کوردی           عربی

ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ڕێكه‌وتنێكی سیاسی بوو‌

11/08/2018

Friday‌


له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار هه‌له‌سه‌ره‌تاوه‌ شه‌پۆلێكی ناره‌زایی لێكه‌وته‌وه‌وده‌ركه‌وت یاری به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ران كراوه‌وئه‌و ئه‌نجامانه‌ دورن له‌ڕاستییه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ندێ هیزو لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجامه‌یانه‌ قبوڵ نه‌كردو داوای دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان كرد، ئێمه‌ش وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌ستمان به‌وه‌كرد ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ زۆرتر به‌رامبه‌ر به‌كاندیده‌كانی ئێمه‌ش كراوه‌و هه‌ڵوێستی خۆمان نیشاندا ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان ڕه‌تكرده‌وه‌. دیاربوو نه‌ك ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌و ساخته‌كاریانه‌دا به‌ڵكو زۆرێك له‌ ووڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهانیش له‌پشتی ئه‌و ساخته‌كارینه‌وه‌بوون، به‌ڵام  فشاره‌كان هێنده‌ زۆر بوون ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش نه‌یتوانی گرنگی پێنه‌دات و بڕیاری ده‌ركردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمیسیارانی ده‌ركردو سزای دان و داوای له‌په‌رله‌مانی عێراق كرد كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست قبوڵ بكات، په‌رله‌مانی عێراقیش له‌6/6/2018  به‌زۆرینه‌وه‌ی ده‌نگ ژماردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كانی په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌وبڕیاره‌ گۆڕا به‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و سندوقانه‌ی تانه‌ی له‌سه‌ره‌، ئه‌وه‌ش دیاربوو ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی سندوقه‌كان هیچ له‌ئه‌نجامه‌كان ناگۆڕێت، ئیتر له‌وێوه‌ ده‌ركه‌وت هه‌نگاوی دووه‌می ساخته‌كاری ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ن ئه‌و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی ساخته‌كاری له‌ده‌نگی ده‌نگده‌راندا كردووه‌.
دیاره‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی له‌زۆرێك له‌ووڵاتانی دنیادا ئامڕازی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هێزو پێگه‌ی زۆرێك له‌حزب ولایه‌نه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌، به‌ڵام له‌كوێدا پێگه‌ی دیموكراتی لاوازبێت له‌وشوێنه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی نادیموكراتی و نادادپه‌روه‌ر كۆنترۆڵی  ته‌واوی جومگه‌كانی كردووه‌و توانیوێتی ده‌ست وه‌ربداته‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش و ئه‌نجامه‌كانی به‌سودی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌، كلتوری ده‌سه‌ڵاتیش له‌ ‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌وڕه‌نگه‌یه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گه‌شتوونه‌ته‌ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیان داوه‌ ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی هیچ هێزولایه‌نێكی تر نه‌كرێت، دیاره‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش یه‌ك له‌و جێگایانه‌ی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی گه‌شتۆته هه‌موو شوێنێكی ئیداره‌كردن وئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن ئه‌یانه‌وێت سوود له‌و پێگه‌یه‌ی خۆیان ببینن بۆ هێشتنه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
ئه‌گه‌ر چی پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات بانگه‌شه‌ی ئه‌ویان ده‌كرد هیچ هێزولایه‌نێك ناتوانێت غه‌ش بكات به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ سیاسه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه‌و ته‌نها بۆ داپۆشینی ساخته‌كاریه‌كانه‌. ئه‌گه‌رنا ئێستا هه‌ركه‌س ده‌زانێت ئه‌وه‌ ئه‌نجامی ڕاستی هه‌ڵبژاردن نییه‌. ‌به‌ڵام له‌دوای ژماردنه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌م له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاند له‌ 17 شاری عێراق 100% ی ده‌نگه‌كان هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ ته‌نها له‌بغداد به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م گۆڕانكاری درووست بووه‌. 
ئێمه‌ وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ به‌راست نازانین و پێمان وایه‌ جارێكی تر نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر ده‌نگی خه‌ڵك كراوه‌، ده‌بوو هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی دیموكراتیانه‌ به‌ڕێوه‌ بچوایه‌، له‌كاتێكدا سه‌رله‌نوێ بنیاتدانه‌وه‌ی عێراق پێویستی به‌هێزی دیموكراتی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌و ڕه‌نگه‌ به‌ڕیوه‌ ده‌چێت ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستانی ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ ساخته‌كاریانه‌یه‌و هه‌ر ڕۆژ به‌ره‌وی خراپتر ده‌چێت و ئه‌و هێزانه‌ی له‌پشتی ئه‌و ساخته‌كاریانه‌وه‌ن ناتوانن عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆ خه‌ڵكی عێراق گرنتی بكه‌ن، ئێمه‌ بۆ ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه‌ له‌ده‌می داهاتوودا پڕۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له‌كاتێكدا زۆرێك له‌هێزو لایه‌نه‌كان زۆر نیگه‌ران بوون به‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و له‌زۆر شوێن هه‌وڵی سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانیان دا. ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت پرۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌وهێزانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت كه‌تاوانبارن به‌رامبه‌ر به‌ساخته‌كاریه‌كان، دیاره‌ چۆن ساخته‌كاریان له‌ ژماره‌ی ده‌نگه‌كاندا كرد ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ناوسندوقه‌كانیش بگۆڕن. بۆیه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ حه‌قیقی نین وجێی قبوڵ كردن نییه‌، ده‌نگی زۆر لایه‌ن سوتینرا به‌ڵام پێشمان وایه‌ زۆرترین ده‌نگی كاندیه‌كانی ئێمه‌ سوتێنران.


ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
11/ 8 / 2018

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك