کوردی           عربی

داواكارین له‌ كۆمیسیۆن سه‌ربه‌خۆیانه‌ بڕیار بده‌ن و نه‌كه‌ونه‌ ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات و پارتی سیاسیه‌وه‌‌

07/07/2018

Friday‌



به‌ڕێزان
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه‌ له‌ به‌رواری 17-10-2014 دامه‌زراو و یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست، هه‌ر له‌ پاش كۆنگره‌ له‌ ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ دۆسیه‌ی خۆتۆمار كردن و داخوازی مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد، به‌ڵام چوار ساڵ تێپه‌ڕیوه‌ تا ئێستا به‌ بێ هه‌بوونی هیچ كێشه‌ و كه‌موكورتیه‌كی یاسایی یان سیاسی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه‌ نه‌ به‌ به‌ڵێ و نه‌ش به‌ نه‌خێر، ئه‌مه‌ش به‌ پێی یاسای پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، پاش 90 ڕۆژ واتا سێ مانگ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پارته‌ ده‌بێته‌ پارتێكی فه‌رمی مۆڵه‌ت پێدراو، كه‌واته‌ ئێستا هه‌ر به‌ پێی خودی یاساكانی ئه‌م هه‌رێمه‌، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی پارتێكی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌ ئه‌مساڵدا واتا 2018 به‌ پێی هه‌مواری نوێی یاسای پارته‌ سیاسیه‌كان له‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرت و له‌ ئاستی عێراقدا بوو به‌ پارتێكی فه‌رمی ڕێگه‌پێدراو.
ئێستا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌ (30-ئه‌یلولی -2018) به‌ڕێوه‌بچێت، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی خۆی تۆمار كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕێكاره‌ یاسایی و كارگیریه‌كانی ئه‌نجامدا و بێ كه‌موكورتی پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی كرد
پاش وردبینی كۆمیسیۆن بۆ قه‌واره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ته‌ڤگه‌ری ئازادییش له‌ ڕیزبه‌ندی ژماره‌ 23ی لیسته‌ قبوڵ كراوه‌كاندا ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مه‌ش بوو به‌ هۆی ترسی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌شداری ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ داخه‌وه‌ به‌ بێ هه‌بوونی هیچ پێشێلكاریه‌كی سیاسی یان یاسایی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێینه‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوێكی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ "كه‌ بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی گومانه‌" تانه‌ له‌ بڕیاری كۆمیسیۆن دراوه‌ كه‌ به‌شدار بوونی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ئه‌رێ كردووه‌، به‌ دوو بیانوی نا یاسایی كه‌ بۆخۆی فه‌زیحه‌یه‌ و به‌ڕوونی ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی پێوه‌ دیاره‌.
یه‌كه‌م: ده‌لێت گوایه‌ (ته‌ڤگه‌ری ئازادیی پارتێكی فه‌رمی نیه‌)، له‌ كاتێكدا هه‌موان ده‌زانن ته‌ڤگه‌رنه‌ك وه‌كو پارتێكی سیاسی، به‌ڵكو وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆی تۆمار كردووه‌، هه‌ر له‌م ئان و ساته‌دا و بۆ هه‌مان هه‌ڵبژاردن چه‌ندین قه‌واره‌ی تر تۆمار كراوه‌ و هیچ گرفتێكیان نیه‌، بێگومان ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له‌ ڕێگه‌ی یاسای كۆمیسیۆنه‌وه‌ فۆرمی 102ی پڕ كردۆته‌وه‌ كه‌ پاش وردبینی كۆمیسیۆن پشت راست كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ فۆرمه‌كه‌دا نیه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ 500 ناوی ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ر كه‌ ئێمه‌ 50 ناوی یه‌ده‌گیشمان له‌گه‌ڵدا هاوپێچ كردبوو بۆ حاڵه‌تی ئه‌گه‌ر كێشه‌ له‌ ناوێكدا هه‌بوو جێگره‌وه‌ی ئاماده‌ بێت، هه‌رچه‌نده‌ گومانمان نیه‌ له‌ ناوه‌كانمان چ له‌ ڕوی نه‌زاهه‌وه‌ بێت یان سیاسی‌ هیچ گرفتیكیان نیه‌، لێره‌دا ئه‌و تانه‌یه‌ی له‌و بڕیاره‌ دراوه‌ هێنده‌ شڵه‌ژان و شپرزه‌یی پێوه‌ دیاره‌ ته‌نانه‌ت ناكۆكی له‌ نێوان هه‌ردوو خاله‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ وه‌كو بیانوو به‌ كارهێنراون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادیی وه‌كو پارتێكی سیاسی تۆمار بكرایه‌ پێویستی به‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی 102 نه‌بوو، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو قه‌واره‌یه‌ك تۆمار كراوه‌، هه‌بوونی بیانوی فه‌رمی نه‌بوون زۆر لاواز و بێ واتایه‌، كه‌واته‌ ئه‌م تانه‌یه‌ گاڵته‌ كردنه‌ به‌ خودی یاساكانی كۆمیسیۆن، بۆیه‌ ئاشكرایه‌ هاندانی ڕێكخراوێكی پاشكۆ و سێبه‌ری خودی ده‌سه‌ڵات، بۆ تانه‌دان له‌ بڕیاری به‌شداری كردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ر، بڕیارێكی سیاسیه‌ و تاسه‌رئێسقان نایاساییه‌، ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ ی دادگای كۆمیسیۆن گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ لای كۆمیسیۆن و داوای پێداچوونه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌.
ئێمه‌ له‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان یه‌كه‌م: داواكارین كه‌ كۆمیسیۆن و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن پرۆفیشناڵانه‌ و سه‌ربه‌خۆیانه‌ بڕیار بده‌ن و نه‌كه‌ونه‌ ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات و پارتی سیاسیه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نیشانه‌ی پرسیاری گه‌وره‌تر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ریان.
دووه‌م: به‌ هاوڵاتیان و ئازادییخوازان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و ترسه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی هه‌یه‌ و له‌ كۆی 39 قه‌واره‌ ته‌نها ئاسته‌نگی بۆ ئێمه‌ دروست ده‌كات ده‌شكێنین و به‌ هه‌ر ڕێگه‌ و ڕێبازێك بێت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئێوه‌ ده‌نێرینه‌ په‌رله‌مان و ته‌واوی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ ده‌شكێنین كه‌ ده‌خوازن له‌ به‌رده‌م تێكۆشانی دیموكراتیانه‌ و ئازادانه‌ی هه‌ڤاڵانی خۆبه‌خش و فیداكار و خۆنه‌ویستی ته‌ڤگه‌ری ئازادییدا دروستی بكه‌ن.


ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
7-7-2018

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك