کوردی           عربی

منبیج، کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆچی؟ ئامانج و پلانەکانی تورکیا چین؟‌

06/06/2018

Friday‌

بۆتان گەرمیانی


سەبارەت بە سەرەتای ڕۆشتنی هێزە کوردییەکان بۆ منبیج دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکی ساڵی ٢٠١٦، لە چوارچێوەی ستراتژیی گشتیی یەپەگە، بۆ شەڕی دژی تیرۆر، کە لەلایەن ئەنجومەنی سەربازیی منبیجەوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)بانگهێشت کران، بۆ ئەوەی شارەکە لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگاربکەن، لە سەر بنەمای ئەو بانگەوازییە، هێزەکانی یەپەگە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ڕێککەوتن و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی منبیجیان لە ڕۆژی ١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦دا دەستپێکرد، دوای نزیکی ۷۲ ڕۆژ لە بەرخۆدانییەکی بێ وێنە، لە ئەنجامدا سەرکەوتن بەدەستهات و تیرۆریستەکان لە شارەکە و بەشێکی زۆری گوندەکانی دەوروبەری منبیج پاک کرانەوە، بەرخۆدان تا ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠١٦ بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامیی هەبوو، پاش ئەوەی منبیج ڕزگارکرا، ئارامی و ئاسایش گەڕاوە بۆ ناوچەکە، هێزەکانی یەپەگە لە ڕۆژی ١٦ی مانگی ١١ی ٢٠١٦دا کۆنتڕۆڵی شارەکەی رادەستی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج کرد و کشانەوە، بۆ ئەوەش ڕاگەیەندراوی فەرمیمان بڵاوکردەوە و کشانەوەی هێزەکانیان لە منبیج ڕاگەیاند، هەروەها مەراسیمی سەربازیی ڕادەستکردنی منبیج بە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەکاندا پەخش کرا، بەڵام لەسەر داوای ئەنجومەنی سەربازیی منبیج ژمارەیەک لە فەرماندەکانی یەپەگە وەک ڕاوێژکار لە منبیج مانەوە، ئەو گروپە کاری پەروەردەکردن و راوێژدان بە ئەنجومەنی سەربازیی منبیجیان لەئەستۆ گرت، ئەوەش لە ژێر چاودێڕیی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، ئێستا پاش دوو ساڵ ئەنجومەنی سەربازیی منبیج گەیشتووەتە ئاستێک کە دەتوانێت خۆی بەرێوەببات و پەروەردەبکات، بۆیە لە ڕۆژی٥ی مانگی ٦ی ئەمساڵ، فەرماندەیی گشتیی یەپەگە بڕیاری کشانەوەی گروپە ڕاوێژکارەکانی لە منبیج دەرکردووە، هاوکات هەمان ڕۆژ لە شاری واشنتۆن_ی پایتەختی ئەمریکا، کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ بەڕێوەچوو، کە مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەربارەی منبیج بوو، لەو کۆبوونەوەدا چاوشئۆغلو چەند داواکارییەکی ئاراستەی ئەمریکا کردووە، کە سەرەکیترین_یان ئەمانەن

۱ـ لە ماوەی ٦۰ ڕۆژدا هیچ هێزێکی کوردی لە منبج نەمێنێت و بەهاوبەشی ئەمریکا ئەنجومەنێکی بەڕێوەبردنی سڤیل لە منبج ئاوابکەن لە ژێر چاودێری هەردوولا، لەژێر ناوی(نه‌خشه‌ رێگای منبج)،کە لە ڕاستیدا نەخشە ڕێگای داگیرکارییە، کە بە وتەی چاوشئۆغلۆ ئەگەر ئەم پیلانە بچێتە بواری پراکتیکییەوە بە تەنها لە منبیج نامێنێتەوە و بەڵکو بۆ تەواوی ئەو ناوچانەیە، کە لە ژێر کاریگەری و بەڕێوەبەری هێزە کوردییەکانن، لەلایەکی تریشەوە ئامانجی تورکیا لەم داوایە بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ ئەمریکا، چوونکە لە ئێستادا تورکیا لەهەوڵی دەستخستنی سەرکەوتنێکی وەهمین بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە ناوخۆییەکانی حکومەتی ئاکەپە، ئەمەش تەنها لەسەر دەستی ئەمریکا دەبێت.

۲ـ داوایان کردووە ئەمریکا فڕۆکەی f35 ڕادەستی تورکیا بکات، کە لە ماوەی ڕابردوو_شدا تورکیا هەمان داخوازی لە ئەمریکا هەبووە.

۳ـ ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن بە تورکیا.

هەڵوێستی ‌ئەمریکا چیبووە؟ یان چی دەبێت؟ ئێوارەی هەمان ڕۆژ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەسەر زاری مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەیاننامەیەکی نووسراوی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی قەسەدە لەدژی چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو:" ئێمە سەربەرزین بەوەی کە لەگەڵ ئەوانەدا کار دەکەین، کە سوریا لە چەتەکانی داعش پاکدەکەنەوە، بەو ئامانجەی دواڕۆژێکی باش بۆ سورییەکان دامەزرێنن، ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە، کە هەموو خەڵکی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە عەرەب، کورد، مەسیحی و تورکمانەوە، دەبنە خاوەن وتەی خۆیان، بۆ ئەوەی دواڕۆژی سوریا لەچوارچێوەی پرۆسەی سیاسییدا دیاریبکەن".

لەلایەکی تریشەوە هیچ کاتێک مومکین نییە دۆستایەتی ئەمریکا و تورکیا وەکوو پێشووتر بەهێزببێتەوە، سیاسەت و کردەوەکانی ئەردۆغان_یش هۆکارێکی سەرەکین، لە ئێستادا ئەمریکا دەخوازێت لە ناوچەکەدا تورکیا بێ تەرەف بکات، بەڵام دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ پەیوەندییە ئابوری و ستراتیژییەکانی  لەگەڵ ڕوسیادا بەهێزتر دەکات نمونەش( پلانی ڕوسیا بۆ دانانی ناوەندی سەنترالی ئەتۆمی لە تورکیا و سەفەقەی ڕۆکێتی دژە فڕینی s400ی ڕوسی و کردنەوەی ڕێگای بۆری غاز لە ڕوسیاوە بۆ دەریای ڕەش و تا دەریای سپی و هتد...، بۆیە تورکیا ناتوانێت بەئاسانی و بەم خێراییە دەسبەرداری ڕوسیاببێت، بۆیە هەر بەڵێ-کردنێک لەلایەن ئەمریکاوە، لەسەر حسابی تەنازولی تورکیا دەبێت.

ئامانجی تورکیا لە کۆنترۆڵکردنی منبیج  بۆچی؟ و تا چ ئاستێک گرنگە بۆی؟
 
 ئامانجی تورکیا لە کۆنترۆڵکردنی منبیج، جیاواز لە فراوانکردنی دەسەڵات و داگیرکارییەکانی خۆی و لاوازکردنی کاریگەری هێزە کوردییەکان، ڕێگای نێوان حەلەب و ڕۆژهەڵاتی فورات کۆنترۆڵ دەکات کە خەتێکی زۆر ستراتیژی و گرنگە، بۆچی؟ چونکە حەلەب بە جزیرە_وە گرێ دەدات و حەلەب دەربازدەکات و دەچێتە بابێ و منبج تا قەرەقۆزاخ لەسەر چەمی فورات و هەتا کۆبانێ_ش، داواتریش تەواوی کانتۆنی جزیرە تا باشوری کوردستان.


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌ڕاستینەی ئیسلام لە دیدی ئۆجالان...

‌نێچیرڤان بارزانی ڕاستدەکات هەموو شتێ خەتای پەکەکەیە.!...

‌هاتنی تورکیا بۆ قه‌ندیل خیانه‌تیک به‌تامی31ئاب...

‌داپڵۆساندنی کۆمه‌ڵگه‌... له‌ که‌سایه‌تی گه‌نجدا...

‌ئەوکاتەی شۆڕش دەبێتە پارە!...

‌هەڵوێستەیەک لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان...

‌مێژوو جارێکیتر مەیلی خۆ دوبارەکردنەوەی هەیە!...

‌عەفرین لەنێوان پشتگیری و دژایەتیدا...

‌گەنجان و حیزب...

‌بۆچی لەم کاتەدا ڕیفراندۆم؟ ...

‌گۆڕینی ڕۆژەڤ "بابه‌ت"...

‌ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر؛ ئیدی بەسە بۆ کوشتن و توندوتیژی لەسەر ژنان...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك