کوردی           عربی

هاتنی تورکیا بۆ قه‌ندیل خیانه‌تیک به‌تامی31ئاب‌

27/06/2018

Wednesday‌


جیهاد جۆڵا


)خیانه‌ت) ئاسانترین و پڕده‌سکه‌وترین هه‌نگاو له‌کایه‌ی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازیدا، به‌ڵام شه‌رمه‌زانه‌ترین و ئابڕوو به‌رانه‌ترین هه‌نگاوه‌ به‌داخه‌وه‌ کورد هه‌میشه‌ له‌ناوخۆیدا له‌مجۆره‌ هه‌نگاوانه‌ی‌ زۆره‌ چ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ سه‌ربازی‌ یان سیاسیه‌وه‌ بێت، نموونه‌ی‌ هێزه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی‌ هه‌رێم به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌.
 جووت حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار(پارتی و یه‌کێتی)له‌ ئیفلاسی سیاسییان و نه‌مانی ئامانج و ڕوئیایه‌کی ڕوون بۆ داهاتووی خۆیان و گه‌ل و داڕمانی گشت ئه‌و بنه‌ما و به‌ڵێن و گوتارانه‌ی که‌ له‌ڕابردوودا گه‌لیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردوه‌ گه‌یشتوون به‌بنبه‌ست، په‌نایانبردۆته‌ به‌رخوڵقاندنی کاره‌سات بۆ گه‌لی کورد بۆ په‌رده‌پۆشکردنی شکسته‌کانیان، لاوازبوونی هه‌ریه‌ک له‌م دوو حیزبه‌ له‌به‌رامبه‌ردا مانای به‌هێزبوونی ئه‌و ڕێکخراو و لایه‌نه‌سیاسیانه‌یه‌ که‌ بڕوایه‌ن به‌مه‌ده‌نی‌ و دیموکراتی‌ هه‌یه‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌یه‌ به‌ره‌و له‌ناوچوون و پوکانه‌وه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌م کاتانه‌دا  خیانه‌ت و جاشایه‌تی به‌فریادره‌سی خۆیان ئه‌زانن و له‌ جێگای ئه‌وه‌ی چاکسازی له‌ خۆیاندابکه‌ن به‌ خیانه‌تێک ئه‌وه‌ به‌هێزیه‌ی لای گه‌ل و ڕێکخراو و سیاسیه‌  مه‌ده‌نیه‌کان دروستبووه‌ له‌نێوی‌ ئه‌بن، 31ئاب سه‌ره‌تایه‌کی دیارو به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونی ئه‌م حاڵتانه‌یه‌، له‌ کاتێکدا پارتی له‌ شکستی گه‌وره‌دابوو له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ سوپای عێراقی هێناو بۆ  گیانی گه‌له‌که‌ی به‌تێڕوانینی‌ خۆی سه‌روه‌ری تۆمارکرد و توانی جاریکیتر بێته‌وه‌ ساحه‌ی سیاسی، هه‌تاکو ئێستاش زۆرینه‌ی‌ پارتی‌ و لایه‌نگرانی‌ 31ئاب به‌ڕۆژی‌ هه‌ستانه‌وه‌ی‌ پارتی‌ و سه‌ره‌ری‌ ئه‌زنن. ڕیفراندۆمیشی به‌هه‌مانشێوه‌ لای‌ پارتی به‌ خاڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هێزی خۆی ئه‌زانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست بۆ ده‌نگی ناڕازی ناوخۆو کاردانه‌وه‌ی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی‌ و دواجار هه‌ڵسوکه‌وتکردنی وه‌ک بابه‌تێکی که‌سی و خۆ له‌ گره‌ونانی نادروستی گه‌لی باشور له‌گه‌ڵ خراپترین دۆخ له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووکرایه‌وه‌، گه‌رچی کێبڕکێکردنی ئه‌م جاره‌یان جیاوازو ناهاوسنگبوو، هه‌ر ئه‌م ناهاوسه‌نگیه‌ یه‌کێتی به‌ره‌و هه‌ڵوێستێکی دووفاقیانه‌ بردوو پێوابوو به‌سه‌رکه‌وتنی ڕیفراندۆم و گه‌یشتنی پارتی به‌ ئامانجی دیاریکراو شه‌ریکه‌ سیاسیه‌که‌ی له‌ ده‌ستده‌دات و خۆشی له‌ناو بازنه‌یه‌کی بچوک و لاواز ده‌مێنێته‌وه‌و بۆ دووباره‌ هاوتابوونی‌ هێزی خۆی له‌گه‌ڵ  شه‌ریکه‌ سیاسیه‌که‌ی به‌خیانه‌ت به‌رامبه‌ر گه‌ل وه‌ک تاکه‌بژارده‌ هه‌ڵبژاردو گه‌ل و سه‌روه‌ری و شکۆی گه‌لی له‌پێناو هاوتابوون له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌ سیاسیه‌که‌ی فیداکرد، ئیستاش پارتی خۆی له‌ گۆشه‌یه‌ک ته‌ریکدا ده‌بینێت و هێنانی تورکیا به‌تاکه‌ بژارده‌ ده‌بینێت له‌ پێناو دووباره‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی و به‌وهیوایه‌ی به‌ تامی 31ئاب سه‌رکه‌وتن تۆمار بکات، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی حکومه‌ته‌که‌یه‌وه‌ داوای چۆڵکردنی قه‌ندیل له‌ په‌که‌که‌ ده‌کات له‌ کاتێکدا باش ئه‌زانێت په‌که‌که‌ بۆمانه‌وه‌ی له‌ قه‌ندیل ڕووخسه‌تی لێیان نه‌خواستوه‌ ناشخوازێ، له‌ کاتێکدا واوێناده‌کرێت که‌یه‌کێتی‌ نیشتیمانی‌ پشتیوانی‌ قه‌ندیل و بزاڤی‌ کوردی‌ له‌ باکور و خۆرئاواده‌کات، به‌ڵام  له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا یه‌کێتی‌ وه‌ک شه‌ریک و برابه‌شی‌ پارتی‌ شه‌ریکه‌ له‌و خیانه‌ت و چاوساخیه‌ی‌ بۆ تورکیا له‌ناو خاکی‌ هه‌رێم ده‌کرێت.   ئه‌وه‌ی‌ ئاشاکراو به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ له‌ ئه‌بده‌یتکردنه‌وه‌ی‌ خۆیان به‌ڤێرژنی خیانه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن و به‌رده‌وام هه‌وڵی‌ بێئومێدکردنی‌ کورد ئه‌ده‌ن له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی‌ کوردستان، له‌ باشور ئیرده‌ی‌ گه‌ل  له‌ رێگه‌ی‌ ته‌زویره‌وه‌ خیانه‌تی‌ لێده‌کرێت، خه‌نده‌ق به‌ڕووی‌ خۆرئاوادا لێده‌درێت و بۆ باکوریش چاوساخی‌ بۆداگیرکه‌رو دووژمن دژیان ده‌کرێت؟ ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ خیانه‌ت و جاشایه‌تی بۆته‌ کلتور لای ئه‌م جووت حیزبه‌ و کلتوریش به‌سات و ساڵێک دروستنه‌بووه‌ تاوه‌کو به‌ سات و ساڵێک نه‌مێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ کورد و باشوری کوردستان هه‌رگیز به‌موتربه‌کردنی ئه‌م دوو هێزه‌ ڕزگاریان نابێت له‌ کاتێکدا هه‌موو ئه‌و خیانه‌تانه‌ له‌ بنکه‌وه‌ بوون نه‌ک لق و پۆپه‌کان، به‌ڵکو پێویسته‌ ئه‌م درخته‌ بێبه‌رانه‌ له‌ ڕیشه‌وه‌ هه‌ڵبکه‌نرێن و له‌جێگه‌یان دره‌ختێکی نیشتمان به‌رهه‌مدار به‌ ده‌ستی گه‌ل بنێژرێ، که‌ له‌نه‌مامگه‌ی تورانیه‌ت و عوسمانلیه‌وه‌ نه‌هێنرابێ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی هیچ عه‌مامه‌له‌سه‌رێک نه‌بێت و به‌یعه‌تی به‌هیچ ئیمامێک نه‌دابێت، درختێکی نیشتمانی خاوه‌نه‌که‌ی گه‌ل بێت و به‌رهه‌مه‌که‌ی بۆ گه‌ل بێت.




چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌ڕاستینەی ئیسلام لە دیدی ئۆجالان...

‌نێچیرڤان بارزانی ڕاستدەکات هەموو شتێ خەتای پەکەکەیە.!...

‌منبیج، کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆچی؟ ئامانج و پلانەکانی تورکیا چین؟...

‌داپڵۆساندنی کۆمه‌ڵگه‌... له‌ که‌سایه‌تی گه‌نجدا...

‌ئەوکاتەی شۆڕش دەبێتە پارە!...

‌هەڵوێستەیەک لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان...

‌مێژوو جارێکیتر مەیلی خۆ دوبارەکردنەوەی هەیە!...

‌عەفرین لەنێوان پشتگیری و دژایەتیدا...

‌گەنجان و حیزب...

‌بۆچی لەم کاتەدا ڕیفراندۆم؟ ...

‌گۆڕینی ڕۆژەڤ "بابه‌ت"...

‌ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر؛ ئیدی بەسە بۆ کوشتن و توندوتیژی لەسەر ژنان...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك