کوردی           عربی

ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران، وه‌ڵامه‌ بۆ ساخته‌كارییه‌كانی هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان‌

09/06/2018

Friday‌



دیاره‌ هه‌لبژاردن وه‌ك پرۆسه‌یه‌یكی دیموكراتی له‌زۆرێك له‌ووڵاتانی دنیا ئامڕازی یه‌كلاكه‌ردنه‌وه‌ی هێزو پێگه‌ی زۆرێك له‌ حزب و لایه‌نه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌، به‌ڵام له‌كوێدا پێگه‌ی دیموكراتی لاوازبێت و گه‌نده‌ڵی ده‌ستی گه‌شتبێته‌ ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له‌وێدا ناكرێت بڵێین ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌دیموكراتی به‌ڕێوه‌ چووه‌، له‌و شوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نادیموكرات و نادادپه‌روه‌ر كۆنترۆڵی ته‌واوی جومگه‌كانی كردبێت‌ توانیوێتی ده‌ست وه‌ربداته‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانیشی به‌سوودی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌، دیاره‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌ك له‌و جێگایانه‌ن كه‌ گه‌نده‌ڵی ده‌ستی گه‌شتۆته‌ هه‌موو شوێنێكی ئیداره‌كردن و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن ئه‌یانه‌وێت سود له‌و پێگه‌یه‌ی خۆیان وه‌رگرن بۆ هێشته‌نه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌به‌ شێوازێكی مۆدێرن و سیسته‌میكی ئه‌له‌كترۆنی پێشكه‌وتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و جاره‌ گه‌لێك ڕێكار گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ڕێگرتن له‌ساخته‌كاریی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12 / 5 / 2018 ئاشكرابوو هه‌رزوو ده‌ركه‌وت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ‌هه‌ندێ شوێن به‌شێوازی كۆن ‌و له‌هه‌ندێ شوێنیش زۆر به‌شیوه‌یه‌كی سیستماتیكانه‌و له‌ڕێگه‌ی ئامڕازه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ساخته‌كارییه‌كی زۆر كراوه‌، بۆیه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی زۆرێك له‌لایه‌نه‌كان به‌رزبۆوه‌و هه‌ڵوێستیان نیشان داوگه‌لیك ڕێكار گیرایه‌به‌ر، سكاڵاكانیان گه‌یانده‌ كۆمیسیاران و داخوازی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان كرد، ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ تاكوئاستی نێو ده‌وڵه‌تی ڕۆیشت، چه‌ند جارێك ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیان بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدا، ئێمه‌ش وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌لگه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ چه‌ند كاندیدێكمان به‌شداریان له‌و پرۆسه‌یه‌دا كرد، به‌ڵام ده‌ركه‌وت زۆر كار له‌سه‌ر سوتاندنی ده‌نگی كاندیده‌كانی ئێمه‌ كراوه‌، له‌كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیدا هه‌ڵوێستی خۆمان نیشانداو ئه‌و ئه‌نجامه‌مان قبوڵ نه‌كرد، ئیدانه‌ی ئه‌و ساخته‌كارینه‌مان كردوو دزینی ده‌نگی خه‌ڵك به‌گه‌نده‌ڵییه‌كی تری هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان وه‌سف كرد، ئاشكرامان كرد به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ ووڵاتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ڕیگه‌ی هه‌ندێ هێزی ناوخۆی عێراق و باشووری كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌. 
دواجار ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق له‌ڕۆژی 6/ 6 /2018 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست قبوڵ كرد و فه‌رزیان كرد به‌سه‌ر كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌دوور خستنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و سزای  كۆمیسیارانی دا، ئێمه‌ وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌و هێزانه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌گرێت و پێشمان وایه‌ فشاری ناڕه‌زایی ئه‌توانێت ئاڕاسته‌ی بڕیاره‌كان بگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌بێت كه‌شێكی ئازاد فه‌راهه‌م بكرێت و دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له‌بن چاودێری وردی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ بچێت، ده‌بێت هه‌ركه‌س بزانێت هه‌رئه‌و هێزانه‌ی توانیان ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ بكه‌ن ڕه‌نگه‌ جارێكی تریش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن بۆئه‌وه‌ی یاری به‌ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێمان وایه‌ له‌ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ناڕاست ده‌بێت سزای گرانی هه‌موو ئه‌وانه‌بدرێت كه‌به‌شدارن له‌و ساخته‌كاریانه‌دا تاكو ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌دوورخسته‌نه‌وه‌یان له‌پرۆسه‌ی سیاسی ولانی كه‌م مافی ئه‌وه‌یان پێ نه‌درێت به‌شداری ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێن. 


ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن
9 / 6 / 2018   ‌


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك