده‌بوژێنێته‌وه‌ ‌‌و درێژه‌ به‌ سیاسه‌تی‌ له‌ناوبردنی‌ گه‌لی‌ کورد‌و گه‌لان ده‌دات ئه‌ردۆغان‌و هاوکاره‌کانیه‌تی‌. 
بێگومان ئێستاش ده‌وڵه‌تی تورك به‌ مه‌به‌ستی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی‌ گه‌لی‌ کورد‌و شکاندنی‌ ئیراده‌ی‌ ئازدیی گه‌لانی ناوچه‌كه‌‌، له‌ هه‌مووشیان گرنتر گۆڕینی‌ دیزاینی دیمۆگرافیای‌ ناوچه‌که‌یه‌‌و به‌ره‌و فاشیزمبونێکی‌ مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، هه‌ر له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی‌ تا گه‌یشتن به‌ ئامانجی‌ داگیرکاری‌ عه‌فرین‌و پیلانی‌ سه‌ر شه‌نگال‌و وێرانکاریه‌کانی‌ باکووری‌ كوردستان و ئێستاش هانتیان بۆ ناوچه‌ی برادۆست...هتد سیاسه‌ته‌ فاشیزم‌و داگیرکاریه‌کانی‌ ئه‌ردۆغان‌و چه‌ته‌کانی‌ ئه‌ردۆغان‌ بوون. 
به‌ مانای‌ راسته‌قینه‌ی‌ وشه‌ داگیرکاریه‌کی‌ مه‌ترسیدار‌و چه‌په‌ڵ له‌سه‌ر باشووری‌ کوردستان ده‌ستی‌ پێکردووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌م هێرشه‌ داگیرکاریه‌دا ئه‌مڕۆش کۆکردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵکی‌ گوندی‌ به‌رمیزه‌ که‌ دیاره‌ ناچاری‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان کراون له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نه‌وه‌‌ و رازاندنه‌وی‌ سفره‌ی‌ خوان بۆیان، ده‌یه‌وێت داگیرکاری‌‌و تاڵانکاریه‌کانی‌ خۆی‌ له‌ ناوچه‌که‌ ره‌وا نیشان بدات. له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك به‌رپرس باس له‌وه‌ده‌كه‌ن گوایه‌ خه‌ڵكی به‌رمیزه‌ بۆ خۆیان بانگهێشتی هێزی داگیركه‌ری توركیایان كردوه‌، له‌ كاتێكدا گه‌له‌كه‌مان‌ به‌ساڵانه‌ له‌ پێناو پاراستنی بستێك خاك دا به‌هه‌زاران قوربانی داوه‌، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیدارتره‌ كه‌ده‌خوازرێت داگیركاریی و په‌لكێشكردنی دوژمنان بخرێته‌ ئه‌ستۆی گه‌له‌وه‌.
ئه‌وه‌ی‌ هه‌ره‌ سه‌ر‌نجڕاکێش له‌م قۆناخه‌دا ئه‌‌وه‌یه‌ که‌ بێده‌نگی‌ عێراق به‌رانبه‌ر به‌م سنوور به‌زانده‌ و بنپێكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان که‌سایه‌تیه‌ خاوه‌ن کاریگه‌ریه‌کان زلهێزانی‌ جیهان‌و سیاسه‌تمه‌داران، که‌ ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ک دێته‌ مانای‌ ره‌وا نیشاندانی‌ ئه‌م داگیرکاریه‌، كه‌ویژدانی‌، مرۆیی‌‌و مێژوویی‌ نزیک بابه‌ته‌که‌ نابنه‌وه‌‌و هێشتا له‌ خه‌وی‌ غه‌فڵه‌ت خیانه‌ت نه‌زانبون‌و بن ده‌ستبوون خۆیان رزگار نه‌کردوه‌‌و رانه‌چڵه‌کاون. هه‌ر که‌س هه‌ر لایه‌ن‌و هێزیک پێویسته‌ ئه‌وه‌ باش بزانێت نه‌ قۆناغی‌ سیاسی‌ نه‌ ره‌وشی‌ گه‌لان به‌ تایبه‌ت گه‌لی‌ کورد ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ قبووڵ ناکه‌ن‌و هه‌ر چه‌شنه‌ بێده‌نگیه‌کیش به‌ واتای‌ پاڵدان‌و یارمه‌تیدانی‌ ئه‌و داگیرکاریه‌ پێناسه‌ ده‌کرێت. 
وه‌ک ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی‌ کوردستان، بانگ له‌ هه‌ر که‌س‌و لایه‌ن‌و رێکخراوێکی‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست‌و مرۆڤ دۆست‌و کورد په‌روه‌ر ده‌که‌ین به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ مێژوویه‌ بێ ده‌نگ نه‌مێنن‌و به‌ یه‌ک ده‌نگیو یه‌ک هه‌ڵوێستیه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌حشیگه‌ریه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورک‌ له‌ ناوچه‌که‌دا بێ ده‌نگ نه‌مێنن‌و به‌یه‌ک ده‌نگی‌‌و یه‌ک هه‌ڵوێستی‌ وه‌ڵامێکی‌ شیاو به‌و داگیرکاریه‌ بده‌نه‌وه‌. باهه‌موومان به‌ به‌هێزکردنی‌ تێکۆشان‌و یه‌كده‌نگیمان رووبه‌ڕووی‌ ئه‌و داگیرکاریه‌ بوه‌ستینه‌وه‌.

 
ده‌سته‌ی‌ هاوسه‌رۆکایه‌تی‌
ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی‌ کوردستان
02/06/2018


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك