کوردی           عربی

با هه‌مومان پێكه‌وه‌ پشتیوانی بکه‌ین له‌ ئیراده‌ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کۆمـەڵگەی ئێزدی ‌

02/08/2018

Friday‌


به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵی کۆمه‌ڵکوژی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌شه‌نگال وده‌وروبه‌ری
روداوی ٣/٨/٢١٤ که‌ به‌فه‌رمانی (٧٤) مین ناسراوه‌ بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی یه‌کێک له‌ روداوه‌ هه‌ره‌ مه‌رگه‌ساتاوی، ویژدان هه‌ژێنه‌ره‌کانی مرۆڤایه‌تی یه‌ که‌ هێزه‌ تاریک په‌رسته‌کانی داعش به‌پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی تورک و ته‌واوی هێزه‌ شۆڤێنست و دینگه‌راکان له‌ ناوچه‌کادا له‌به‌رامبه‌ر چه‌وساوه‌ترین و ره‌سه‌نترین پێکهاته‌ی کۆمه‌لگه‌که‌مان که‌ ئیزدیه‌کانن ئه‌نجامیاندا. ئه‌و رووداوه‌ له‌ کاتێکدابوو که‌ هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێکهاتبوو له‌دژی ده‌ستدرێژی و په‌لاماره‌کانی تیرۆرستانی داعش، له‌لایه‌کی تر ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ڕ‌ووی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ژێر کۆنترۆڵی چه‌کداره‌کانی  پ د ک عیراقدا بوو، که‌ به‌شێوه‌کی ترسنۆکانه‌‌و داماڵراو له‌هه‌ر پێوان و به‌هایه‌کی مرۆیی و ئاینی خه‌ڵکی شه‌نگالیان وه‌ک به‌رخی سه‌ربراو بۆ گورگه‌ برسیه‌کانی داعش جێهێشت،  ئه‌ودیمه‌نی راکردنی چه‌کدارانی پارتی و تراژیدیای کوشتوبڕی و کۆمه‌ڵکوژی ژن و منداڵ و رفاندنی کچان و ده‌سترێژی و ئه‌تککردنه‌ی تاریک په‌رستانی داعش ئه‌نجامیاندا جیهان و کۆمه‌لگه‌ی مرۆڤایه‌تی رووبه‌روی شۆک و سه‌رسامی کرد، له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ گه‌لان و جیهان بینه‌ری دیمه‌نێکی ته‌واوپێچه‌وانه‌ بوون ئه‌ویش به‌رخۆدانی هێزێکی له‌ ژماره‌ که‌می گه‌ریلاکانی ‌هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستار بووکه‌ توانیان سه‌دان هه‌زار ژن ومنداڵ و به‌ساڵاچوی ئێزدی له‌ کۆمه‌ڵکوژی‌ رزگاربکه‌ن و چیای شه‌نگال بکه‌نه‌ قه‌ڵایه‌کی له‌شکان نه‌هاتووی پارێزراو که‌ ته‌واوی جیهانی سه‌رقاڵ و سه‌رسامکرد. ئه‌وه‌ش بووه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هێزه‌ ته‌سلیمکارو ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی مێژووێکه‌ سه‌وداو بازرگانی به‌خوێنی گه‌لانه‌وه‌ده‌که‌ن، دوابه‌دوای ئه‌و کاره‌ساته‌ تراژیدیه‌‌و ئه‌و ریسواییه‌ی له‌لایه‌ن هێزی ده‌سه‌ڵاتداری باشوری کوردستانه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی کرا، شه‌نگالیه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به‌گشتی به‌پشتیوانی هێزی گه‌ریلاو شه‌رڤانانی ئازادیی و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی کورد رێگای ژیان و ئازادیی خۆیان دیاری کرد و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی رێبه‌رئاپۆ بۆیان بووه‌ به‌خۆرێکی پرشنگدارو له‌چیای ئازادیی شه‌نگاله‌وه‌ به‌سه‌دان  کورو کچی ئێزدی خۆیان له‌به‌ر ئه‌و روناکییه‌دا په‌روه‌رده‌ کردو توانیان هێزی پاراستنی خۆیان له‌ ڕیزه‌کانی یه‌کینه‌کانی یه‌به‌شه‌و یه‌ژه‌شه‌ رێکبخه‌ن و ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دروست بکه‌ن و پێشی بخه‌ن له‌ئێستاشدا دوای ئازاد بوونی ته‌واوی شه‌نگال و کۆتایی هێنان به‌هێزی داعش له‌ناوچه‌که‌دا ئێزیدیه‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێک له‌خۆپاراستن و به‌ڕێوه‌بردندا که‌ بۆدواجار کۆتایی به‌ فه‌رمان و خه‌ونی فکری‌ داعشه‌کان و هێزه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان بهێنن. ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تاوه‌ بۆ پشتگری وهاوکاری ئاماده‌بووه‌ له‌ئێستاشدا وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی ونه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتی به‌رده‌وامی ده‌دات به‌ پشگیری و پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌رێوه‌به‌ری خه‌ڵکی شه‌نگال له‌ پێناو  پاراستن و مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌سه‌رخاک و زێدی له‌مێژینه‌یان بۆئه‌وه‌ش بانگ له‌ته‌واوی رێکخراوه‌ مرۆییه‌کان و دیموکراتخوازان و ئاشتی خوازان ده‌کات پشتیوانی بکه‌ن له‌ ئیراده‌ و خۆبه‌رێوه‌به‌ری کۆمەڵگەی ئێزدی بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژی به‌م شێوه‌یه‌ روونه‌داته‌وه‌.

ته‌ڤگه‌ری ئازدیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
02/08/2018


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك