کوردی           عربی

هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و باشووری كوردستان ده‌رئه‌نجامی بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقه‌‌

16/08/2018

Friday‌



له‌به‌رده‌وامی پیلان و هێرشه‌ داگیراریه‌كانی دا بۆسه‌ر باشووری كوردستان، ئێواره‌ی دوێنێ 15 ئاب جارێكی تر ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست به‌ شێوه‌ی هۆڤانه‌ و له‌ڕێگای فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌گانیه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له‌ شه‌نگال ئه‌مه‌ش ‌له‌ كاتێكدابوو له‌ یادی كۆمه‌ڵكوژی كۆجۆ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌شدا ژن و منداڵ و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئه‌و هێزانه‌ كرانه‌ ئامانج كه‌ پارێزه‌ری شه‌نگالیه‌كانه‌ به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ جارێكی تر زیانی گیانی و ماڵی به‌ر كوردانی ئێزیدی و شه‌نگالی پیرۆز كه‌وت و هه‌مانكات درێژه‌دانه‌ به‌ به‌رده‌وامی سیاسه‌تی داعش.
ئێمه‌ له‌كاتێكدا ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر شه‌نگال مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و له‌ هه‌مانكانیشدا پێمانوایه‌ به‌ رێكه‌وت نیه‌ ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌ ساڵرۆژی كۆمه‌ڵكوژی كۆجۆ‌ كه‌ به‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش و به‌ هاوكاری توركیا ئه‌نجامدرا هێرش ده‌كه‌نه‌‌ سه‌ر شه‌نگال، به‌ریگای ئه‌م هێرشه‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌و پیلانه‌ی له‌ 3ی ئاب 2014 له‌ رێگای چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستی پی كرد و خواستی ته‌واوی ئێزیدیه‌كان جینۆساید بكات و له‌ناویان ببات و شه‌نگال داگیربكات، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان له‌ شه‌نگال و به‌رگری هێزه‌كانی گه‌ریلا پیلانه‌كه‌یان وه‌ك خۆی ئه‌نجامی نه‌گرت و هه‌ر بۆیه‌ ده‌یه‌وێت به‌رێگای ئه‌م هێرشانه‌ ئامانجه‌ داگیركاریه‌كانی له‌سه‌ر شه‌نگال و ته‌واوی باشووری كوردستان بباته‌ سه‌ر.
توركیا بۆ گه‌شتن به‌ ئامانجه‌ شه‌ڕخوازه‌كانی دژ به‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌وڵده‌ندایه‌ هه‌رده‌م ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و داگیركارانی كوردستانی له‌م پێناوه‌دا كۆكردۆته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا بۆردومانكردنی شه‌نگال كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌یه‌كگه‌شتی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌ردۆغان وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌دی ده‌كرێت، توركیا وه‌ك چۆن له‌ ماوه‌ی رابردوودا رێكه‌وتنه‌ ئابوری و سیاسیه‌كاتی له‌گه‌ل (پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق) و ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور به‌كار ده‌ھێنا بۆ درێژه‌دان به‌ سیاسه‌‌تی داگیركردنی باشووری كودستان و هێهێرشكردنه‌ سه‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستان و سه‌ر ته‌ڤگه‌ره‌ ئازادییخوازه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت له‌ ته‌سلیمكردنی شه‌نگال دا به‌ چه‌ته‌كانی داعش و هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی باشووری كوردستان راستی ئه‌م رێكه‌وتنانه‌ زیاتر ده‌رده‌كه‌وت، له‌ ئێستاشدا به‌هه‌مان شێوه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ كه‌ رێكه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌ردۆغان و عه‌بادی له‌سه‌ر بنه‌مای له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌مان و ده‌سكه‌وته‌كانی بێت. 
ئێمه‌ وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین هێرشی‌ هۆڤانه و داگیركاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌ شه‌نگال نه‌ك هه‌ر پاشه‌كشه‌ پێ ناكات به‌ڵكو سورتری ده‌كات له‌سه‌ر تێكۆشانی ئازادیی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، بانگه‌وازی ده‌كه‌ین گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕوانی له‌كه‌س نه‌كات، بڕژێته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ ناو باشووری كوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تێكۆشان دژی داگیركاریه‌كانی توركیا پێش بخات، خاوه‌نداری له‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ شه‌نگال بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و سیاسه‌تی تاك حزبی بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی باشووری كوردستان و گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌ت شه‌نگال مامه‌ڵه‌ بكات هێزی داگیركاری توركیا ناچاری پاشه‌كشه‌ بكات. هه‌روه‌ها ئه‌ركی سه‌رشانی هێزه‌ سیاسیه‌كان و كه‌یه‌ك هه‌ڵوێست بن و له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكاری توركیا چیتر بێده‌نگ نه‌مێنن و كۆتایی به‌ هه‌ڵوێستی دوفاقی و شه‌رمنانه‌ بهێنن و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جدی بن، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی كورد له‌ عێراق پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن مامه‌ڵه‌ی تایبت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شه‌نگال بكات و له‌رووی ئه‌منیه‌وه‌ گه‌ره‌نتی پاراستنیان بكرێت و سنوربه‌زاندنی خاكی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسای عێراق و سنوركانی له‌ هێزی داگیركار پاك بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ زیاتر گه‌له‌كه‌مان له‌ باشووری كوردستان روبه‌رووی سیاسه‌تی قركردن و له‌ناوبردن نه‌بێته‌وه‌. 


ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی 
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
16-8-2018


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك