کوردی           عربی

ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌‌

31/08/2018

Wednesday‌



رۆژی‌ ئاشتی‌ جیهانی‌ له‌ شه‌هیدانی‌ رێگای‌ ئاشتی‌‌و ئازادی‌ گه‌لان، تێکۆشه‌رانی‌ رێگای‌ ئاشتی‌، زیندانیانی‌ رێگای‌ ئاشتی‌ گه‌لان پیرۆز بێت.
له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌موو رۆژه‌کانی ساڵی بۆ ئاشتی، ئارامی و دوور له‌جه‌نگ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و رووده‌دات پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی و روژێک یان ته‌نانه‌ت ساتێکیش نیه‌ که‌ بێ شه‌ڕوکوشتن‌و وێرانکاری تێنه‌په‌رێت، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و زهنیه‌ت و سیسته‌مه‌ ملهوره‌ سته‌مکاره‌ جیهانیه‌یه‌ که‌ به‌مۆدێرنێته‌ی سه‌رمایه‌داری ناوده‌برێت. که‌ له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتخوازیو وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیدا له‌هه‌ر کونجێکی ئه‌م جیهانه‌ رۆڵی هه‌یه‌ له‌ نانه‌وه‌ی شه‌ڕو کۆمه‌ڵکوژی، چه‌وساندنه‌وه‌، ناکۆکی له‌نێوان پێکهاته‌و دین‌و نه‌ته‌وه‌و ئه‌تنیه‌ جیاوازه‌کان، تاده‌گات به‌تێکدانی سروشت‌و پیسکردنی ژینگه‌‌و ده‌یان ده‌ردو نه‌خۆشی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئاماره‌کانی جه‌نگ‌و کوشتن‌و وێرانیه‌کانی ئه‌و چه‌ند سه‌دساڵه‌ی دوایی که‌ ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کان حوکمران و به‌رپرسیارن تێیدا چه‌ند قاتی ژماره‌ی شه‌ڕو کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تین، له‌م رۆژگاره‌دا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گه‌رمترین مه‌یدانی ئه‌و ناکۆکیو ململانێیانه‌ بووه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کان له‌ژێر هه‌ژمون‌و به‌رژه‌وه‌ندی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا به‌رده‌وام توانسته‌ مادیو مه‌عنه‌ویه‌کانی هاڕیوه‌و  ژه‌هری نه‌ته‌وه‌گه‌راو دینگه‌راییو تیرۆری وه‌ک باران داباراندووه‌ به‌سه‌ر خاکێکی به‌پیت‌و گه‌لانێکدا که‌ به‌هۆی ره‌سه‌نایه‌تیو شارستانیه‌ته‌ مێژوویه‌که‌ی بۆ ئاشتیو پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان به‌رگه‌ی‌ گرتووه‌و ده‌گرێت‌و به‌ردوامه‌ له‌به‌رخۆدان. ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی‌ که‌ خاک‌و گه‌لی کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڕندانه‌ سیاسه‌تی قڕکردن‌و تواندنه‌وه‌‌و پاکتاوی ره‌گه‌زیو چه‌ندین کۆمه‌ڵکوژیان له‌سه‌ر گه‌لی کورد ئه‌نجامداوه‌، له‌لایه‌کیتر به‌دۆخی ناکۆکی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌لانی خۆشیان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێک ناتوانن چیتر به‌م زیهنیه‌ته‌ گه‌لانیان بپارێزن‌و بوون به‌سه‌رچاوه‌ی کێشه‌و به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ بۆیان، له‌دۆخێکی به‌م شێوه‌ گێژاوه‌دا نائارامیو شه‌ڕو برسیه‌تی ژیانی بێواتا کردووه‌، له‌ چه‌قی شه‌ڕو ململانێی هێزه‌ هه‌ژموونگه‌راکان‌و هێزه‌ هه‌رێمیو ده‌وڵه‌ته‌ ده‌ستکرده‌ شه‌رانگێزه‌کان، رێبه‌رێک وه‌ک تروسکایی، خۆرێک له‌کوردستان سه‌رده‌رده‌کا له‌ژێر داروپه‌ردووی نکوڵی لێکردن‌و قڕکردندا بانگی تێکۆشان، شۆڕشی ژن، پێکه‌وه‌ژیان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سروشت‌و ره‌سه‌نایه‌تی‌‌و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگایی ئه‌دات. له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌می مۆدێرنێته‌ی‌ سه‌رمایه‌داری دژه‌ ئاشتی دا مۆدیرنێته‌ی دیموکراتی ونه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیو ئاشتی خوازی وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ پێشده‌خات که‌پایه‌کانی به‌نه‌ریت‌و که‌لتوری هه‌زاران ساڵه‌ی کۆمه‌ڵگای سروشتی قایم و داکوتراوه‌، له‌سه‌رزه‌مین‌و ئاسمانی داگیرکراودا ده‌ستپێشخه‌ری بۆچاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌کانی ناسنامه‌و کلتوری و خۆبه‌رێوه‌به‌ری له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له‌پێناو کۆتایی هێنان به‌ جه‌نگ‌و فرمێسکی دایکان به‌فیداکاری یه‌وه‌ هه‌موو ئاسته‌نگیه‌کان تێده‌په‌رێنیت، به‌ڵام جیهان نه‌گوێی هه‌بوو، نه‌ویژدان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌ ئاشتی خوازه‌دا. 
ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر هێزی دابه‌ زهنیه‌ت و فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و دیکتاتۆریو تاکڕه‌ویی ئه‌ردۆغان‌و هاوشانه‌کانی به‌ گرتن‌و کوشتنی‌ پێشه‌نگانی گه‌ل‌و  گۆشه‌گیرکردنی زامنکاری ئاشتی عبدوڵله‌ ئۆج ئالان رێبه‌ری ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان  وه‌ڵام درایه‌وه‌ به‌وه‌ش جۆگه‌له‌ی خوێنی زۆرترکردو دایکانی گه‌ریلاو سه‌ربازانی ره‌شپۆش کرده‌وه‌ سه‌ره‌ڕای شه‌ڕو وێرانکاریو گوشاره‌کان گه‌لانی‌ ئاشتی‌ خواز له‌ کوردستان‌و جیهان به‌ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه‌ له‌سه‌رپێی خۆی راوه‌ستاوه‌و به‌رگری له‌ ئاشتیو پێکه‌وه‌ ژیان‌و رێبه‌رایه‌تیه‌که‌ی ده‌کات. له‌کاتێکدا چاره‌نوسی شه‌روئاشتی له‌ رۆژهه‌لاتی ناوین و جه‌نگه‌ جیهانییه‌که‌ی‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئازادیو دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ گریدراوه‌ که‌چه‌نده‌ ئه‌و مودێله‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک پێش بکه‌وێت وپه‌ره‌بسێنێت، ئه‌وه‌نده‌ خێراتر بۆ شۆڕشی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین وه‌رده‌چه‌رخێت، به‌وه‌ش چاره‌سه‌ری پرسی‌ گه‌لی کورد له‌چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیدا کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر کێشه‌و ئاڵۆزیه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌بێت که‌ کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌، ئه‌وه‌ش رۆڵێکی یه‌کلا که‌ره‌وه‌ ده‌بینێت بۆ سه‌قامگیری ئاشتیو چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌.  
بۆیه‌ له‌رۆژی ئه‌مرۆدا نه‌ ده‌وڵه‌تی ئیراق له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌گه‌راییو مه‌زهه‌بگه‌رایی ده‌توانێت کێشه‌و قه‌یرانه‌کانی‌ چاره‌سه‌ر بکات، نه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری کوردستان به‌و زهنیه‌ته‌ نادیموکراتیو میللی گه‌راییه‌وه‌ ده‌توانن بببنه‌ چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌کانی گه‌ل له‌باشوری کوردستان، به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌کان و بێهیوابوونی کۆمه‌ڵگاو خۆدانه‌ ده‌ست قه‌ده‌ری بێچاره‌یی به‌ته‌واوی ئاشتی و ئاشته‌وای له‌نێوان تاکه‌کان و له‌ نێوان ژن و پیاو خێزان و کۆمه‌ڵگادا نه‌هێشتووه‌، تاکه‌کان وکۆمه‌ڵگاو رێکخستنه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان و ته‌واوی پێکهاته‌ دینیو ئه‌تنیه‌کانی باشوری کوردستان له‌ئێستادا له‌هه‌رکات زیاتر پێویستیان به‌دیالۆگ‌و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تیو یه‌کیه‌تی جیاوازیه‌کان هه‌یه‌ که‌پێویسته‌ هه‌ر هێزولایه‌نێک به‌رپرسیارانه‌ هه‌نگاوی بۆبنێت ئیدی کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و شێوازه‌باو‌و تاقیکراوانه‌بین که‌ جگه‌له‌ بێهیوای دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌کۆمه‌ڵگه‌ هیچی دیکه‌ی لێشین نابێ.
به‌وبۆنه‌وه‌ له‌رۆژی ئاشتی جیهانیدا وه‌ک ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌دورشمی ئاشتی له‌هه‌رشتێک به‌هادارتره‌ و ئاشتی بۆ کوردستان و ئازادی بۆ رێبه‌ری گه‌لانی ئاشتی خواز وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی ده‌بینین و به‌هه‌موو تواناوه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی خوازان‌و ئاشتی خوازاندا بۆ ئاشتیو ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵگا تێده‌کۆشین.
بژی‌ رۆژی‌ ئاشتی‌ جیهانی‌ 
بژی‌ تێکۆشانی‌ ئاشتیخوازانه‌ی‌ گه‌لی‌ کورد

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
١/٩/٢٠١٨


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاس...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌جەژنی قوربان لەتەواوی موسڵمانانی جیهان و گەلانی بن دەست و گەلی کورد پی...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك