کوردی           عربی

پۆستی سەرۆک کۆمار لە نێوان بەهار و پایزدا!‌

29/09/2018

Tuesday‌

شاڵاو جه‌لال


لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و گۆڕانکاری بەناو ڕیشەیی و چاکسازی لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانی عێراقدا. سێ پۆستی گرنگ و جیاواز لە سەنگ و قورسایدا لە عێراقی نوێدا داندرا، کە بریتی بوون لە هەریەک لە پۆستەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک پەرلەمان و سەرۆک کۆمار. ئەم پۆستانەش بە ڕێککەوتنی هەر سێ لایەنی سەرەکی عێراق ( شیعە، سوننە، کورد) هەر لایەنە و یەکێک لەم پۆستانەی بەردەکەوت و کرا بە مۆرێک و لە ناو چاوانی ئەو لایەنانە درا!

من لێرەدا مەبەستمە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بدوێین کە تایبەتە بە کورد. یەکەم کوردیش ئەم پۆستەی وەرگرت مام جەلال بوو لەسەر پشکی یەکێتی و بۆ ماوەی دوو خول لەو پۆستەدا مایەوە، دواتر هەرلەسەر پشکی هەمان لایەن د.فواد مەعسوم لە خولی سێیەمدا ئەو پۆستەی وەرگرت. لە خولی چورەمدا و لەگەرمەی پێکهێنانی حکومەتدا وەک خولەکانی پێشو پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننەکان بوو، وە ئاشکراشە سەرۆک وەزیران دەبێت بۆ کەسێکی شیعە مەزهەب بێت. وە پۆستی سەرۆک کۆماریش مۆرێکە بەناو چاوانی کوردەوە و یەکێتیش بە ئیستیحاقی تایبەتی خۆی دەبینێت. ئەمەش بەهۆی ڕێککەوتنێکی پێشوی نێوان هەردوو لایەن بەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتییە لە بەرانبەر پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی. بەڵام نزیکەی ساڵێک دەبێت پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵپەسێردراوە و لە هەڵبژاردنی ۳٠ ئەیلولیشدا هەڵبژاردن بۆ ئەو پۆستە ناکرێت. بۆیە ئێستا پارتی بۆ یەکەمجار کاندیدی بۆ ئەم پۆستە هەیە و دەڵێت ئیستیحقاقی کوردە نەک یەکێتی! بەڵام لە ڕاگەیەندراوەکانیشیاندا بە ناڕاستەوخۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەو پۆستە ئیستیحقاقی یەکێتییە! بەوەی دەڵێن ئێمە کاندیدی ئێستای یەکێتیمان قبوڵ نییە و ڤیتۆمان لەسەری هەیەکە د.بەرهەم ساڵحە، وە ئاشکراشە کە د. بەرهەم لایەنی کاتی هاوپەیمانی بە جێ هێشت و گەڕایەوە ناو یەکێتی ئەمەش لەلای زۆرێک لە هاوڵاتیان بە ئابڕو چوون بێحورمەتی نواندن لە لایەن د.بەرهەمەوە خوێندنەوەی بۆ کرا!

چاودێران پییان وایە پارتی ئەمەندەی مەبەستی بچوککردنەوەی کاندیدەکەی یەکێتییە ئەمەندە وەرگرتنی ئەو پۆستەی بەلاوە گرنگ نییە! ئەم پلانەشی زۆر بە باشی جێ بە جێ کرد و ترسی خستە نێو دڵی د.بەرهەمەوە و توشی بێ حورمەتییەکی تری کرد لە پێش چاوی هاونیشتمانیان.

لە کۆتاییدا پێشبینییەکان وای بۆ دەجن کە د.بەرهەم سەرۆک کۆماری داهاتوی عێراق دەبێت.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پەکەکە ئەبێت چی بکات؟...

‌كه‌ركوك و داگیركردنی خاكی كوردستان...

‌داعش ودوو سه‌رۆكی درۆزن...

‌ناکرێت و نابێت، کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەمە لەبیربکات!...

‌سیستەمی سەرۆکایەتی و گۆڕینی بۆ پەڕڵەمانی، لەڕوانگەی (نەوشیروان مستەفا)...

‌تكایه‌ ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ راگرن...

‌ تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و ئازادی رۆژنامەگەری...

‌ئیرهابی فیکری و شەڕی کۆنە قین...

‌ئایا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم پێویسته‌؟...

‌١٤ى تەمووز و ٨ى تشرینى دووەم دوو مێژووى بەرەنگاربوونەوەى فاشیزم...

‌ئایا قوباد چی لەنێچیر ئەچێت؟...

‌تۆ تەنها تەماشای ئەو تاقە وێنەیە بکە!...

په‌ڕه‌یله‌ 11
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك