کوردی           عربی

بڕیاریی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، بڕیارێكی درووسته‌

24/06/2018

Wednesday‌

بڕیاره‌كانیی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بڕیارێكی گرنگه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانه‌ وده‌بێت جێبه‌جێ بكریت، له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌12 / 5 / 2018 هه‌ڵبژاردن له‌عێراق به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌ڕاییه‌كان ده‌ركه‌وت ساخته‌كارییه‌كی زۆر له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێ هێزو لایه‌نه‌وه‌ شه‌پۆلێكی ناڕاه‌زایی به‌دوای خۆیدا هێناو ته‌ڤگه‌ری ئازادیی-ش هه‌ڵوێستی خۆی نیشانداو ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ناڕاست زانی و داخوازی ئه‌وه‌مان كرد سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌، چه‌ند هه‌ڵوێست هه‌بوو بۆ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌وه‌نده‌ش ڕێگری هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێستانه‌، به‌ڵام ئه‌نجام له‌21 ی حوزه‌یران( دادگای باڵای فیدراڵی عێراق)  ده‌ستووری بوونی ماده‌كانی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد، كه‌پێشتر په‌رله‌مانی عێراق له‌6/6 په‌سه‌ندی كردبوو، به‌وكاره‌ش هه‌م لایه‌نه‌كانی تاوانبار به‌ساخته‌كاری بێ ڕۆڵكرد و هه‌میش ئه‌و لایه‌نانه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ یان دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد بێ ده‌نگ كرد.

 لامان وایه‌ ده‌ستوه‌ردانی حزبی به‌تایبه‌تی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ئۆرگانه‌ سه‌ربه‌خۆكان و به‌تایبه‌تیش له‌كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژارد و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن سوكایه‌تی كردنه‌ به‌پرۆسه‌ی دیموكراتی و پێشێلكردنی سه‌ره‌تایی ترین مافی خه‌ڵك كه‌ ده‌نگێتی، پێویسته‌ بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌ به‌رو بێ لایه‌نانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و ڕێگه‌نه‌درێت جارێكی تر ده‌ستی حزبی تیایدا باڵاده‌ست بێت، هه‌ر هێزو لایه‌نێكیش پشكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت له‌و ساخته‌كاریانه‌دا پێویسته‌ به‌پێی یاسا سزا بدرێت.




ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان

2018 / 6 / 23

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك