کوردی           عربی

ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟‌

15/10/2018

Monday‌


ساڵێك پێش ئێستاو له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له‌ سیناریۆیه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناعه‌قڵانی وناسیاسی له‌باشوری كوردستان به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌هه‌ندێ شوێن به‌ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر به‌ناو ده‌كرێت له‌ئه‌نجامی هێرشێكی سه‌ربازی سوپای عێراق وحشدی شه‌عبی ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی عێراق كرایه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ناوچانه‌ ناوچه‌ی كوردستانین و به‌قوربانیدانێكی زۆر  كه‌ هه‌زاران شه‌هید بوون و ده‌یان شوێن وێرانكران تاكوله‌ژێرچنگی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگاركران به‌ڵام زۆر هه‌رزانیش ته‌سلیم بەحەشدی شعبی وسوپای عێراق كرانه‌وه‌، ئیمه‌ پێمان وایه‌ هۆكارگه‌لیك هه‌ن له‌پشتی ئه‌م سیناریۆیانه‌وه‌ له‌وانه‌ش نه‌بوونی یه‌كێتی كوردان و ناكۆكی نێوان حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌ی پێدا ده‌گوزه‌رێت و خۆلانه‌دان و نه‌بوون به‌به‌شێكی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌، بونی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق كه‌له‌ساڵی 2005 به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌نگی پێدا، كه‌له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌كانی ئه‌و ده‌ستووره‌ ماف ئه‌دات به‌ده‌سه‌لاتی عێراق  له‌به‌شه‌كانی (له‌شكری ــ دیبلۆماسی ــ دارایی )ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان گرێدراوی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق بێت، هه‌روه‌ها (ڕێكه‌وتنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش) كه‌دوای ڕزگاركردنی موصل ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و شوینانه‌ی كه‌پیش هاتنی داعش لێی بوون به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ وه‌ك موچه‌ی چه‌ندمانگێكی هێزی پێشمه‌رگه‌، دیارترینیشیان ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلول هۆكاریكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین شه‌هید و وێرانكردنی چه‌ندین ماڵ و ئاواره‌بوونی هاوڵاتیانی كورد به‌تایبه‌تی له‌ دوزخورماتوی لێكه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین كاری نائه‌خلاقی و ‌قێزه‌ون دوور له‌به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ له‌وناوچانه‌ كران، كه‌بۆته‌كلتوری هێزه‌ كۆنه‌پارێزه‌كان ئه‌وه‌ش به‌هۆی پیشخستنی زهنییه‌تی نه‌ژادپه‌رستی و تائیفی كه‌هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هه‌مان شێواز و عه‌قڵیه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا كردووه‌، ئێمه‌ له‌پێشدا  خوێندنه‌وه‌مان هه‌بووه‌ بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌و هه‌ڵوێستی خۆمان هه‌م به‌رامبه‌ به‌ ڕیفراندۆم ڕاگه‌یاندو بایكۆتمان كرد هه‌روه‌هاش له‌پڕۆژه‌یه‌كدا بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ ڕامانگه‌یاند كه‌هیچ پێكهاته‌یه‌ك نه‌بێته‌ ئامڕازی ده‌ستی هێزه‌ ده‌سه‌ڵات په‌رست و ناسیونالیسته‌كانی كه‌هه‌میشه‌ له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وندی و ده‌سه‌ڵاتیان ڕق وكینه‌یان له‌ناو پێكهاته‌و باوه‌ڕمه‌ندیه‌كان پێشخستووه‌، ئێمه‌پێمان وایه‌ هیچ هێزێك به‌ته‌نهانه‌ده‌توانێت چاره‌سه‌ری دۆخی ئه‌وناوچانه‌ بكات و نه‌ده‌شتوانێت بۆهه‌میشه‌یی بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی نه‌بێت كه‌ئه‌وه‌ش له‌پێشخستن و چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی دیموكراتیدا ده‌بینینه‌وه‌، سه‌ره‌تاش به‌پرۆسه‌یه‌كی ئاشته‌واوی له‌ناو ته‌واوی پێكهاته‌كاندا دێته‌دی نه‌ك به‌پێشخستنی شه‌ڕو ئاڵۆزی، ده‌بێت له‌ده‌ستورێكی دیموكراتی مافه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كان دیاری بكرێت نه‌ك ‌له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی هێزه‌وه‌ ته‌نها لایه‌نێك یان پێكهاته‌یه‌ك بیه‌وێت به‌فشار ئه‌جیندای خۆی بسه‌پێنێت، وه‌كوتر سیناریۆكانی ڕیفراندۆم وكاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌جۆرێكه‌ هه‌ركه‌س ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت كێ له‌جۆره‌سیاسه‌تیكی به‌وڕه‌نگه‌ سودمه‌ند ده‌بێت و بۆچی، ئه‌وه‌ی ده‌بوو بكرایه‌ كه‌تاكو ئێستا نه‌كراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ هۆكارو له‌وانه‌شی ده‌ستیان هه‌بوو له‌ڕووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌وه‌ش گومانه‌كان زیاتر ڕوونتر ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ڕێكه‌وتنی شاراوه‌دا ئه‌و سیناریۆیانه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و به‌ڕێوه‌براوه‌ كه‌له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هه‌رشت ڕوون بۆوه‌ كه‌كۆبوونه‌وه‌ی هێزولایه‌نه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناكۆكیه‌كی به‌وڕه‌نگه‌ تێدا به‌دی ناكرێت.
له‌كۆتایدا ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌موو قوربانیه‌كانی ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رز ده‌نرخێنین و هیواده‌خوازین جارێكی تر ڕووداوی به‌و ڕه‌نگه‌ ڕوونه‌داته‌وه‌ و هه‌مووئه‌وانه‌شی به ر‌پرسن له‌و له‌وكاره‌ساته‌ لێكۆڵینه‌ویان له‌گه‌ل بكرێت گه‌ل سزایان بدات.

ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
15 / 10 / 2018 


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

‌ئه‌وه‌ دام و دەزگاکانی حکومەته‌‌ پێشێلی یاسا دەکات، نەک ئێمە...

‌ئەنجامنامه‌ی کۆبونەوەی‌ دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك