کوردی           عربی

ئه‌نجامنامه‌ی‌ کۆبوه‌نه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادیی‌

04/07/2018

Friday‌



ده‌سته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تمان  له‌ به‌رورای‌ 1 / 7 / 2018 دا کۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا، کۆبونه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ هاوسه‌رۆکان‌و ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ جڤاتی‌ گشتی‌، ئامه‌ده‌بونی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی‌ پاکی‌ شه‌هیدان ده‌ستی‌ پێکرد، له‌ کۆبونه‌وه‌دا رۆژه‌ڤه‌کانی‌ سیاسی‌، کۆمه‌ڵایه‌تی‌ رێکخستنی‌ به‌ گشتی‌ بارودۆخی‌ که‌ ژیان ده‌بێت ده‌ستنیشان کران‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ به‌رفراوانیان بۆ کرا.
له‌ کۆبونه‌وه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر سیاسه‌ت‌و کۆنسێپتی‌ که‌ له‌ سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و هه‌رێمی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ تایبه‌تی‌ ده‌ستنیشانی‌ ئه‌وه‌ کرا که‌ ئه‌نجامی‌ شه‌ڕی‌ جیهانی‌ سێیه‌م که‌ ده‌ستی‌ پێکردبوو له‌ ئێستادا له‌ ناوچه‌که‌ ‌و به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ئێراق قوڵتر ده‌بێته‌وه‌. به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌وه‌ هه‌ر هێز‌و لایه‌نێک له‌ هه‌وڵی‌ به‌جێکردنی‌ سیاسه‌تی‌ خۆی‌ دایه‌، ته‌واوی‌ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ش به‌  ده‌ست‌و پێشه‌نگایه‌تی‌ ده‌وڵه‌تی‌ فاشیستی‌ تورک‌و به‌ هاوکاری‌ هه‌ندێک هێزی‌ به‌کرێگیراو بۆ له‌ ناوبردنی‌ هێڵی‌ کوردی‌ ئازاد‌و خاوه‌ن ئیراده‌ هه‌ر ده‌چێت چڕتر ده‌بێته‌وه‌. 
له‌ کۆبونه‌وه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ ئێراق که‌ تا ئێستا کۆمسیۆنی‌ باڵا پێی‌ گه‌یشتووه‌ به‌ تایبه‌تی‌ به‌ گرنگ بینرا که‌ ده‌نگه‌کان هه‌ژمار بکرێته‌وه‌ تاکو هه‌ر لایه‌نێکی‌ سیاسی‌ له‌ هه‌رێم‌و ئێراقدا بتوانن نوێنه‌رایه‌تیه‌کی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ری‌ خۆیان بکه‌ن. هه‌روه‌ها هێرش‌و داگیرکاری‌‌و سنوربه‌زاندنه‌کانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورک بۆسه‌ر ئێراق‌و داگیرکاری‌ باشوری‌ کوردستان که‌ به‌ هاوکاری‌ هه‌ندێک هێز‌و بێ ده‌نگی‌ زۆربه‌ری‌ لایه‌نه‌کان که‌ تائێستا به‌رده‌وامه‌ شه‌رمه‌زار کرا، له‌ کاتێکدا که‌ به‌ هه‌موو پێوانێکی‌ قانونی‌، سیاسی‌، نه‌ته‌وه‌یی‌‌و کۆمه‌ڵایه‌تیش هێرش‌و داگیرکاریه‌کانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورک له‌ هیچ شوێنێک ره‌وایه‌تی‌ نییه‌‌و ئامانجی‌ پارچه‌کردن‌و سنوربه‌زاندنی‌ ئێراق‌و داگیرکاری‌ گشتی‌ باشوری‌ کوردستانه‌.   هه‌روه‌ها به‌ گرنگ بینرا که‌ بۆ رای‌ گشتی‌ روون بکرێته‌وه‌ که‌ هێرش ‌و داگیرکاریه‌کانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورکیا به‌ مانای‌ به‌هێزی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نایه‌ت، به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م هێرشانه‌ به‌شێکی‌ گرنگی‌ بۆ په‌رده‌پۆشکردنی‌ شکسته‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانی‌ تورکیا‌و حکومه‌تی‌ ئاکه‌په‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی‌ گه‌لی‌ کورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ باکوری‌ کوردستان‌و تورکیا‌و تێپه‌راندنی‌ به‌ندی‌  % 10 ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ لایه‌نه‌ هه‌ده‌په‌ وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی‌ گه‌وره‌‌و مێژووی‌ لێکدرایه‌وه‌، وێرای‌ هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵکوژی‌‌و ره‌شبگیریه‌ی‌ که‌ ده‌وڵه‌تی‌ فاشیستی‌ تورک له‌سه‌ر باکوری‌ کوردستان به‌رێوه‌ی‌ بردوو ده‌بات. هه‌ر له‌ کۆبونه‌دا ره‌وش‌و بارودۆخی‌ رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای‌ کوردستان ئێران‌و سوریا به‌ تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی‌ کۆنسێپتی‌ که‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت رۆڵی‌ هه‌ردو ده‌وڵه‌ت نرخاندنی‌ له‌سه‌ر کرا. به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ره‌وش‌و بارودۆخی‌ ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان کرا که‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئێران به‌م شێوه‌یه‌ ناتوانێت گه‌ل بێ ده‌نگ بکات‌و به‌رده‌وامی‌ به‌ مانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بدات وه‌ تاکه‌ چاره‌سه‌ریش به‌رێوه‌بردنی‌ سیاسه‌ت‌و هه‌وڵدان بۆ به‌جێکردنی‌ سیسته‌مێکی‌ دیموکراسیه‌. 
 له‌ بواری‌ کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ به‌رفراوان کرا‌و ده‌ستنیشانی‌ ئه‌وه‌ کرا که‌ له‌ رۆژانه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ کوشتن‌و خۆکوشتنی‌ ژنان، گه‌نجان، کاسبکاران هتد بگره‌ تا ده‌گات به‌ بارودۆخی‌ ئابوری‌ خه‌ڵک‌و ئه‌و زیانه‌ گه‌ورانه‌ی‌ که‌ به‌ جوتیاران، ئاژه‌ڵداران‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی‌ کۆمه‌ڵگه‌ ده‌که‌وێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داڕمان‌و بێ چاره‌بوونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی‌ باشوری‌ کوردستان، له‌ لایه‌کی‌ تریشه‌وه‌ دروستکردنی‌ هه‌موو ئه‌و بارودۆخه‌ بۆ یه‌کێک له‌ یاریه‌کانی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ به‌مه‌ خه‌ڵک بێ ئاگا بهێڵێت له‌ بارودۆخه‌ مه‌ترسیداره‌کانی‌ سیاسی‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و داگیرکاریه‌ی‌ که‌ ئێستا ده‌وڵه‌تی‌ فاشیستی‌ تورک به‌رێوه‌ی‌ ده‌بات، بۆیه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان کرا هه‌موو ئه‌و چالاکیانه‌ی‌ که‌ له‌م دواییانه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێستی‌ ئه‌نجام دران گرنگه‌‌و پێویسته‌ ئه‌و چالاکیانه‌ بگه‌یه‌نرێنه‌ ئاستێکی‌ بڵندتر‌و داواش له‌ هه‌موو هێز‌و لایه‌ن‌و رێکخرا‌و، که‌سایه‌تی‌‌و ته‌واوی‌ خه‌ڵک کرا که‌ به‌شداری‌ به‌رفرانتر له‌م چالاکیانه‌دا بکه‌ن. 
له‌ به‌شێکی‌ تری‌ کۆبونه‌وه‌دا نرخاندنی‌ به‌رفراوان له‌سه‌ر بارودۆخی‌ رێکخستن کراو بۆ به‌ره‌‌و پێشبردن‌و فراوانکردنی‌ رێکخستنه‌کان‌و بڵند کردنی‌ ئاستی‌ چالاکیه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر داگیرکاریی‌، ره‌وش‌و بارودۆخی‌ خراپی‌ خه‌ڵک، له‌ کوشتن‌و خۆکوشتنه‌کانی‌ ژنان‌و گه‌نجان، ئابوری‌‌و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاریه‌کان هتد گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر کراو پلانسازی‌ بۆ دانرا. 
له‌ کۆتایی‌ کۆبونه‌وه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ داهاتوی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان کراو بڕیاردرا که‌ به‌هه‌موو هه‌رێمه‌کان‌و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانمان کارو خه‌بات به‌رده‌وام بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستاندا‌و راوه‌سته‌ی‌ گرنگ له‌سه‌ر بارودۆخی‌ رێکخستنمان بکه‌ین.


ده‌سته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌
ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی‌ کوردستان
04/07/2018


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك