کوردی           عربی

له‌پێشوازی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌دا بانگه‌وازی له‌ته‌واوی موسوڵمانان و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین هه‌ڵوێست وه‌رگرن به‌رامبه‌ر داگیركاری توركیا‌

14/06/2018

Tuesday‌




به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی موسوڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌تیش موسوڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین وه‌ك سروشتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه‌بۆ برایه‌تی ته‌واوی گه‌لانه‌ هه‌رئاواش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ببێته‌ ڕۆژی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان و وه‌لانانی ناكۆكییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و شه‌ڕو ئاڵۆزیانه‌ی كه‌هه‌ندێ كه‌س و گروپ له‌ژێر ناوی پیرۆزی ئیسلامدا تێرنابن له‌خوێن ڕشتن و ده‌‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی خۆیان بسه‌پێنن، بۆئه‌وه‌ش بوونه‌ته‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزیشدا ده‌سبه‌رداری پیلانه‌ شه‌ڕه‌نگێزیه‌كانیان نه‌بوون، به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌كه‌ی ئاردۆغان و ئاكه‌په‌.
 له‌پێشوازی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌دا بانگه‌وازی له‌ته‌واوی موسوڵمانان و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین هه‌ڵوێست وه‌رگرن به‌رامبه‌ر داگیركاری ئاكه‌په‌ بۆ سه‌رگه‌لی ئێمه‌ی موسڵمان كه‌ڕۆژانه‌ په‌ره‌ به‌داگیركاری ده‌دات له‌باشووری كوردستان و ده‌ستیان سووره‌ به‌خوێنی ده‌یان و سه‌دان له‌خه‌ڵكی گه‌له‌كه‌مان و وێرانكاری چه‌ندین گوند و بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ‌سه‌ر ئاشتی ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بێ ده‌نگ نه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و داگیركارییه‌ و هه‌ر پاساوێك قابیلی قبوڵ كردن نیه‌ بۆ داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا.
هه‌رلێره‌وه‌ داوا له‌ ڕیژێمی ئێران ده‌كه‌ین بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین حسێن په‌ناهی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌بڕیاره‌ له‌سێداره‌دانی له‌دوای ته‌واو بوونی مانگی ڕه‌مه‌زان جێبه‌جێ بكرێت، كه‌ئێستا خانه‌واده‌كه‌ی نه‌ك چاوه‌ڕوانی جه‌ژن كردن به‌ڵكوله‌چاوه‌ڕوانی له‌سێداره‌دانی حسێن په‌ناهین.
له‌كۆتاییدا جارێكی تر جه‌ژن له‌هه‌موولایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین.


ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
30 ــ ڕه‌مه‌زانی 1439 كۆچی به‌رامبه‌ر
14 ــ 6 ــ 2018 ی میلادی


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌لە ساڵرۆژى تیرۆرکردنیان، نمایشکردنى فلمى ساکینە جانسز قەدەخە دەکرێت!...

‌ساڵی 2018 ساڵێکی پڕ لە قەیران و نائومێدی بوو بۆ باشوری کوردستان...

‌باوکی محمد عبداللە هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆچی دواییکرد...

‌بوش پاڵه‌وان و حاجییه‌ یان تاوانباری جه‌نگه‌؟...

‌ دیاریکردنی دوو پۆستی باڵا بۆ یه‌ک حزب مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌...

‌لێدوانی نوێنه‌ری توركیا له‌ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان پێشێلی سه‌روه‌ری ...

‌رونکردنەوەیەک لە تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان-ەوە...

‌باهه‌موومان خاوه‌ن له‌شه‌هیده‌كانمان ده‌ركه‌وین...

‌بەلاغی کۆتایی کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك