کوردی           عربی

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر ئۆفیسی نه‌وه‌ی نوێ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین‌

25/07/2018

Wednesday‌



ماوه‌یه‌كه‌ دۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، ئه‌و هۆكاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ململانێی حزبی و بنه‌مه‌ماڵه‌یی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستانی به‌و دۆخه‌گه‌یاندووه ‌و هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانیی نه‌بێت یان ڕۆڵی خۆی نه‌بینێت، كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی داموده‌زگاكان به‌تایبه‌تی لایه‌نی ئه‌منی و ده‌زگاكانی دادوه‌ری له‌لایه‌ن حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌كارهێنانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزب و بنه‌ماڵه‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه‌ خودی ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیانه‌، له‌نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتیكی دیموكراتی و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتیمان، له‌شوێنێكدا كار به‌یاسا ناكرێت و حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هێزی سه‌ربازی و ئیستیخباراتی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ و تاكو ڕاده‌ی خزمه‌ت به‌داگیركه‌ران په‌یوه‌ندیه‌كانیان ڕیكخستووه‌، مسۆگه‌ر ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی خۆشكردووه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو تیرۆره‌. 
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌شه‌وی 23ی ته‌مموز هێرشێكی چه‌كداری به‌رچاوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌كی نه‌وه‌ی نوێ له‌سلێمانی، ئێمه‌ ئه‌و كاره‌و هه‌موو كارێكی به‌وڕه‌نگه‌ ئیدانه‌و شه‌رمه‌زار ده‌‌كه‌ین، نابێت ڕێگه‌ بده‌ین له‌به‌ر ڕای جیاواز و بیری ئازاددا هێرشی ناڕه‌وا بۆسه‌ر هیچ هێزو لایه‌نێك بكریت. هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رپرسیار ئه‌بینین بۆ ڕێگریكردن و دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی له‌و جۆره‌، ده‌بێت بێلایه‌نانه‌ و دوورله‌ئینتیمای حزبی ئه‌ركی ‌پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی به‌ڕێوه‌به‌رن.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
25/7/2018


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك