کوردی           عربی

هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین‌

09/09/2018

Tuesday‌


هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران بۆسەر بارەگا کانی حدک وحدکا وکەمپی نیشتەجیبوونی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکۆیە بەتووندی ئیدانەو شەرمەزاردەکەین . 
لە کاتێکدا باشوری کودستان لەناخۆدا رووبەرووی چەندین کیشەوقەیرانی قوڵ بۆتەوە  بەهۆی سیاسەتی وابەستەیی  و زهنیەتی  بەرژەوەند خوازانەی دەسەلاتداران ، دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەسوود وەرگرتن لەو پەرتەوازەیی و لێکتر دوورکەوتنەوەیەی هێزەسیاسیەکان و ئەوبێهیوایەی لە ناوکۆمەڵگەدا سەری هەڵداوە بەهۆی ئەو سیاسەتە دووروویی و وابەستەییە ، دەرفەتێکی ئاسانی بۆدەستوەردانی سیاسی ئاسایشی و سەربازی داگیرکەران رەخساندووە، بێدەنگی لایەنە سیاسیەکان و دەسەڵاتدارانی حکومەتی باشوری کوردستان لەبەرامبەر دەستدرێژی و بۆمبارانە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشست بۆسەر سنورەکانی و کۆمەڵکوژیەکەی شەنگال لە ١٥ ئاب کە بوە هۆی شەیدبوونی هەڤاڵ زەکی شەنگالی فەرماندەی بەتواناو پارێزەری ئێزیدیان، دەرگای بۆدەوڵەتی داگیرکەری ئێران زیاتر کردوە تاکۆمەڵکوژی بەم شێوەیە درندەییە لەبەرامبەر هێزە شۆرشگێروبەرهەڵستکارەکانی لەباشوری کوردستان ئەنجامبدات کە بە داخێکی زۆرەوە چەندین تێکۆشەر وخەباتکاری ئازادی کوردستان شەهیدو برینداربوون، بەوبۆنەوە پرسە و سەرخۆشی لەبنەماڵەی شەیدان و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانیان و سەرجەم گەلی ئازادی خوازی کوردستان دەکەین ،وە دواکارین هەرچی زووە هێزو لایەنەسیاسیەکان لەئاستی هەموو بەشەکانی کوردستان و کەسایەتی و رێکخستنە مەدەنیەکان بریاری ئازایانەو بەرپرسیارانە بدەن بۆ هانگاونان بەرەو کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان وەک باشترین وەڵام بۆ داگیرکەران کە تەنها بەو تێکۆشانە  دڵی برینداری گەلەکەمان  وروحی شەهیدان ئاسودەدەبێت .
 سەربەرزی بۆ شەیدان 
مردن وسەرشۆری بۆ داگیرکەرانی کوردستان 

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
 تەڤگەری ئازدی کۆمەلگەی کوردستان
  ٩/٩/٢٠١٨

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

‌هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك