کوردی           عربی

تەنها بە جێبەجێ کردنی داخوازیەکانی هاوڵاتیان ئایندەی عێراق لە مەترسیەکان دەپارێزرێ‌

23/07/2018

Friday‌

 

بۆ رایگشتی:

نزیکەی دوو هەفتەیە نارەزایەتی هاوڵاتیان لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بەشێوەی بەرفراوان سەریهەڵداوە، ئەوەش لە ئەنجامی کەڵەکە بوونی کێشە و قەیرانەکان و خراپی دۆخی ئەمنی و ئابوری و نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرتایيەکان، کە ئەم سەرهەڵدانانە بەتایبەت لە ئێستادا عێراق بەرەو گێژاو و مەترسی گەورە دەبات.

هەرچەندە هاوڵاتیانی عێراق لە رابردوودا بەو هیوایە بوون کە بە رووخانی رژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ ژیان و گوزەرانیان باش بێت و مافەکانیان دەستەبەر ببێت و ئەو داهاتە زۆرەی لە عێراق دا هەیە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان خەرج بکرێت و ژیانیان لەرووی ئەمنیەوە بپارێزرێت، کەچی لە ماوەی ئەم ١٥ ساڵەدا گەلانی عێراق هەموو جۆرە قوربانیەکیان دا لە پێناو تێپەراندنی قۆناغە سەختەکانی رابردوو بۆ ئەوەی بتوانرێ بە هەموو لایەک ئەمرۆ و داهاتویەکی پرشنگدار بۆ عێراق دەستەبەر بکەن ، لەو پێناوەدا بەردەوام پشتیوانیان لە حکومەت و حزبەکان دەکرد و گوێیان لە بەهانەکانیان دەگرد کە بەردەوام هەوڵیان دەدا بە بیانوی قۆناغی راگوزاری و مەترسی سەر عێراق هاوڵاتیان بێدەنگ بن و چاو لەو دۆخە نالەبارەی تێیدان بپۆشن، کەچى گەلانی عێراق  بە هەرێمی کوردستانیشەوە. ئەوەی لە هێزە دەسەڵاتدارەکان بینیان لەو ماوەیەدا ئەوەبوو کە بەردەوام سەرقاڵی ململانێ و بەرژەوەندیە تەسکیە حزبیەکانیان بوون، گەندەڵی و شەڕی پۆست و پلە بوو بە ئەولەويةت لایان، ئەوەندی گوێیان لە دەوڵەتانی ئیقلیمی دەگرت گوێیان لە هاوڵاتیان نەگرت ، ئەوەی کە لە بیرکرا دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانی گەل بوو بە هەموو سێکتەرەکانی ئەمنی و ئابوری و تەندروستی و پەروەدە و ژینگە  و کۆمەڵایەتی.

لە ئێستادا سەرهەڵدان و ناڕەزایەتیەکانی هاوڵاتیان کە هەموو چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی گردۆتەوە لە کاتیكدایە کە ماوەی دوومانگ بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق دا تێدەپەرێت کە نزیکەی ٦٠%  هاوڵاتیان بەشداریان تێدا نەکرد، ئەمەش زیاتر ئەو راستیە نیشاندەدات کە هاوڵاتیان ئومێدیان بە چاکسازی لە رێگای ئەم حکومەت و پەرلەمان و حزبانەوە نەماوە کە ژیانیان بگۆرێت، هەربۆیە دەیانەوەێ بە ئیرادە و هەوڵەکانی خۆیان لەرێگای ناڕەزایەتی دەربڕین بارودۆخی ژیانیان بەرەو باشکردن بگۆڕن.

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی پشتیوانی خۆمان بۆ داخوازی هاوڵاتیانی ناڕازی لە پێناو بەدەستهێنانی داخوازیەکان بۆدابینکردنی ژیانێکی شایستە بەڕێگای تێکۆشانی دیموکراتیانە دەردەبڕین و خۆپیشاندان و داخوازیەکانيان وەک مافێکی سەرەتایی دەبینین، لە پێناو سەرخستنی داخوازی خۆپیشاندەران و رێ گرتن لە بەلارێدابردنی خۆپیشاندانەکان، داوا لە خۆپیشاندەرانیش دەکەین کە بەردەوام بن لە خۆپیشاندانی مەدەنیانە و خۆیان بە رێکخستن بکەن و رێ لە هەردەستێوەردانێکی دەرەکی بگرن.

داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لە جێگای ئەوەی بە توندوتێژی وەڵامی خۆپیشاندەران بداتەوە و ناڕەزایەتیەکان قوربانی زیاتری لێ بکەوێتەوە، هەوڵ بدات ئەم ناڕەزایەتیانە بکاتە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچونەوە لە پێناو ئامانجە پیرۆزەکانی گەلانی عێراق بۆ رێگری کردن لە دەستێوەردانی زیاتری دەوڵەتانی نەیاری عێراق و خراپتر بوونی دۆخەکە و عێراق بە ئاقاری مەترسیدار تر نەچێت.

 لەسۆنگەی هەستکردنمان بە قۆناغەکەو و بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر داوخوازیەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق، پێمانوایە دەبێ هەرچی زوە ئەم هەنگاوانە  بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە بنرێت:

١_  کۆنگرەیەکی نیشتیمانی بەرفراوان ببەسترێت بە بەشداری تەواوی لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و چین و توێژەکان بۆ تاوتوێکردنی قۆناغەکە و دەستخستنە سەر هەڵە و کەم  کورتیەکان و دانانی نەخشەرێگای چارەسەری لە بوارەکانی ئەمنی و ئابوری و سیاسی بۆ ئەم قۆناغەی عێراق.

٢- دادگا  بە ڕۆڵی خۆی هەستێت و دور لە دەستێوەردانی حزبی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی دەستیان هەیە لە دزینی سەروەت و سامانی خەڵک سزا بدرێن و دەستبەسەر سەروەت و سامانیاندا بگیرێت.

٣- هێزە ئەمنیەکان دورکەونەوە لە عەقڵەتی تایفەگەری و حزبی، هەوڵبدەن لەچوارچێوەی بەرژەوەندیە گشتیەکانی گەل و نیشتمان ئەرکی پاراستنیان جێبەجێ بکەن.

٤- نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (یۆنامی) رۆڵی زیاتر بگێڕێ و خاوەن هەڵوێستی جدی بێت بۆ رێگری کردن لەوەی دۆخی عێراق لەمە زیاتر بکەوێتە مەترسیەوە.

٥- ئەرکی سەرشانی گەلانی عێراقە بۆ تێپەراندنی ئەقڵیەتی نەتەوە پەرستی و مەزهەب پەرستی، لە پێناو پێشخسنتی پێکەوە ژیانی دیموکراتیانە و ئیرادەی کۆمەڵگا خۆیان بەرێکخستن بکەن. لە چوارچێوەی پرۆژەی سترستیژای دیموکراتی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ دیاریکرندی ئایندەیەکی گەش لە عێراقدا.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کوردستان

٢٣-٧-٢٠١٨


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك