کوردی           عربی

نێچیرڤان بارزانی ڕاستدەکات هەموو شتێ خەتای پەکەکەیە.!‌

09/07/2018

Wednesday‌

بەرهەم لەتیف

خۆ ئەگەر سەرنجێک بدەینە داگیرکارییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هیچ گومانێکی تێدا نییە کە ئامانج لەو داگیرکارییانە لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە نەک دژی پەکەکە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گێلن؟ یان لەئاست ئەو داگیرکارییانە خۆیان گێل دەکەن؟ یانیش لەبنەڕەتدا خۆیان بەشێکن لەو داگیرکارییانە؟

قسەیەکی سوواو هەیە زۆرجار لە شاشەی تیڤییەکانی لایەنی دەسەڵات و بەتایبەت پارتییەکان و هاوئاوازەکانیانەوە گوێمان لێدەبێت، کە هۆکاری ئەو داگیرکارییانەی تورکیا دەخەنە ئەستۆی پەکەکە، باشە با لەخۆمان بپرسین، ئەی خۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان پەکەکە نەیکرد، کە بەهۆیەوە تورکیا دەستیکرد ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ عێراق و کەس نەما پەنای بۆ نەبات، بۆ ئەوەی سنوورەکانی بەسەر هەرێمی کوردستاندا دابخات، بەڕاست ئەمەش خەتای پەکەکە بوو؟ تۆ با بگەڕێینەوە بۆ ١٠٠ ساڵێک پێشتر و واز لەمڕۆ بێنین، ئەرێ بەڕاست داگیرکاریی عوسمانییەکانیش لە کوردستان هەر خەتای پەکەکە بوو؟ کۆمەڵکوژیی دێرسیمیش هەر خەتای پەکەکە بوو؟ بەڕاست خۆ ئەوکات پەکەکەش نەبوو..!

ئەوە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بوو، نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی، لەسەر داگیرکارییەکانی تورکیا، زۆر بە موتڵەقی وتی "هەمووی خەتای پەکەکەیە"، منیش هەمان قسەی نێچیرڤان بە موتڵەقی دەڵێمەوە کە "هەمووی خەتای پەکەکەیە"، بابزاین خەتای پەکەکە چییە..؟

جارێ (کوردبوون) گەورەترین خەتایە کە لە پەکەکەدا هەیە، هەروەک چۆن تاوەکو ئێستاش لە ئەستەمبوڵ و شارە تورکییەکان گوێگرتن لە گۆرانی تورکیش قەدەغەیە، ئەوەش دەزانین کە خەتای پەکەکە ئەوەیە وەک پارتی ملکەچی دیکتاتۆرییەکانی تورکیا نابێت، لەبەرامبەر دیکتاتۆرییەکان دەوەستێتەوە و خەبات بۆ یەکسانیی ئازادیی دەکات لە تورکیادا، خۆ پەکەکە پارتی نییە بچێت ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵە لەگەڵ تورکیا بکات و هەموو سەرچاوە سروشتیی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر ڕەحمەتی دەسەڵاتی تورکیاوە، خەتای پەکەکەیە کە سەربازانی سوپای تورک ناوێرن تێر بەچاوی خۆیان لە خاکی کوردستاندا بخەون، وەک پارتی نییە کە ڕێپیشاندەرییان بۆ بکات و بارەگاکانی خۆیانی بۆ چۆڵ بکات، پەکەکەیە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا دەوەستێتەوە ڕۆژی ڕووناکی لێکردوون بە شەوەزەنگ، ئەوە پەکەکەیە بە خوێنی خۆی خاکی کوردستان لە هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا دەپارێزێت، خەتای پەکەکەیە کە دەچێت یەکینە نهێنیی و سیخوڕییەکانی تورکیا دەکاتە ئامانج و ناهێڵێت وەک "هەولێر" بە ئازادیی و وەک ماڵی خۆیان تەراتێن بکەن، پەکەکە ناچێت وەک پارتی بەرەی داگیرکەران بگرێت و خاک و خەڵکی هەرێم بخاتە مەترسییەوە و تاکەکانی کوردستان بکاتە دوژمنی یەک، بەڵکو کار بۆ یەکهەڵوێستیی کورد دەکات دژی داگیرکەران.

بەکورتی و کرمانجی خەتای پەکەکە زۆرە، بەڵام کورد وتەنی، زۆر وتنیش قورعان خۆشە، بەکورتیی خەتای پەکەکە ئەوەیە، کە وەک پارتی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی تورکیا ناکات و تێکۆشان بۆ ئازادیی گەلی کورد دەکات.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌ڕاستینەی ئیسلام لە دیدی ئۆجالان...

‌هاتنی تورکیا بۆ قه‌ندیل خیانه‌تیک به‌تامی31ئاب...

‌منبیج، کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆچی؟ ئامانج و پلانەکانی تورکیا چین؟...

‌داپڵۆساندنی کۆمه‌ڵگه‌... له‌ که‌سایه‌تی گه‌نجدا...

‌ئەوکاتەی شۆڕش دەبێتە پارە!...

‌هەڵوێستەیەک لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان...

‌مێژوو جارێکیتر مەیلی خۆ دوبارەکردنەوەی هەیە!...

‌عەفرین لەنێوان پشتگیری و دژایەتیدا...

‌گەنجان و حیزب...

‌بۆچی لەم کاتەدا ڕیفراندۆم؟ ...

‌گۆڕینی ڕۆژەڤ "بابه‌ت"...

‌ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر؛ ئیدی بەسە بۆ کوشتن و توندوتیژی لەسەر ژنان...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك