کوردی           عربی

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی: به‌شداری‌‌ و پشتگیری‌ هیچ هێز و قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ناكه‌ین‌

12/09/2018

Wednesday‌

هه‌ڵوێستی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشوری كوردستان
گه‌لی كۆڵنه‌دری كوردستان 
دۆستان‌و هه‌ڤالانی تێكۆشه‌ر
پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ گه‌ل‌و قه‌واره‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ هه‌ر ولاَتێكی‌ ئه‌م جیهانه‌ بۆ دیموكراتیزه‌كردن‌و ده‌سته‌وده‌ستكردنی‌ به‌رێوه‌به‌رێتی‌‌و گۆڕانكاری‌ ئه‌نجام ده‌درێت. به‌لاَم له‌ باشوری‌ كوردستاندا یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌  ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ قه‌ده‌خه‌كاری‌‌و بێ یاسایی‌ هه‌ڕه‌شه‌‌و به‌بێ ئیراده‌ی‌ گه‌ل‌و به‌ بێ به‌شداری‌ سه‌رجه‌م لایه‌ن‌و هێزو قه‌واره‌كان بڕیاری‌ ئه‌نجامدانی‌ ده‌درێت‌و پروپاگه‌نده‌ش ده‌كرێت كه‌ گوایه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دیموكراسی‌‌و ئازادی‌‌و كوردستانێكی‌ به‌هه‌شت ئاسامان بۆ ده‌هێنێت. وه‌ك ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ له‌سه‌ر داوا‌و پێویستیه‌كانی‌ گه‌ل‌و پێویستی‌ قۆناخی‌ سیاسی‌‌و به‌ ره‌چاوكردنی‌ باوردۆخی‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌ رابردوو به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنمان كردوو هه‌وڵمان بۆی‌ دا. به‌شداربین له‌ هه‌ڵبژاردن یان به‌شدار نه‌بین، له‌ په‌رله‌مان بین یان نه‌بین، پرۆژه‌مان بۆ گه‌له‌كه‌مان‌و ره‌وشی‌ سیاسی‌‌و هه‌موو بارودۆخه‌كان هه‌بوه‌‌و ده‌بێت، ترسی‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌سه‌لاَت‌و هێزه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ده‌خه‌كردنمان ئه‌م پرۆژانه‌مان بوون كه‌ ئیراده‌ی‌ گه‌ل‌و خۆبه‌رێوه‌به‌ری‌ گه‌ل به‌ بنه‌ما ده‌گرێت. بۆیه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر پێوان‌و داخوازیه‌كانی‌ گه‌ل به‌شداربووین له‌ داهاتووشدا هه‌ر به‌م پێوانانه‌ نزیك ده‌بینه‌وه‌‌و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێن. 
به‌رێزان 
جه‌ماوه‌ری‌ ولاَتپارێز‌و دیموكراتخواز 
هه‌ڤالاَن. دۆستان
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له‌ به‌رواری 17-10-2014 دامه‌زراو و یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست، پاش كۆنگره‌ له‌ ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ دۆسیه‌ی خۆتۆمار كردن و داخوازی مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد، به‌ڵام چوار ساڵ تێپه‌ڕیوه‌ تا ئێستا به‌ بێ هه‌بوونی هیچ كێشه‌ و كه‌موكورتیه‌كی یاسایی یان سیاسی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه‌ نه‌ به‌ به‌ڵێ و نه‌ش به‌ نه‌خێر، ئه‌مه‌ش به‌ پێی یاسای پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، پاش 90 ڕۆژ واتا سێ مانگ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پارته‌ ده‌بێته‌ پارتێكی فه‌رمی مۆڵه‌ت پێدراو، كه‌واته‌ ئێستا هه‌ر به‌ پێی خودی یاساكانی ئه‌م هه‌رێمه‌، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی پارتێكی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ ساڵی 2017 به‌ پێی هه‌مواری نوێی یاسای پارته‌ سیاسیه‌كان له‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرت و له‌ ئاستی عێراقدا بوو به‌ پارتێكی فه‌رمی ڕێگه‌پێدراو.
بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ (30- ئه‌یلولی ـ 2018) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی خۆی تۆمار كرد‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕێكاره‌ یاسایی و كارگێڕیه‌كانی ئه‌نجامدا‌و بێ كه‌موكورتی پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی كرد، پاش وردبینی كۆمیسیۆن بۆ قه‌واره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ته‌ڤگه‌ری ئازادییش له‌ ڕیزبه‌ندی ژماره‌  23ی لیسته‌ قبوڵ كراوه‌كاندا ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مه‌ش بوو به‌ هۆی ترسی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌شداری ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ داخه‌وه‌ به‌ بێ هه‌بوونی هیچ پێشێلكاریه‌كی سیاسی‌و یاسایی به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێینه‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوێكی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ "كه‌ بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی گومانه‌" تانه‌ له‌ بڕیاری كۆمیسیۆن درا كه‌ به‌شدار بوونی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ئه‌رێ كردووه‌، به‌ دوو بیانوی نا یاسایی كه‌ بۆخۆی فه‌زیحه‌یه‌ و به‌ڕوونی ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی پێوه‌ دیاره‌.
یه‌كه‌م: ده‌ڵێت گوایه‌ (ته‌ڤگه‌ری ئازادیی پارتێكی فه‌رمی نیه‌)، له‌ كاتێكدا هه‌موان ده‌زانن ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی نه‌ك وه‌كو پارتێكی سیاسی، به‌ڵكو وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆی تۆمار كردووه‌، بێگومان ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له‌ ڕێگه‌ی یاسای كۆمیسیۆنه‌وه‌ فۆرمی 102ی پڕ كردۆته‌وه‌ كه‌ پاش وردبینی كۆمیسیۆن پشت راست كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ فۆرمه‌كه‌دا نیه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ 500 ناوی ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ر كه‌ ئێمه‌ 50 ناوی یه‌ده‌گیشمان له‌گه‌ڵدا هاوپێچ كردبوو، هه‌رچه‌نده‌ گومانمان نیه‌ له‌ ناوه‌كانمان چ له‌ ڕوی نه‌زاهه‌وه‌ بێت یان سیاسی‌ هیچ گرفتیكیان نیه‌، ئه‌و تانه‌یه‌ی له‌و بڕیاره‌ درابوو هێنده‌ شڵه‌ژان و شپرزه‌یی پێوه‌ دیاربوو ته‌نانه‌ت ناكۆكی له‌ نێوان هه‌ردوو خاڵه‌كه‌دا هه‌بوو كه‌ وه‌كو بیانوو به‌ كارهێنرابوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادیی وه‌كو پارتێكی سیاسی تۆمار بكرابوایه‌ پێویستی به‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی 102 نه‌بوو، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو قه‌واره‌یه‌ك تۆمار كرابوایه‌، هه‌بوونی بیانوی فه‌رمی نه‌بوون زۆر لاواز و بێ واتابوو و بێ واتایه‌، كه‌واته‌ ئه‌م تانه‌یه‌ گاڵته‌ كردبوو به‌ خودی یاساكانی كۆمیسیۆن، كه‌ پارته‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان تێیدا جێگه‌ ده‌گرن. بۆیه‌ ئاشكرایه‌ هاندانی ڕێكخراوێكی پاشكۆ و سێبه‌ری خودی ده‌سه‌ڵات، بۆ تانه‌دان له‌ بڕیاری به‌شداری كردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بڕیاره‌ بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ر، بڕیارێكی سیاسیه‌ و تاسه‌رئێسقان نایاسایی بوو ‌و نایاساییه‌.
له‌ دوای‌ ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ سه‌رنج‌و گومانه‌ بۆ ئێمه‌ وه‌ك ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ بێ هه‌ڵوێستی‌‌و بێ ده‌نگی‌ زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ تا ئه‌مڕۆ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاریه‌ سیاسیه‌ نا یاساییه‌دا به‌رامبه‌رمان، له‌ ئێستاشدا كه‌ پروپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ باشوری‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكردووه‌‌و ته‌واوی‌ ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ له‌ بڵندگۆكانیانه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی‌ دیموكراسی‌‌و هێنانه‌دیی‌ ئازادی‌‌و مافه‌كانی‌ گه‌ل ده‌كه‌ن بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی‌ نیشانه‌ی‌ پرسیارێكی‌ گه‌وره‌و گومانا‌وی‌‌و گاڵته‌جاریه‌. به‌ تایبه‌ت له‌ كاتێكدا كه‌ زۆربه‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان وه‌ك ئێمه‌ بیر ده‌كاته‌وه‌‌و هاو هه‌ڵوێسته‌. 
به‌ تایبه‌ت له‌ كاتێكدا ئاشكرایه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ شكستخواردووه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری كوردستان گه‌له‌كه‌مانی رووبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه‌ی سه‌خت‌و دژوار كرۆته‌وه‌، رۆژانه‌ كۆمه‌لگه‌ به‌ژن‌و پیاو گه‌نج‌و منداڵه‌وه‌ به‌هۆی ناعه‌داله‌تی، نایه‌كسانی، هه‌ژاری‌و بێكاری یه‌وه‌ ناچاری كۆچكردن، نه‌داری‌، خۆ له‌ناوبردن‌و ده‌یان ده‌ردوو نه‌خۆشی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای كێشه‌و قه‌یرانه‌ ئاڵۆزه‌كانی ئێراق‌و ناوچه‌كه‌‌و كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی باشوری كوردستان كه‌راسته‌وخۆ خۆراك به‌یه‌كدی ده‌ده‌ن. جگه‌ له‌وه‌ش باشوری كوردستان كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌راتێنی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان‌و رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و داگیركاری بۆته‌وه‌ هۆكاری هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ دووڕووی‌و گه‌نده‌ڵ‌و تاڵانكاریه‌یه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه‌ گرێدراوه‌. له‌هه‌لومه‌رجێكی به‌م شێوه‌ نائاسییه‌دا كه‌ تاك‌و كۆمه‌ڵگای خستۆته‌ دۆخێكی ناهه‌موارو بێ هیوا به‌رامبه‌ر به‌ چاره‌سه‌ریه‌ باوه‌كان، له‌كاتێكدا هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانی باوه‌ڕ پێكراوی گه‌ل له‌ئارادانه‌ماوه‌ له‌بارودۆخێكی ئاوادا ده‌سه‌لاَتدارانی به‌رپرسیار له‌و كێشانه‌ سه‌رئه‌نجام بریاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باشوری كوردستانیاندا له‌30 ـ ئه‌یلول ـ 2018. 
بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی پێمان وایه‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌بارودۆخێكی نائارام و ناهاوسه‌نگ و پركێشه‌دا و له‌بن ده‌ستی زۆرداری وكۆمسێۆنێكی حزبی و دادگایه‌كی بێ ئیراده‌كراودا نه‌وه‌ك ئه‌نجامی نابێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كێشه‌كان قوڵترده‌كاته‌وه‌و ناكۆكی و ئاڵۆزی زیاتر به‌دوای خۆیدادێنێت. 
هاوڵاتیانی هۆشیارو ئازادی خواز .........
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سه‌ره‌رای ئه‌و ناحه‌قی و نادادیه‌ی له‌به‌رامبه‌ری كرا و به‌بریارێكی سیاسی دوور له‌ هه‌موو پێوانه‌یه‌كی یاسایی وئه‌خلاقی له‌پرۆسه‌كه‌ دورخراینه‌وه‌، به‌لاَم له‌به‌ر ئاڵۆزتر نه‌بوونی بارودۆخی سیاسی و هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌ دانمان به‌خۆمانداگرت و جگه‌ له‌ راگه‌یاندنێك بۆشه‌رمه‌زاركردنی بریاری دادگای به‌ناو هه‌رێم هیچ كاردانه‌وه‌كمان له‌ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری دا نه‌نواند، به‌ڵكو چاودێری دۆخه‌كه‌بووین كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجێكی گونجاوبده‌ن و كه‌شێكی ئارام دروست بكه‌ن، به‌ڵام رۆژ له‌دوای رۆژ گرفت‌و نائارامیان په‌ره‌پێداو دۆخێكی نائاماده‌یی ده‌روونی‌و بێ بڕواییان فراوانتركرد، سه‌ره‌ڕایی هه‌موو ئه‌و كۆسپانه‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌به‌رامبه‌ر پێوانه‌ ئه‌خلاقی و به‌هاو نرخه‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆی به‌رپرسیار ده‌بینێت و به‌پشتیوانی گه‌ل و نیشتیمان په‌روه‌ران و په‌رۆشانی دۆزی‌ گه‌له‌كه‌مان هه‌رچی پێویست بێت بۆسه‌ره‌راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی كه‌بكه‌وێته‌ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا درێخی ناكات. 
به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌وراستیانه‌ باوه‌ریمان به‌گه‌ل هه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز ئه‌و سته‌مكاری و ناعه‌داله‌تی وگه‌نده‌ڵی و تاڵانكاریانه‌ی ٢٧ ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری كوردستانیان بیرناچێته‌وه‌و نابێت رێگه‌بدرێت سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كه‌مان هه‌راج و هه‌رزان فرۆش بكرێت‌و شكۆو سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان له‌به‌رده‌م ناحه‌زان و داگیركه‌ران بشكێنن. 
له‌به‌ر رۆشنایی‌ پێوانه‌كانی‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌‌و هه‌روه‌ها ئه‌و بارودۆخه‌ مه‌ترسیداره‌ی‌ كه‌ گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت‌و به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی‌ كه‌ درا بۆ دوور خسته‌وه‌ی‌ ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌، له‌و باوه‌ڕه‌داین‌و ده‌ڵێین به‌شداری‌‌و پشتگیری‌ هیچ هێزو قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌سه‌ر پێوانه‌كانی‌ ولاَتپارێزی‌، نیشتمان په‌روه‌ری‌، نه‌بونی‌ دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌، پێوانی‌ دیموكراتی‌‌و خزمه‌تكردنی‌ گه‌ل‌و باوه‌ڕبوون به‌ تێكۆشانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و هه‌وڵدان بۆی‌، وه‌ك كه‌سایه‌تی‌ پشتگیری‌ له‌و كاندیدانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵگر‌و خاوه‌نی‌ ئه‌م پێوانانه‌ن. 
وێرای‌ هه‌موو ئه‌مانه‌، ته‌ڤگه‌ری ئازادی باوه‌ری ته‌واوی به‌پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتیانه‌هه‌یه‌ كه‌بكه‌وێته‌ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها هه‌ڵبژاردن تێری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گۆرانكاری و دیموكراتیزه‌بوون ناكات، هاوشانی ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ری جه‌وهه‌ری بۆكێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ بواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری ‌و زامنی‌ پاراستنی‌ گه‌ل له‌ته‌وه‌ری خودی كۆمه‌ڵگادا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت كه‌ به‌ هۆشیاری و په‌روه‌رده‌و خۆبه‌رێكخستن كردن دێته‌دی‌. بۆ ئه‌مه‌یش له‌ داهاتوێكی‌ نزیكدا پرۆژه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ خۆمان راده‌گه‌ینین‌و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ تێكۆشان شان به‌شانی‌ گه‌له‌كه‌مان. 
له‌گه‌ڵ سلاَو رێزماندا 

ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادیی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستان
 10 ـ 9 ـ 2018


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

‌شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی پرسەی شەهیدانی کۆیەیان کرد...

‌تەڤگەری ئازادیی پرسەی زانیار و لوقمان مورادیی بەسەرکردەوە...

‌هێرش و بۆمبارانی موشەکی جمهوری ئیسلامی ئیران لە کۆیە شەرمەزاردەکەین...

‌ ئاشتی له‌ هه‌موو شتێک به‌هادار تره‌...

‌جەژنی قوربان لەتەواوی موسڵمانانی جیهان و گەلانی بن دەست و گەلی کورد پی...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك